وتووێژ:دەریای قەزوین

دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

دەیگوێزمەوە بۆ زەریای قەزوین، دژایەتی ھەیە؟--چالاکوتووێژ ٢١:١٢, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو ، دژایەتیم نیە چوونکە لە پەرتووکی خوێندکارانی باشوور هەر بە قەزوین هاتووە (گەر بی گوازینەوە کار ئاسانیان بۆ دەبێ لەگەڕانیان لە ویکی لەداهاتوو) بەڵام من دژی بەکارهێنانی زەریا م چوونکی لە باشوور بە Ocean دەڵێن زەریا و بە sea ش دەڵێن دەریا ! وە ویکی عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی هەر هەمووی بەمانای دەریا دێ ئەمە بۆ زانستی نامەی ووشەکەیە ! ، بەڵام لە پەرتووکی خوێندکارانی باشوور بە ناوی دەریاچە هاتووە واتە یەکەیەکی بچووکترە لە دەریا بەڵام بەگوێرەی ویکیەکانی تر من پێم باشە بکرێتە دەریای قەزوین kushared (وتووێژ) ٠٧:٠٤, ١٥ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
کاک Kusharedی بەڕێز، شتی وا چۆن دەبێ ئاخر؟! زەریا و درەیا ھەر یەک شتن و لە باشوور Ocean بووەتە زەریا و sea بووەتە دەریا؟!! بەڕاستی شتی سەیر دەبیسم، ئەو کەسانەی وشەی ئاوا دادەتاشن و شتی ئاوا باو دەکەن کە لە ھیچ کوێ باو نەبووە و پێیان وایە خزمەت بە زمانەکەمان دەکەن، گەوەرەترین خیانت بە زمانی کوردی دەکەن. دەریا دەبێتە sea و زەریاش شێوەی کوردیی دەریایە چونکوو دەریا لە فارسییەوە ھاتووە ناو زمانی کوردییەوە. بۆ ئەوانەی فارسی بەباشی دەزانن زانینی ئەوەی کە دەریا فارسییە و زەریا کوردییەکەیەتی، شتێکی ئاسانە. لەڕاستیدا گەوەرەترین جیاوازی کوردی و فارسی جیاوازی نێوان دوو پیتی «د» و «ز»یە بەم جۆرە کە لە کوردیدا وشەکان بە «ز» دەست پێ‌دەکەن و لە فارسیدا بە «د». بۆ نموونە لە کوردیدا «زاوا، زاڤا، زەما، زاما» بەڵام لە فارسیدا «داماد»، لە کوردیدا «زانین، زانستن» و لە فارسیدا «دانستن» و ... . دەی لە کوردیدا «زەریا» و لە فارسیدا «دەریا»! زۆر جوان ڕوون بۆوە کە دەریا و زەریا ھەر یەک شتن و دەریا شێوەی فارسی زەریایە. کەوابوو زەریا ھەر وەک دەریا بە مانای seaیە (لە ھەموو وشەدانێکیشدا ھەر بەم مانایەیە) و Ocean لە کوردیدا ھەر ئوقیانووس بووە و ھەریش ئوقیانووسە.
زەریای قەزوینیش زرێچەیە (دەریاچە) بەڵام چون زۆر گەورەیە و گەورەترین زرێچەی جیھانە پێی دەڵێن زەریا. ناوی قەزوینیش نێونەتەوەییترە چونکوو لە جیھاندا زۆرتر کاسپیەن باوە و قەزوین و کاسپیەنیش ھەر یەک شتن. سپاس.--چالاکوتووێژ ٠٨:٠٢, ١٥ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
دژایەتیم نیەە. بەڵام لەگەڵ ڕاکەی کاک خورشیدم کە بکرێت بە دەریا یان دەریاچە..--Muhammed taha (وتووێژ) ٠٩:٤٨, ١٥ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
