ئەدۆڵف ھیتلەر

سەرکردەی پێشووی ئەڵمانیا، و ڕێبەری پارتی نازی
(لە هیتلەرەوە ڕەوانە کراوە)

ئادۆڵف ھیتلەر (١٨٨٩–١٩٤٥ز) پێشەوای پارتی نەتەوەیی سۆسیالیستی ئەڵمانیا ناسراو بە (ئاڵمانیای نازی) و ڕابەری ئەڵمانیا لە سەردەمی دەسەڵاتداری پارتی نازی لە ساڵانی ١٩٣٣ ھەتا ١٩٤٥ بووە.[١]

ئەدۆڵف ھیتلەر
١٩٣٨
ڕێبەری ئەڵمانیا
لە پۆستدا بووە
٢ی ئابی ١٩٣٤ – ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥
پێشینە پاول ڤۆن ھایدنبەرگ (سەرۆکی ئەڵمانیا)
پاشینە کارل دۆنتیز] (سەرۆکی ئەڵمانیا)
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا
لە پۆستدا بووە
٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٣٣ – ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥
سەرۆک کۆمار پاول ڤۆن ھایدنبەرگ
(١٩٣٣–١٩٣٤)
جێگر فرانز ڤۆن پاپێن
(١٩٣٣–١٩٣٤)
ھێرمان گۆرینگ
(١٩٤١–١٩٤٥)
پێشینە کورت ڤۆن شلایجەر
پاشینە جۆزێف گۆبڵز
ڕێبەری پارتی نازی
لە پۆستدا بووە
٢٩ی تەممووزی ١٩٢١[٢] – ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥
جێگر ڕودۆلف ھێس (١٩٣٣–١٩٤١)
پێشینە ئەنتۆن درێکسلەر (سەرۆک)
پاشینە مارتن بۆرمان (سەرۆکی پارتی نازی)
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٨٨٩-٠٤-٢٠) ٢٠ی نیسانی ١٨٨٩
گوندی برۆنۆی، نەمسا
مردن ٣٠ی نیسانی ١٩٣٤(١٩٣٤-٠٤-٣٠) (٤٥ ساڵ ژیاوە)
بەرلین، ئەڵمانیای نازی
ھاووڵاتی
  • نەمسایی (١٨٨٩–١٩٢٥)
  • بێ دەوڵەت (١٩٢٥–١٩٣٢)
  • ئەڵمانی (١٩٣٢–١٩٤٥)
پارتی سیاسی پارتی نازی (١٩٢١–١٩٤٥)
لایەنگیری سیاسی
تر
پارتی کرێکارانی ئەڵمانیا (١٩١٩–١٩٢٠)
ھاوسەر(ەکان) ئێڤا براون (ھاوسەرگیری ١٩٤٥)
پیشە ژەنەراڵی ئەڵمانیای نازی
وێنەکێش
کابینە کابینەی ھیتلەر
واژوو
خەڵاتەکان
دڵسۆزی  German Empire
 Weimar Republic
 Nazi Germany
خزمەت/لق سوپای ئیمپراتۆرییەتیی ئاڵمانی
  • سوپای باڤاریا

ڕیشسوێر
وێرماخت

ساڵانی خزمەت German EmpireWeimar Republic1914–1920
Nazi Germany١٩٣٩–١٩٤٥
پلە گێفرایتەر
بەش فەوجی یەدەگی ١٦ی باڤاریا
شەڕەکان جەنگی جیھانی یەکەم

جەنگی جیھانیی دووەم

ھیتلەر لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا سەرباز بووە، و لە ساڵی ١٩٢٠ بووە بە ئەندامی پارتی نازی، لە ١٩٢١ دا بووە سەرۆکی پارتەکە.[٣]

