کۆنسێپتوالیزم
کۆنسێپتوالیزم یا تێگەیشتەییخوازی تیۆرییەکە لەبارەی تێکڕایییەکانەوە، بۆ نموونە لەبارەی تایبەتمەندییەکان و پەیوەندییەکانەوە، کە دەڵێ ئەمانە، واتە تێکڕایییەکان، تێگەیشتەی ناو زەینن و، بە ھیچ شێوەیەک نین لە دنیای دەرەوەدا.[١] کۆنسێپتوالیزم دژایەتیی نۆمینالیزم و ڕیالیزم دەکا. بە گوێرەی نۆمینالیزم، تیکڕایی ھەر نییە، ئەوەی کە ھەیە ناوە و وشە. بە گوێرەی ڕیالیزم، تێکڕایی ھەیە (لە دنیای دەرەوەدا) و ھەبوونیشی ھەڵنەواسراوە بە زەینەوە.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Foundations of mathematics - Universals, Axioms, Logic | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە 2024-10-21 ھێنراوە.
- ^ Dictionary of philosophy. Penguin Books. p. 115.