ڕەزم

بڕگەیەکی دیاریکراو لە شەڕ بە کات و شوێن و ھێزی تەرخانکراوی تایبەت بە خۆیەوە

ڕەزم[١] یان نەبەرد[١][٢] بەگژیەکداچوونی دوو یا چەند ھێزی پڕچەکە لە ناو شەڕێکدا. ھەر شەڕێ لە چەندین ڕەزم پێک دێ کە لە کات و شوێنی دیاریکراوی خۆیاندا ڕوو ئەدەن و، ھێزی تەرخانکراوی تایبەت بە خۆیان ھەیە. بە شوێنی ڕوودانی ڕەزم ئەوترێ ڕەزمگە یان نەبەردگا یان مەیدانی نەبەرد کە ئەتوانێ لەسەر عەرز بێ، یان لە دەریا بێ، یان لە عاسمانا بێ. لەم دوایییەشدا لەوانەیە لە ئینتەرنێتدا بێ.

ڕەزمەکەی واغارشاپات لە ڕەوتی شەڕی ئێران و ڕووسیا ڕووی دا. کورد و فارس ھێرش ئەکەنە سەر شاری واغارشاپات لە ئەرمەنستاندا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا Wahby، Taufiq (1966). A Kurdish-English Dictionary. Great Britain: Oxford.
  2. ^ موکریانی، گیو. فەرھەنگی کوردستان. p. ٨٧٤.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)