دەروونناسی
زانستێکە کە لە دەروون و مێشک و هەڵسوکەوت دەکۆڵێتەوە
(لە ڕەوانناسیەوە ڕەوانە کراوە)
دەروونناسی یان سایکۆلۆژی (بە ئینگلیزی: Psychology) لقێکی ئەکادیمی و کردارییە کە خوێندنی زانستی کردارەکانی مێشک و ھەڵسوکەوت لەخۆ ئەگرێت.[١][٢] دەروونناسی ئامانجی یەکەمی ئەوەیە کە لە تاک و گروپەکان تێ بگات بە دانانی پرەنسیپی گشتی و ھەروەھا توێژینەوەی تایبەت لەسەر تاکیش.[٣][٤] لەم بوارەدا کەسی پیشەگەر یان توێژەرەوەی ئەم بوارە کە بە دەروونناس ئەناسرێن و ئەکرێ پۆلێن بکرێن بۆ شارەزای کۆمەڵایەتی، ھەڵسوکەوت یان تێگەیشتن (دەرک).[٥]
وشەی سایکۆلۆجی کە لە بنەچەدا لە یۆنانییەوە ھاتووە بە مانای «خوێندنی ڕۆح» دێت (ψυχή - پسوخە، بە مانای «ھەناسە»، «ڕۆح» یان «گیان» دێت و -λογος-لۆگۆس'یش بە مانای «خوێندنی»، «توێژینەوە» و یان پاشگری «ناسی» کوردی دێت.[٦]
چەند لقێکی دەروونناسی
دەستکاری- دەروونناسیی پزیشکی (clinical psychology)
- دەروونناسیی پرۆسە عەقڵییەکان (cognitive psychology)
- دەروونناسیی گەشە (development psychology)
- دەروونناسیی کۆمەڵایەتی (social psychology)
- دەروونناسیی دادوەری (forensic psychology)
- دەروونناسیی پەروەردەی (educational psychology)
- دەروونناسیی تەندروست (health psychology)
- دەروونناسیی ڕەنگ (color psychology)
- دەروونناسیی دەمار (neuro psychology)
- دەروونناسیی گونجان (Adjustment psychology)
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئەی پی ئەی چۆن "دەروونناسی" ئەناسانێت ڕۆژی سەردان ۱۵/۱۱/۲٠۱۱
- ^ پێناسی دەروونناسی لە ئەی پی ئەی ڕۆژی سەردان ۲٠/۱۱/۲٠۱۳
- ^ Fernald LD (2008). Psychology: Six perspectives (pp. 12–15). Thousand Oaks, CA: Sage Publications.
- ^ Hockenbury & Hockenbury. Psychology. Worth Publishers, 2010.
- ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی
- ^ فەرھەنگی سەرھێڵی ئەتیمۆلۆجی پێناسی وشەی psychology ئینگلیزی
ئەم «دەروونناسی» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەروونناسی تێدایە. |