وتووێژ:مەل

دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

ناو

دەستکاری

کە باڵندەکە ھەر قبول نەکرا، با (مەل) بەکاربێنین، ناوێکی سێ پیتی خۆش لەسەر زارە. | سەرچیا (وتووێژ)١٣:٤٥، ١٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەر پاشگرێک بە جۆرێک وشە دەلکێ. پاشگری وایە بە ناوەوە دەلکێ ھی وا ھیە بە ئاوەڵناوەوە دەلکێ و ھی واشە بە ڕەگی کارەوە (verb). بۆ نموونە پاشگری -ندە لە کوردیدا ھەر بە ڕەگی ئێستای کارەوە دەلکێ و وشەیەک دروست دەکا کە ناوی بکەرە (فاعل): بەخشندە (بەخشین)، بڕندە (بڕین)، خشندە (خشین)، دڕندە (دڕین)، گەزندە (گەزین). لە وشەی پەناھندەش وا دیارە بە ناوەوە لکاوە بەڵام ئەم وشەیە زیاتر فارسییە ھەتا کوردی و لە کوردیدا دەڵێن پەنابەر. ئەگەرچی پاشگری -ندە بە ناوەوە نالکێ بەڵام ئەگەر بڵێین بە ناوەوەش دەلکێ ھەر ناوی بکەر ساز دەکا وەکوو پەناھندە کە ناوی بکەرە.
دەی ئێستا لە باڵندەدا پاشگری -ندە بە ناوەوە لکاوە کە ھەڵەیە. بڵێین قەی ناکا دیسان ناتوانین بڵێین دروستە چون وشەکە (باڵندە) ناوی بکەر نییە. بە بڕوای من ئەم وشەیە لە ڕووی وشەی فارسی پرندە (پەرەندە) دروست کراوە. پر لێرەدا لە چاوگی پریدن به مانای فڕینەوە ھاتووە بەڵام فریویان خواردووە وایان زانیوە پر یانی پەڕ و باڵ! بۆیە وشەی باڵندەیان لە کوردیدا دروست کردووە کە ھەر چونێکی بڵێی ھەڵەیە.
چ پێویستێکمان بە داتاشینی وشەیەکی ئاوا ھەبوو کاتێک لە کوردیدا وشەی پەلەوەر یان ھەر وەک جنابت وتت مەلمان ھەیە. لە ھەورامی و کرمانجیدا پەل یانی پەڕ و پەلەوەریش یانی شتێک کە پەڕی ھەیە. زۆر جوان و تەواوە. بەڵام ھەمیشە پێم سەیر بووە بۆ وشەی ھەڵە ئاوا زوو دێتە سەر زاران و وشەی رەسەن دەفەوتێ. وشەیەکی تریش ھەیە ئەویش لە باڵندە دەچێ بەڵام کێشەی باڵندەی نییە ئەویش وشەی باڵدارە. ڕەنگە چون وەک باڵندە دەچێ و باڵندە ئەمرۆکە زیاتر باوە باڵدار بتوانێ ڕاحەتتر جێگای خۆی بکاتەوە. من ھەر سێک وشەی باڵدار، پەلەوەر و مەل وەکوو یەک چاو لێ دەکەم چون ھەر سێکیان ڕەسەنن و بەکارھێنەرانی تریش کامەیان پێ باشتر بێ دەیگوێزینەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ٢٠:١٩، ١٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس کاکە چالاک بۆ ڕوونکردنەوەکەت. باشە ئێستا کە باڵندە ھەڵەیە، وازی لێ دێنین ھەرچەندە لەوانی تریش باوترە، و کێشەش نابێت لەبەرەوەی دوو سێ وشەی ترمان ھەن، باڵدارم پێ گونجاو و باشە، بەڵام باو نییە. لەنێوان پەلەوەر و مەل کە زیادتر لایەنگیری مەل دەکەم، لەبەرەوەیە لە باشووری کوردستان ناوەڕۆکی ناوەکە واتایەکی وەرگرتووە، نازانم چەند ئاگاداری، پەلەوەر زۆرتر بە مریشک و چەند باڵدارێکیتر دەڵێن، بۆ نموونە لەوانەیە ھەرگیز نێتە بەر گوێت بە چۆلەکەیەک، بازێک یان کووندەپەپوویەک بڵێن پەلەوەر، ھەر کە ناوی پەلەوەر دێت زیادتر بیر بۆ مریشک و مراوی و چەند مەڵێکی تر دەچێت. | سەرچیا (وتووێژ)١٣:٠٧، ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