بەبۆنەی بەشداری لە کوودەتای سەرنەکەوتووی ساڵی ١٩٢٣ ماوەیەک لە بەندیخانە بووە. بە پەرەپێدانی بیرۆکەی نەتەوەپەرستی و دژایەتی بەرامبەر بە کۆمۆنیزم و جووەکان و ھەروەھا لێدوانە پڕھەستەکانی بۆ جەماوەر و کاربەدەستان، لە سەرانسەری ئەڵمانیا پشتیوانی بەدەست ھێنا. لە ١٩٣٣ دا بووە سەرۆک وەزیران و ھێندەی نەخایاند ئەڵمانیا لە بواری سوپا و پێشکەوتنەکانی پیشەسازی بووە یەکێک لە زلھێزەکانی ئەورووپا. پاش ئەوەی بەشێکی چیکۆسلۆڤاکیا و تەواوی نەمسای خستە سەر[١]ئەڵمانیا، لە ساڵی ١٩٣٩ بە مەبەستی وەرگرتنەوەی شاری دانزیگ ھێرشی کردە سەر پۆڵەندا و تەواوی وڵاتەکەی داگیرکرد بە ھاوبەشی لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت، ھەر بۆیە بەڕیتانیا و فەڕەنسا شەڕیان لەگەڵ ئەڵمانیا دەست پێ کرد. ئەوە بوو جەنگی جیھانیی دووەم دەستی پێ کرد. ئەڵمانیا، و پشتیوانەکانی، ھێزەکانی تەوەر و فەڕەنسا و بەڕیتانیا ھێزی ھاوپەیمانان بوون. لە سێ ساڵدا ھێزەکانی تەوەر زۆرینەی بەشەکانی ئەورووپا و ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و باکووری ئەفریقایان داگیر کرد بەڵام لە ساڵی ١٩٤٢ بەدواوە ھاوپەیمانەکان دەستیان کرد بە وەرگرتنەوەی وڵاتە داگیرکراوەکان و لە ١٩٤٥ دا ئەڵمانیا لە ھەموو لاوە دەوری گیرابوو و لە کاتی گرتنی شاری بەرلین لە ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥، ھیتلەر بە فیشەکێک خۆی کوشت. ئەو شەڕە کوژراو و بریندارێکی زۆری لێ کەوتەوە. زۆرترین ژمارەی کوژراوەکان کۆشتنی بە کۆمەڵی جووەکان دەزانن کە تێیدا نزیکی ٢٧١ ھەزار جوو کوژران و سووتێنران. ئەو ڕووداوە بە جینۆسایدی ھۆڵۆکۆست ناو دەبەن، ھەرچەند بەڵگەی بەھێز بەردەستن کە ئەوە چەواشەکارییەکە لەلایەن جووەکان.[٤]

