چەمک

(لە تێگەیشتەەوە ڕەوانە کراوە)

چەمک لە فەرھەنگە کوردییەکاندا بە «مانا و مەبەستی شت» لێک دراوەتەوە.[١] ئەمە ئەوە دەگەیەنێ کە بۆ نموونە کاتێ ئەوترێ «چەمکی ئازادی»یانی مەبەست لە ئازادی ھەرچییەکە، ئەوە.

چەمک ئەوەیە کە مرۆڤ لە وشە تێ ئەگا، بۆیە ھەندێ جار پێی ئەوترێ تێگەیشتە یان تێگەھ.[٢] بە زمانێکی تر، بۆ ھەر چەمکێک وشەیەک ھەیە. بۆ نموونە، وشەی «سەگ» زاراوەیەکە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو چەمکەی کە سەگێک ئەوەیە. ھەموو ئەو شتانەی کەسێک لەبارەی سەگێکەوە دەزانێ دەبێتە چەمکی زاراوەی سەگ. لەوانەیە چەند زاراوەی جیاواز ئاماژە بە یەک چەمک بکەن، بۆ نموونە، «ترێ» و «ھەنگوور» ھەردوو ئاماژە بە یەک چەمک دەکەن. لە ھەر زماندا بۆ ھەر چەمکێک زاراوەیەک بوونی ھەیە (یان، ھەروا کە وترا، چەند زاراوە)، ئەگەر نەبێ، ئەوا زمان ھەوڵ دەدا بۆی بتاشێ یان لە زمانەکانی ترەوە بۆی قەرز بکا.

لە ڕوانگەی فەلسەفییەوە، چەمکان پێکھێنەی ئەندێشە و بیرۆکانن. کەوابوو، لە پرۆسەگەلی سایکۆلۆژیکاڵدا وەکوو پۆلاندن و ھەڵھێنجان و ھاتنەوەبیر و فێربوون و بڕیارداندا گرنگایەتییەکی ئێجگار زۆریان ھەیە.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ لە فەرھەنگی خاڵدا بۆ وشەی چەمک نووسراوە «مەعنا و مەبەستی شت». لە ھەنبانەبۆرینەدا لە بەرامبەر چەمکەوە ھاتووە «مەبەست، مەتڵەب».
  2. ^ فەرھەنگا زاراڤەیێن تەکنیکی، حەسەن گونەیلی، لاپەڕەی ١١٧.
  3. ^ زانستنامەی فەلسەفەی ستەنفۆرد، وتاری Concepts