مەل وشەیەکی زۆر کۆنە. شێوەیەکی کۆنتریشە ھەیە و ئەوەیش «مر»ە ھەر وەک لە وەشکانی مریشک، مراوی، وشترمر و سیــمر دا ھەیە. ھەر ئەو مرە دوایی بووەتە مەل. لە زمانی پاڵەویی ساسانیدا بە شێوەی murw ھاتووە ڕێک بە مانای bird و لە زمانی پاڵەویی ئەشکانیدا بە شێوەی murγ. لە فارسیشدا دەڵێن مرغ (مورغ) بەڵام مانایان گۆڕیوە بە مریشک دەڵێن.
ئەگەریش پێتان باشە با ھەر باڵندە بێ پێداگری ناکەم بەڵام بە بڕوای من وشەی مەل کێشەی نییە. ھەم وشەیەکی کۆنە ھەمیش کورتە و لەسەر زاران خۆشە و ھەموو کەسیش مانای دەزانێ. سپاس.--چالاک وتووێژ٠٩:١٤، ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
باڵندە گەلێک بەکاردێ و لە ھەمووان باوترە، ئەنجامەکانی گەڕانی گووگڵ ئەوەمان نیشان دەدات، بەڵام وەک ئاماژەت دایێ؛ نادروستی وشەکە کێشەی دروست کردووە، ئێستا ئێمە لە ویکیپیدیا تووشی کێشەیەک ھاتووین، ئەوەی کە ئایا وشەیەک بەکاربێنین کە باوە بەڵام نادروستە یان وشەیەک کە دروست و ناباوە، ھەڵبەت تەنیا کێشەی ویکیپیدیا نییە، دەبێ ئەمە یەکلایی کرابایەوە یان یەکلایی بکرێتەوە، لە چەند وتارێکی تریش تووشی کێشەی وا ھاتووین، نموونە؛ ئەو وتووێژەی لێرەش کرا ھەمان شتە (وتووێژ:کۆوار) کە من لێی بەشدارنەبوون.
بۆ ئەم وتارەش با (مەل) بێت باشترە.
تووێژێکی تریش لێرە (وتووێژ:نژیاروانی) ھەیە، با ئەویش چارە بکەین، سوپاس. | سەرچیا (وتووێژ)١١:٢١، ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

بەکورتی ئەگەر کەسێک کاتی نەبێ لێدوانەکە بخوێنێتەوە دەڵێم پاشگری -ندە پاشگرێکی زمانی فارسییە و بەپێچەوانەی فارسی کە زۆری بەکاردەھێنن لە کوردیدا بەکارھێنانی کەمە و ئەم وشانەی ئەم پاشگرەیان تێدایە یان لە فارسیشدا ھەن یان لە ڕووی فارسییەوە داتاشراون.
پێتان باش بێ ھەر باڵندە دادەنێین دەنا وشەی ڕەسەن و کوردیتریش ھەیە وەک مەل. جا ڕای بەکارھێنەران چی بێت. سپاس.--چالاک وتووێژ١٧:٣٢، ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

  لەگەڵ مەل. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٤١، ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC
  لەگەڵ مەل..--دیاکۆ ماد(بدوێ) ١٣:٥٠، ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی مەلم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە)٠٥:٠٦، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مەل".