ڕووپۆشی ڕۆژنامەیەک دوای مردنی ھیتلەر

ھیتلەر لە ٢٠ی نیسانی ساڵی ١٨٨٩ لە گوندی برۆنۆی سەر بە نەمسا کە شارۆچکەیەکی بچووکە و دەکەوێتە بەری ڕووباری ئالان کە لە ئەڵمانیاوە ھەڵدەقوڵێت و لە سەردەمی فرانسۆ جۆزیفدا لەدایک بووە. باوکی فەرمانبەر بوو لە فەرمانگەی گومرگ و دایکیشی ژنێکی دڵ و دەروون پاک و لەخواترس بووە و خۆشەویسترین کەسی ھیتلەر بووە، ھیتلەر لە منداڵیدا لە ژیانێکی ناھەموار و چەرمەسەریدا ژیاوە، باوکی زۆر توندوتیژ بووە لە ھەڵسوکەوتیدا و ھیتلەر دانی بەو داناوە کە لە ھەرزەکاریدا تووشی توندوتیژی بووەتەوە لەلایەن باوکییەوە، دوای چەند ساڵێک ھیتلەر بۆ بەڕێوەبەری کارەکانی گێڕایەوە کە بەڵێنی بە خۆی دابوو کە جارێکی تر ناگریێت ئەگەر ھاتوو ڕووبەڕووی توندوتیژی بوویەوە لەلایەن باوکییەوە و ئەمەش بەھێزیی ھیتلەر دەردەخات ھەر لە مناڵییەوە. زۆر لە مێژووناسان لەو باوەڕەدان کە ئەو توندوتیژییەی باوکی ھیتلەر دەینواند بەرامبەر ھیتلەر و دایکی کە دواتر ھیتلەر زۆر بە واقیعیانەوە باسی کردووە ئەمانە ھەمووی کاریگەر بوونە بۆ دروستکردنی کەسێتی ھیتلەر، پاشان خیزانەکەی چوونەتە شاری لینز و لەوێ نیشتەجێ بوون، ھیتلەر خوێندکارێکی سەرکەوتوو بووە لە خوێندگەکەی، بەڵام لە یەکەم ساڵی ناوەندیدا دەرنەچووە کە لە خوێندگەی دواناوەندیی ڕیاڵشوڵ کە لە شاری لینز بووە، ھیتلەر لە ھەمان پۆل بووە کە لودڤیگ ڤیتگنشتاینی تێدا بووە کە یەکێک بووە لە فەیلەسوفە بەناوبانگەکانی سەدەی بیستەم کە کاریگەری تەواوی ھەبوو بەسەر ڕووداوەکانی ئەو سەردەمەدا، و ھیتلەر ھۆکاری دواکەوتنی لە خوێندگە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە چەندین جار بەرەنگاری باوکی بووەتەوە کە دەیویست بیکات بە فەرمانبەر لە گومرگ بەڵام ھیتلەر ئاواتی ئەوە بووە ببێت بە نیگارکێش. باوکی لە ساڵی ١٩٠٣ کۆچی دوایی کردووە و لە تەمەنی شازدە ساڵیدا وازی لە خوێندن ھێناوە بێ ئەوەی ھیچ بڕوانامەیەک بەدەست بێنێت. لە کتێبی خەباتی من ھیتلەر باوەڕبوونی بە نەتەوەیی ئەڵمانی دەگەڕێنێتەوە بۆ ساڵانی ھەرزەکاری خۆی کە لەو کاتەدا یەکێک لە کتێبەکانی باوکی خوێندبۆوە دەربارەی جەنگی نێوان فەڕەنسا و پرۆسیا کە وای لێ کردبوو پرسیار دەربارەی ئەو ھۆکارانە بکات کە بۆچی باوکی و زۆر لەوانی تر کە ئەڵمانین و لە ڕەچەڵەکدا نەمساوین شکست بێنن لە پاراستنی ئەڵمانیا لە کاتی جەنگدا. لە ساڵی ساڵی ١٩٠٥ەوە لە ھەتیوخانەدا ژیانی بەسەر بردووە لە ڤییەنا کە لەلایەن حکوومەتەوە سەرپەرشتی کراوە و دوو جار داوای پێشکەش کردوە بۆ وەرگیران لە ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکان لە ساڵانی ١٩٠٧ و ١٩٠٨ بەڵام ڕەت کراوەتەوە بەھۆی ئەوەی بەھرەی نیگارکێشی تیادا نەبووە و پێیان وتووە کە بەھرەکانی زیاتر لە ئەندازیاری تەلارسازییەوە نزیکە. لە ئابی ساڵی ١٩١٤ کە جەنگی جیھانیی یەکەم دەستی پێ کرد لەکاتێکدا کە ھەموو جیھان دڵتەنگ بوون بە ھەڵگیرساندنی جەنگ بەڵام ھیتلەر خۆشحاڵ بوو چونکە بەو ھۆیەوە دەیتوانی خۆی ناونووس بکات لە سوپای ئەڵمانیادا. ھیتلەر بوو بە سەرباز و لە ھێزی شازدەی یەدەگی باڤاریا