وتووێژ:ژینناسی

دوایین لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Ibrahim N. Qader لە بابەتی ژینناسی

زینده‌زانی، وشه‌یه‌کی گونجاو و هه‌ڵبژارده‌ نییه‌ بۆ بایۆڵۆجی. دیاره‌ که‌ وه‌رگێڕانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م وشه‌ له‌ زمانه‌ زیندووه‌کانی دنیا ده‌بێته‌: ژین ناسی، که‌ به‌ هه‌ندێک سوان و ده‌غم بوون ده‌گۆڕێ بۆ ژیناسی ؛ وشه‌یه‌کی ته‌واو و بێ عه‌یب!

  • ناوی زینده‌زانی ڕه‌وانه‌ بکرێت بۆ ژیناسی
  • په‌ڕه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌ ناوی ژیناسی و به‌ لێکدانه‌وه‌یه‌کی باشتردابنرێت

من بۆ خۆم له‌ خه‌مه‌تودام، ئه‌گه‌ر ئیزنم بده‌ن کارێکی وا ده‌که‌م.Aminijian (لێدوان) ٢٢:١٤, ٢٣ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

نازانم ئەم وشە لە بواری وشەسازی درووس بیت یا نە وەلی زیندەوەرزانی خۆی زۆر جالب نییە و قوڵمە! مادیوتووێژ (٣ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ٠٧:٢٦, ٢٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

نا وشەکە تەواوە. لە ئینگلیزیدا:
The term biology is derived from the Greek word βίος, bios, "life" and the suffix -λογία, -logia, "study of."
بە بڕوای من ژینناسی جوانترە لە ژیناسی. وشەی زیندە لە زیندەزانیدا تەواو فارسییە. بەڵام مام Aminijian جنابت بۆ وشەی «ژینناسی» سەرچاوەیەکت ھەیە؟--چالاکWьтуwеж (٣ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٢:٣٥, ٢٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

ژیناسی دەستکاری

  • (BIO) بە واتای (ژیان ، ژین)لە کوردی و (زیست) لە فارسیدا، نەوەک (زیندوو یا زیندە= زندە لە فارسیدا )
  • (LOGY) بە واتای ھەم (ناسی =study of) و ھەم (زانی = knowledge)یە، لە عەرەبیشدا (علم) ھەڵگری ھەر دوو بارەکەیە، بەڵام لە فارسی و کوردیدا ئەم دوو زاراوە جیاوازن. پاشگری (ناسی) زۆر گونجاوترە بۆ ئەم مەبەستانە، ھەروا کە لە فارسیشدا کەڵکیان لە (شناسی) وەرگرتووە نەوەک (دانی).
  • ئەگەر قەرار بێ کەڵک لە وشەی کوردی و جوانی (ژین ) نەگرین ئەوە دەبێ وشەی (زین، زینگی) بەکاربھێنین نەوەک (زیندە)
  • ئێستا لێکدانه‌وه‌ی ئینگلیزی:The term biology is derived from the Greek word βίος, bios, "life" and the suffix -λογία, -logia, "study of."
  • دوو سەچاوە کە ھەر ئێستا لە بەر دەستمایە و بۆم پەردەژە، ڕەنگە سەرچاوەی تریش بێ و ئێستا بۆم دەست نەیا، (ژیناسی) و (ژیانناسی) یان ھھێناوە بریتییه‌ لە:
  • من دەزانم سەرچاوە گرنگە، بەڵام بڕێ وشە ھەن کە پێویستییان بە داڕشتنەوە و داھێنانی نوێ ھەیە و بە باسی زانستی دەتوانین جێگیری بکەین ، نە بە سەرچاوە، چون زۆر جار بوونی نییە.— ئەم لێدوانە لەلایەن Aminijian واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
مام Aminijian قسەکانت ڕاستن. یەکەم دەبێ بڵێم وشەی زیندەزانی/ناسی یان زیندەوەرزانی/ناسی وەک ھاوتایەک بۆ بایۆلۆجی دەقاودەق لە وشەی عەرەبی علم الأحياء وەرگیراوە کە تێیدا أحياء کۆی «حي»ە بە مانای زیندوو. بریا ھەر نووسیبایان زیندوو نازانم بۆ وەشەکەیان کردۆتە فارسی زیندە (فارسی: زنده) و ئەوەندەی تریان سەقەت کردووە. ھەر وەک ئاماژەی پێ کرا وشەی بیۆ لێرەدا بە مانای ژین و ژیانە و ئەم وەرگێڕانە ھەڵەیە. ئەگەر سەیری ویکی عەرەبی بکەن تێیدا علم الحياةیش ھاتووه و به جوانیش نووسراوه «من اليونانية: Bios حياة و Logos علم». دەی شتەکە زۆر جوان ڕوونە و دیارە زیندەزانی ھەڵەیە. لە فەرھەنگی زاراوەشدا بۆ علم الأحياء زیندەوەرزانی و بۆ علم الحياة ژیانناسی ھاتووە و دیارە نووسەرەکە ھەر نەشیزانیوە ئەم دووانە یەک شتن! لاساکردنەوەی کوێرکوێرانە ئاوایە. بە ھەر حاڵ ئێستا کە شتەکە ڕوونە پێویستە لە نێوان دوو وشەی ژیانناسی و ژینناسی یەکانیان ھەڵبژێرین. ئەگەر چی من حەز ناکەم ئەم دوو وەشەیە بە یەک ن بنووسم چون جوان مانا ناداتەوە.--چالاکWьтуwеж (٤ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٧:٠٦, ٢٥ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