بەڕێزان ئیوە ھەمووتان وەک برای خۆم وان و منیش دەمەوێ برایانە پێتان بڵێم وا مەکەن کە لێرە ھەموو شتێک ببێتە باشووری و کەس لە ڕۆژھەڵات تخوونی ویکی کوردی نەبێت. ھەر ئێستا بێجگە لە من ھیچ بەکارھێنەرێک لە ڕۆژھەڵات بەشداری ناکات، بەبڕوای ئێوە ئەمە لەخۆوە وای لێھاتووە؟ ئێوە دەبێ لەخۆبردوویی لە خۆتان نیشان بدەن و بەم جۆرە ویکی کوردی بە ھیچ کوێ ناگات. ئایا ئێوە لە خۆتان ناپرسن لە کوێی ئەم کوردستانە پان و بەرینە کورد بە ئوقیانووس دەڵێ زەریا؟! لە کامە وشەنامەی کوردیدا وشەی زەریا بە مانای ئوقیانووس ھاتووە؟! کامە کوردی ساکار و نەخوێندەوار بە ئوقیانووس دەڵێ زەریا؟! دەریا و زەریا و زریە و زرێ ھەموویان یەک شتن و بە مانای seaن لە زمانی کوردیدا و تەنیا زەریا کۆنترە لە دەریا و کوردیترە. من ئەم ھەموو وتارەم نووسیوە و دروست کردووە و گواستوومەتەوە و لە زۆربەشیاندا شێوەی باشووریم (دەتوانم پێشتان نیشان بدەم) بەکارھێناوە بەڵام لە ئێوە شتی وام ھەر نەدیوە. ھەر بۆ نموونە لە وتاری سێڤیلیادا شێوەی ڕۆژھەڵاتییەکەی کە دەقاودەق ئەم شتە بوو کە بە ئیسپانیایی دەریان دەبڕی (سێڤیا) گواستمەوە بۆ سێڤیلیا کە نە ئینگلیزییە (سێڤیل) نە ئیسپانیایی و تەواو وشەیەکی ھەڵەیە بەڵام ھەر کوتم با باشووریەکە بێ قەیدێ ناکا. ئێوەش لەخۆبردوویی بکەن. ھەر ناوی ئەم وتارە، لە ڕۆژھەڵات دەڵێن خەزەر، ئەی بۆ من دەبێ داوا بکەم کە بگوێزرێتەوە بۆ باشووریەکەی قەزوین! ھەمیشە لە شتی ڕاست و ڕاستەقینە بگەڕێن و واز لە ناوچە و ناوچەگری بھێنن دەنا بە ھیچ کوێ ناگەین. ڕێزم ھەیە بۆ ھەمووتان.--چالاکوتووێژ ١١:٤٠, ١٥ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
سڵاو کاک چالاک من پێم وا باش نیە ئەمە بکەینە ویکیپیدیای باشووری وە من و هەمووانیش دەزانن زاری باشووری کێشەی زۆرە وەک ئەمانی تر واتە لەکەمووکوڕتی وەدوور نیە من پێم باشە هەموو دەریا و زەریاکان ڕێکبخرێن تا زمانێکی یەکگرووتمان دەبێ گەرچی ئەمەش بەو زوانە نابێت! واتە با هەمووان بزانین لەکاتی دانانی ووتار چی بکەین وە لەم ڕاوێژەشەوە کێشەکان چاک بکەین و پێشم چاکە پەڕەیەک دروست بکەین سەبارەت بە زاراوەکان ئەمەش بەهۆی کێشەوە لەوانە (james) جەمیز تەواو یا جەیمس ! واتە خشتەیەک دروست کەین بۆ ئەوەی ئەوەی دێتە ئێرە و ووتارێ دەنووسێ ئەو ناوانە بۆی نەبنە کێشەو لەپاڵ ئەمەش زەریا و دەریا و دەریاچە و ڕووبار و کانیش چابێ! ئەمەی من ئێستا پێشنیاز دەکەم دروستکردن و داتاشینی ووشە نیە بەڵکوو بۆ ماوەی کاتیە تا ئەمان چارەسەر دەکرێن! kushared (وتووێژ) ١٤:٣٨, ١٥ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
نا کاک Kusharedی خۆشەویست من قسەی ئاوام نەکردووە و تەنیا مەبەستم ئەوە بوو ئەگەر ڕەخنەیەک دەگیرێ جا لە لایەن ھەر لایەکەوە، باشترە بیسەلمێنین و کوێرکوێرانە نەڵێین ھەر ئەو شتەی من دەیڵێم ڕاستە. بە قازانج و بەرژەوەندی خۆمانە. ڕەخنەگرتن نابێ ببێتە ھۆی دڵێشە و ناراحەتی، ئێمە بۆخۆمان دەبێ لە فکری زمانەکەمان و پێشکەوتنیدا ببین و خەمی بۆ بخۆین دەنا قەت بە ھیچ ناگەین. گەلێک زیندووە کە زمانەکەی زیندووە و ئەگەر ڕۆژێک زمانی کوردی نەمێنە، کوردیش نامێنێ. ئەگەر ڕەخنە نەگیرێ زمانیش پەرە ناگرێ و ئێمە دەبێ پێشوازی لە ڕەخنە و ڕەخنەگرتن بکەین. ڕێزم ھەیە بۆ ھەمووتان. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٨:٢٥, ١٥ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر دەریای قەزوین. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢١:٢٤، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "دەریای قەزوین".