کە بە ھێزی لیست ناسرابوو بەھۆی سەرکردەی ھێزەکەوە، و کارەکەی ترسناکترین کار بووە و چەندین جار دوچاری مەترسی کوشتن و لەناوچوون بووەوە بەھۆی ئەوەی کە پۆستەچی سوپا بووە و لەگەڵ کۆتایی ھاتنی جەنگدا پلەی جیفریتری وەرگرتووە کە دەکاتە جێگری عەریف لە سوپای بەریتانی. ھیتلەر لە زۆربەی شەڕەکانی بەرەی ڕۆژاوادا بەشداری کردووە وەک شەڕی پێرسی یەکەم و سوم و ئاراس و پاسکیندایلی. ھیتلەر دوو میداڵی ئازایەتی وەرگرتووە کە یەکێکیان میداڵی خاچی ئاسنی لە پلەی دووەم ساڵی ١٩١٤ و میداڵی خاچی ئاسنی لە پلەی یەکەم کە لە ساڵی ١٩١٨ دا وەری گرتووە، ئەمەش زۆر بەکەمی ڕوودەدات کە ئەفسەرێک لە پلەی جیفریتر وەری بگرێت سەرەڕای ئەوەش پلەی بەرز نەکرایەوە بۆ پلەی ئونتیرۆفیزێر کە یەکسانە بە پلەی عەریف لە سوپای بەڕیتانی، و ھۆکاری بەرز نەکردنەوەی دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی کە سەرکردەکانی ھێزەکەی باوەڕیان وا بوو کە سیفاتی سەرکردەیی تێدا بەدی ناکرێت و ھەندێک مێژوونوسان ھۆکارەکەی دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی کە ھاووڵاتییەکی ئەڵمانی نەبووە. ھیتلەر بەشداری جەنگی جیھانیی یەکەمی کردووە و پاشان لە ساڵی ١٩٢٣دا سەرکردایەتی ٢٠٠٠ سەربازی لە ئەندامانی ھێزی گەردەلوولی کرد بۆ داگیرکردنی ھەرێمی باڤاریا و گۆڕینی حکوومەتی ئەوکاتە بەڵام ھەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوو دەستگیرکرا و بە تاوانی ناپاکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ حوکم دراو ھەر لە زینداندا کتێبێکی نووسی بە ناوی «خەباتی من» کە تێیدا ھەموو بیروبۆچوونی خۆی بۆ داھاتوی ئەڵمانیا نووسیوە و پاش نۆ مانگ ئازاد دەکرێت و سەرلەنوێ دەست دەکاتەوە بە دروستکردنەوەی پارتەکەی و درێژە بە خەباتی خۆی دەدات لە پێناو ئەڵمانیادا و تاکوو لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٣٤ بووە بە سەرۆکی وڵات و دەسەڵاتی گرتووەتە دەست زۆری پێنەچوو جەنگی دووەمی جیھانی ھەڵگیرسا کە ئەڵمانیا ھاوپەیمان لەگەڵ ئیتالیا و ژاپۆن بەرامبەر ھاوپەیمانێتی یەکێتی سۆڤیەت و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەمریکا کە بووە ھۆی کوژرانی ٥٠–٦٠ ملیۆن کەس و کاولکردنی چەندەھا وڵات جەنگەکەش بە شکستی ئەڵمانیا و ھاوپەیمانەکانی کۆتایی ھاتوو دوای شەڕ و کوشتارێکی زۆر کە ملیۆنەھا کەس کوژرا ھیتلەر کۆتایی ھات و بۆ یەکەم جاریش چەکی ئەتۆمی لە جیھاندا بەکار ھێنرا، و لە ڕێکەوتی ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥ پاش دۆڕاندنیان لە جەنگی دووەمی جیھانیدا لە بەرلین لەژێر بینای حکوومەتتدا خۆی و ھاوسەرەکەی کە ناوی ئیڤا براون بوو کە چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی خۆیان بکوژن مارەی بڕی بوو خۆیان کوشت و پاش حەوت ڕۆژ ئەڵمانیا خۆی دا بەدەستەوە، ئیڤا نزیکترین ژن بوو لە ھیتلەرەوە و لە ھەمووشیان خۆشتری دەویست و لە ھەمووشیان زیاتر لە ئەقڵییەت و ڕەفتاری ھیتلەر تێ دەگەیشت و تاکە ژنیش بوو کە ڕازی نەبوو بە جێھێشتنی ھیتلەر لە کۆتاییی دەسەڵاتیدا و پێکەوە خۆیان کوشت.