قرتانی یەک (ن)زۆر باوە و ھەڵەش نیە، لە سەر زاریشدا ھەر وای لێ دێ.

لە بیرمان نەچێ کە سادەیی لە نووسین و گوتندا بە مەرجێک نەبێتە ھۆی گۆڕانی واتای وشەکە زۆر پێویستە. ئەوە من زیندەوەرزانی دەگۆزمەوە بۆ ژیناسی— ئەم لێدوانە لەلایەن Aminijian واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

لەسەر زاری من ژینناسی زۆر خۆشترە. ھەروەھا ئێمە زاراوەی زمانناسیشمان ھەیە کە تێیدا قەت ن ناقرتێ. من دەمەوێ بیگوێزمەوە بۆ ژینناسی ئەگەر چی بە بڕوای من ژیانناسی لە ژیناسی و ژینناسی زۆر خۆشتر دێتە سەر زاران.--چالاکWьтуwеж (١١ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٨:١٤, ١ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

ئەو قسەی ئەمینم قەبووڵە کە ئێژێ ژیناسی خۆشتر دێتە سەر زوان، وەلی خودی وشەکەم پێ خاس نییە، ژینناسی یا ژیانناسی خاسترن چونکو ھەرکەس بیانبیسێت ئەزانێ چین و سەبارەت بە چین، ئامانج لە درووس کردنی وشە، ئاماژەی دەقیقە بە واتا، ئەگەر نەتوانێ ئەو کارە بکات ئیتر بەکار نایێت. مادیوتووێژ (١١ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ١٨:٤٣, ١ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

تەواو دژ بە گواستنەوەی ئەم وتارەم. ناوی باوی زیندەزانییە. بەپێی یاساکانی ویکیپیدیا ئەبێ ناوی باو دانرێ، نەک ئەو ناوەی کە من بەلامەوە خۆشە یا من بەلامەوە دروستە.--Aza (لێدوان) ١٩:١١, ١ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
پێم وایە مام ئازا مەبەستت سیاسەتەکانی ویکی بێ چون ویکیپیدیا قانوون و یاسای نییە و بڕیار نییە تێیدا کەس دادگایی بکرێ. ھەروەھا بە پێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا یەکدەنگی سەرەوەی ھەموو سیاسەتەکانە. ئەم ناوەش دڵخوازی کەس نییە بەڵکوو ناوێکە بە پێی وتووێژ و لێکدانەوە و ھێنانەوەی سەرچاوە لەسەری یەکدەنگی کراوە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١١ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ٢٠:٢٨, ١ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

پێم وایە باشترە ھەندێک لەسەر سیاسەتەکانی ویکی وتووێژ بکەین. ئەم سیاسەتانەی ویکی ئینگلیزی کە لێرەدا ئێمە ئاماژەیان پێ دەکەین بە پێی یەکدەنگی کۆمەڵگای بەکارھێنەرانی ویکی ئینگلیزی نووسراوە. بێگومان ھەموومان دەزانن نە کۆمەڵگای ویکی کوردی لەگەڵ کۆمەڵگای ویکی ئینگلیزی یەکە و نە زمانی کوردی زمانی ئینگلیزیە. دەبێ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بە پێی بارودۆخی ویکی خۆمان خۆماڵی بکرێ. من زۆر جاران کە دەچمە سەر ویکی فارسی دەبینم ئەم باسە زۆر دێتە ئاراوە و ھەموویان گلەیی دەکەن لە سیایەتەکان و دەڵێن ئەم سیاسەتانە بۆ ویکی فارسی نابێ جا نەخوازا ویکی ئێمە، ھەر باسی مەکە. بەڕێز Aminijian قسەیەکی جوانی کرد و وتی «ئێمه‌ له‌ ویکی که‌ڵک وه‌رده‌گرین بۆ چاره‌سه‌ری و پێڕاگه‌یشتن و بووژانه‌وه‌ی زمانه‌که‌مان، له‌ حاڵێکدا زمانه‌کانی تر ته‌نیا بۆ ده‌ستخستنی زانیاری به‌ کاری ده‌هێنن.» جا بۆیە سیاسەتەکانی ویکی ئینگلیزی لێرەدا مانا نادا و لەوانەیە ئاکامی پێچەوانەی ھەبێت. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٢ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٧:٥٩, ٢ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

