ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/مێژووی جامی جیھانیی فیفا

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: مێژووی جامی جیھانیی فیفا (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: جامی جیھانیی فیفا گرنگترین ڕووداوی وەرزشییە کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی جیھانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. لە ساڵی ١٩٣٠یەوە ھەر چوار ساڵێک بەڕێوەدەچێت. جگە لە ساڵاکانی ١٩٤٢ و ١٩٤٦ ھەڵوەشایەوە بەھۆی ڕووداوەکانی جەنگی جیھانیی دووەم. لە ساڵی ١٩٩٨ ژمارەی وڵاتە بەشداربووەکان بۆ ٣٢ ھەڵبژاردە بەرزکرایەوە لە ھەشت کۆمەڵەدا پۆل دەکرێن، بۆماوەی یەک مانگ لە یاریگاکانی وڵاتی خانەخوێ ڕکابەری دەکەن لە پێناو بەدەست ھێنانی ئەم نازناوە، ھەڵبژاردەکان لە ڕێگای سیستەمی پاڵاوتنەوە لە ماوەی سێ ساڵدا سەردەکەون بۆ بەشدایکردن لە جامی جیھانیی فیفا. لە بیست و یەک خولی پێشووی ئەم پاڵەوانییەتییە ھەشت ھەڵبژاردەی جیاواز نازناوی جامی جیھانیی فیفایان بردووەتەوە. ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداری لە سەرجەم خولەکان کردووە، واتە بەشداربوونی لە ھیچ خولێکی پاڵەوانییەتییەکە لەدەست نەداوە، لەھەمان کاتدا زۆرترین جار نازناوەکەی بەدەست ھێناوە ئەمەش لە ساڵەکانی: ١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤، ٢٠٠٢ بوون. ھەروەھا ھەڵبژاردەی ئیتالیا لە ساڵەکانی: ١٩٣٤، ١٩٣٨، ١٩٨٢، ٢٠٠٦. لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ساڵەکانی :١٩٥٤، ١٩٧٤، ١٩٩٠، ٢٠١٤ چوار جار نازناوەکەیان بەدەست ھێناوە وهەڵبژاردەی ئەرژەنتین سێ جار و ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی فەرەنسا، ئۆرگوای دوو جار بوونە پاڵەوان ھەروەھا ھەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا یەک جار بوونەتە پاڵاوانی ئەم جامە. ھەڵبژاردەی ئیتالیا یەکەم ھەڵبژاردەبوو کە توانی دووجار لەسەر یەک ئەم نازناوە بباتەوە لە ساڵەکانی ١٩٣٤ و ١٩٣٨، دوای ئەو ھەڵبژاردەی بەڕازیل دێت ١٩٥٨ و ١٩٦٢. جامی جیھانیی فیفا یەکێکە لە گەورەترین ڕووداوە وەرزشییەکانی جیھان. لە یاری کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بە نزیکەی ٧١٥ میلۆن کەس سەیری یارییەکەیان کرد. پاڵەوانی ئێستا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین کە لە دوایین خولی ئەم پاڵەوانییەتییە لە ٢٠٢٢ کە لە قەتەر بەڕێوەچوو نازناوەکەی بەدەست ھێنا، بڕیارە پاڵەوانێتی داھاتوو بە میوانداری ھاوبەشی سێ وڵاتی کەنەدا، مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچێت.

--Kurd2021 (لێدوان) ‏١٣:٥٣، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری دەستکاری

دژایەتی دەستکاری

  • دژ ماندوو نەبیت بەڕێز Kurd2021، لەگەڵ ڕێزم بۆ بەڕێزتان پێم وایە جارێ کاری ماوە بەتایبەت بەشی سەرەکیی وتار وەکوو داتابۆکس و ھەروەھا بوونی چەندین کێشەی دیکە. گەر چارەسەر کران من ڕای خۆم دەگۆڕم و لەگەڵی دەبم. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:١٨، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێلایەن دەستکاری

 لێدوانەکان دەستکاری

کاک @Ahrir: کەم تا زۆرێک پێداچوونەوەم بەسەردا کردەوە دەتوانی دووبارە سەیری بکەیتەوە و ھەڵەم و کەم و کورییەکان دەستنیشان بکەیت. سوپاس بۆ تۆKurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٥٨، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Kurd2021: سپاس بۆ ئەوەی کێشەکانتان چارەسەر کردن، بەڵام تکایە دەتوانی کێشەی سەرچاوەکانیش چارەسەر بکەیت؟ چۆن بەڕاست ئەوەندەی ئێستا زۆر کەمن بۆ وتاری ھەڵبژێردراو. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٣٠، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرتخۆش، سەبارەت بە سەرچاوەکان، ئەگەر سەیرێکی وتارە ھەڵبژێردراوەکانی دیکەی خۆشمان بکەیت لەوە کەمترە ،ئەمە لە ٢٦٠ سەرچاوە زیاتر پێکھاتووە، لە ڕاستی دا مەرج نییە ھەر ڕستەیەک سەرچاوەیەکی بۆ دابنرێت چونکە ئەگەر وابکەین ئەوە لەبەر ژمارەی سەرچاوەکان ناوەڕۆکی وتار دیار نامێنێت . دەکرێت بۆ چەند ڕیزێکیش سەرچاوەیەک دابنرێت . وتارەکە کرایەوە دەکرێت جەنابت و سەرجەم برادەرانی دیکەش دەستکاری تێدا بکەن و کەم و کوڕییەکانی چارە بکرێت . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٥٣، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@فەرهاد:،@مامۆستا:سوپاستان دەکەم بەڕێزان Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٨:٤٧، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا Kushared (لێدوان) ‏١٢:٥٠، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.