 
وێنەی باوکی ھیتلەر

ھیتلەر و چۆنییەتی ھاتنە ناو دەسەڵات

دەستکاری
 
لۆگۆی پاڕتی نازی و لۆگۆی فەرمی حکوومەتی ئەڵمانیا لە سەردەمی ئەدۆڵف ھیتلەر.
 
وێنەی ستالین و ھیتلەر

لەدوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی یەکەم ھیتلەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا و بەشداری لە مەراسیمی ناشتنی سەرۆکی باڤاری کیرت ئیسنەردا دەکات کە لەو کاتەدا تیرۆر کرابوو. ھیتلەر لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩١٩ دا بووە بە سیخوڕ لە پۆلیسی ئەڵمانیدا کە سەر بەدەزگای زانیاری ھێزی بەرگری نیشتیمانی بوو بۆ ئەوەی بتوانێت کاریگەری بکاتە سەر سەربازەکان و بچێتە ناو پارتە بچووکەکانەوە ئەو پارتانەی کە کاریگەریان ھەیە بۆ سەر کۆماری وایمار و بە تایبەتی پارتی کرێکارانی ئەڵمانی، کاتێک ھیتلەر بۆ سیخوری چوە ناو پارتی کرێکارانی ئەڵمانیاوە بینی کە ئەوە کۆبونەوەیەکی بێ مانایە لە نێوان نزیکەی ٢٥ پیاودا لە مەیخانەیەک بە ناوی (ستیرنیکردباد) بۆ مەی خواردنەوە کۆبونەتەوە و ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر ھیتلەر نەبوو، پاشان ئەنتۆن دریکسلەری ناسی کە دروستکەری قفڵ بوو کە دەتوانرێت بە دامەزرێنەری سەرەکی حزبەکە دابنرێت کە لەو کاتەدا لە کۆگای ھێلی شەمەندەفەر کاری دەکرد پاشان ھیتلەر زۆر سەرسام و کاریگەر بوو بە بیر و باوەڕەکانی دامەزرێنەری پارتەکە کە بەرپەرچ و دژایەتی سامی و سەرمایەداری و بیر و باوەڕی شیوعییەتی دەکرد کە ئەم بیرو باوەڕە پشتگیری دەکرد بۆ بوونی حکوومەتێکی سەرکەوتوو، ئەم ھزرە لە پرۆگرامی سۆسیالیستی غەیرە یەھودییەوە وەرگیراوە. ئەنتۆن دیرکسلەر کریکارێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بوو کە دەربارەی کۆمۆنیست و یەھودییەکان ھەمان ڕای ھیتلەری ھەبوو ئەویش لەو باوەڕەدا بوو کە یەھودییەکان ھۆکاری زۆرێک لەو باوەڕە شۆڕش گێڕانەیەن کە زیانیان گەییاندووە بە ئەڵمانیا، ئەو توانا بەھێزەی کە ھیتلەر لە وتارداندا ھەیبووە بووەتە جێی سەرەنجی ئەنتۆن دریکسلەر و داوای لە ھیتلەر کردووە بێتە ناو پارتەکەیەوە و بووە بە ئەندامی ژمارە پەنجاو پێنجەھەمین لە حیزبەکەدا و ھەروەھا بووە بە ئەندامی حەوتەمی لیژنەی جێبەجێکاری پارتەکە، و دوای تێپەڕ بوونی چەند ساڵێک ھیتلەر ئەوەی بڵاو کردەوە کە دامەزرێنەری حەوتەمی حیزبەکە یە. ھیتلەر چاوی دەکەوێت بە دیتریش ئیکارت کە یەکێک بوە لە دامەزرێنەرە یەکەمینەکانی پارتەکەو ھەروەھا ئەندام بوو لە کۆمەڵەی نھێنی کە بە سول سۆسیتی ناسرا بوو، و ئیکارت بووە بە مامۆستای ھیتلەر کە فێری چۆنێتی لەبەرکردنی جلوبەرگ و قسەکردنی کردووە و ناساندوێتی بە ژمارەیەکی فراوانی خەڵکی، و بۆ زیادکردنی ھەوادارانی پارتەکە ھەستا بە گۆڕینی ناوی پارتەکە بۆ پارتی کرێکارانی سۆسیالیستی نیشتیمانی ئەڵمانیا. ھیتلەر لە ئازاری ساڵی ١٩٢٠ خزمەتی سەربازی تەواو کردوەو بەردەوام پشتگیری ئەندامانی دەستەی باڵای پارتەکەی بەدەس دەھینا بۆ بەژداریکردن لە کارو چالاکییەکانی پارتەکەدا، و لە سەرەتاکانی ساڵی ١٩٢١ دا ھیتلەر بە شێەوەیەکی باش توانی وتار لەبەرامبەر جەماوەرێکی زۆر بدات. ناوبانگی ھیتلەر بە خراپی بڵاو بۆیەوە بەھۆی بەھێزی کەسایەتییەکەی و وتارە تەندو تیژو شەڕەنگێزانییەکانییەوە. پارتی کرێکارانی ئەڵمانی