من موافقی بووژانەوەی زوانی کوردیم وەلی ئەوەی کە قانوونەکان بنینە ژێر پامان، درووس نییە، چون ئیمڕۆ ئێمە لێرەین وەلی سبحا خوا ئەزانێ کێ دێت، ئەمە ڕێگە ئەکاتۆ بۆ سووءئستفادەی دوایی، کەس تاوانبار ناکەم، گشتتان موحتەرەمن و ئەزانم کە ھیچکامتان مەبەستی خراوتان نییە. مادیوتووێژ (١٢ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ١٨:٢٢, ٢ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

ژینناسی دەستکاری

اوا بێ، ژینناسی، ژیانناسی باش نیە، گەرچی وشەکە ھیچ ھەڵەیەکی تێدا نیە بەڵام کورتی وشەکە لە بەر چاو نەگیراوە: دروستی لە باری ڕێزمانی، پڕ کردنی واتا،سانافامی ،لێبوونەوەی جوان و ئاسانی وشەی موشتەق یان لێکدراو، «کورتی»، جوانی(لە خوێندن و نووسیندا) و پەسەند کردنی زۆربە.

من وشەی زیندەزانی بە وشەیەکی لادەر لە ھەموو پێوەرەکانی زمان دەزانم، لە باری ڕێزمانییەوە دروست نییە(زیندوو ئاوەڵناوی بەرکارە و Bio ناوە و ھاوتای ژین یا ژیانە)، لە باری واتاوە( زانستی لێکۆڵینەوە لە ژیانی گیاندارانە)، لە باری کورتی وشەدا تا خوا بڵەی قەڵبە، نووسینی گرانە و خوێندنەوەی گرانتر، وشەی تری بە سەختی لێ دەبێتەوە و شتی ناپۆڕ و نالەبار و ڕەخنەی زانستی زۆریشی لە سەرە و...

وشەی ژین ناسی یان ژیناسی یان ژینناسی بە بڕوای من عەیبێکی بەرچاو و گەورەیان نییە و منیش پێی ڕازیم.

ئه‌و ده‌ستکارییه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌ کله‌ گوایه‌ هه‌ڵه‌کانی منی ڕاست کردوه‌ته‌وم پێ باش نییه‌ و تا کاتێک وشه‌ی کوردی گیاندار مان هه‌بێ هێنانی وشه‌ی زینده‌وه‌ر چ مانیه‌کی هه‌یه‌، تکایه‌ حاڵیم بکه‌ن، ئه‌م براده‌ره‌ تاکه‌ی ده‌یهه‌وێ ده‌ستهه‌ڵگری (زین) که‌ گۆڕاوی(ژین)ه‌ نه‌بێ؟

Aminijian (لێدوان) ٢١:٢٠, ١ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

بەڕێزم هەر وەک ئینگلیزەکانیش دەزانن هەندێ پیت کە لە هەندێ ووشە ناخوێندرێتەوە باشتر وایە هەر نەمێنێت، بەس دەست بۆ ووشەکان نابەن چونکە وا ناسراون و بە ئەنجامدانی هەر گۆڕانکاریەک زۆریان لەسەر دەکەوێت. لێرەش دا هەندێ ووشە کە پێشتر لە ئەدەب و پەرتوکە دەرسیەکانی ئێمە (کوردستانی باشور) دا بەکار هاتون، ناکرێ بە زمانناسی و هەر ڕاڤەیەکی تر گۆڕانیان بەسەر دابێنن. من پێم باش نیە ڕای بۆ وەربگیرێت چونکە ئەم بابەتانە کە لە ویکیپیدیا دەنوسرێ پێویستە هاوشێوەی ئەوانە بن کە خەڵکانێک چەند دەیەیەکە لەسەری ڕاهاتوون. Ibrahim N. Qader (لێدوان) ‏١٩:٠٣، ٩ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ژینناسی".