بارەگایەکی لە شاری میونیخ دامەزراند کە لەو کاتەدا میونیخ شوێنێکی گونجاو بوو بۆ ئەو کەسانەی کە بانگەشەی نەتەوایەتی ئەڵمانیان دەکرد کە لە نێوانیاندا چەندین ئەفسەری باڵای تێدا بوو کە دژی شیوعییەت بوون و پستگیری کۆماری فایمەریان دەکرد کە کۆمارێک بوو لەساڵانی ١٩١٩ بۆ ١٩٣٣ دامەزرا لە ئەنجامی دۆراندنی ئەڵمانیا لە جەنگی یەکەمی جیھانیدا، و بە تێپەر بوونی کات ھیتلەر توانی سەرەنجی ھەموو کەسایەتی و ئەفسەرە بەناوبانگەکان بۆخۆی ڕابکێشیت بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانی. پارتەکەی ھیتلەر پۆستی دەستەی جێبەجێ کاری پارتەکەیان بەخشی بە ھیتلەر بەھۆی بەھێزی و توند ڕەوی کەسایەتی ھیتلەرەوە، دوا بەدوای ئەوە چەند کەسانێک لە پارتەکەدا ھەستان بە دروستکردنی ھاوپەیمانییەک لە نێوان خۆیاندا لە شاری ئۆکسبۆرگ دژی ھیتلەر، ئەمەش ھیتلەری ناچار کرد بە گەڕانەوە بۆ میونیخ بۆ ڕوبەڕو بوونەوەی ئەو ھێرشە توندانەی کە لە کۆتایدا بوەە ھۆی دەست لەکار کێشانەوەی بە فەڕمی لە پارتەکە لە ١١ ی تەممووزی ساڵی ١٩٢٠ داو ھەرچەندە ئەوان باش دەیانزانی کە وازھێنانی ھیتلەر مانای کۆتایی ھاتنی پارتەکەیە بەھۆی ئەو کەسایەتییە بەھێزەی کە ھەی بوو لە پارتەکەدا بەڵام دژایەتیان کرد. ھەرچۆنێک بێت ھیتلەر بڕیاریدا بگەڕێتەوە پارتەکە بەڵام بە مەرجی ئەوەی بچێتە جێگەی دریکسلەری سەرۆکی پارتەکە بەھۆی ئەوەی کە ھیتلەر کەسێک بوو جەماوەرێکی زۆری ھەبوو. پاش ئەوەی کە ھیتلەر ھاتەوە ناو پارتەکەی وردە وردە پارتەکە بەرەو پیشەوە چوو تاکو لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکاندا بەژداری دەکردو لە ھەڵبژاردنی مانگی ٩ی ساڵی ١٩٣٠ دا کە پارتە کۆمارییەکان سەرکەوتنیان تێدا بەدەس ھێنا و پارتی نازی توانی لە پڕ بوژانەوەیەکی گەورە بە خۆیەوە ببینێت پاش سەرکەوتنی بە ڕێژەی %١٨٫٣ لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەدا و بەمەش پێگەی پارتەکە لە نۆھەمین بچووکترین پارتی پەرلەمانەوە بۆ دووەم گەورەترین پارتی پەرلەمان سەرکەوت، و پاشان ھیتلەر ویستی خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکایەتی ولات، ھەرچەندە ھیتلەر لە ساڵی ١٩١٣ و نەمسای جێ ھێشتبوو بەڵام نەیتوانیبوو ناسنامەی ئەڵمانی وەربگرێت بۆیە ئەم ھۆکارە بووە ڕێگر لەبەردەم خۆ ھەڵبژاردنی ھیتلەر بۆ ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکان، و لەو کاتەدا حکوومەتی ویلایەتی برونسویک کە ژمارەیەکی زۆر لە نازییەکان ئەندام بوون تێیدا ھەستان بە دانانی ھیتلەر لە پۆستێکی کارگێڕی بچووک بۆ ئەوەی کە بتوانێت وەک ھاووڵاتییەک ناسنامەی ئەڵمانی وەربگرێت، وەلەو کاتەدا حکوومەتی ئەڵمانیا بڕیاری پێدانی ناسنامەی بە ھاووڵاتیان دەرکرد و دواجار ھیتلەر توانی ناسنامەی ئەڵمانی وەربگرێت و ھیچ بەربەستێک نەما لەبەردەمیدا کە ڕێگر بێت بۆ کاندیدکردنی بۆ سەرۆکی وڵات. لە کۆتاییدا ھاووڵاتییە ئەڵمانییە تازەکە ھەستا بە کاندیدکردنی خۆی بۆ سەرۆکایەتی ولات لە ھەڵبژاردنەکاندا لە دژی ھیندنبێرگ کە لایەنگرییەکی زۆرێک لە نەتەوایتییەکان و کۆمارییەکان و کاسۆلیکەکان و جمھورییەکانی بەدەست ھێنابوو، ھەروەھا پشتیوانی پارتە کۆمەڵایەتی و دیموکراتییەکانیشی بەدەسھێنا بوو. ھەروەھا لەو ھەڵبژاردنەدا کاندیدی پارتی شیوعی و کاندیدی پارتی چەپی تێدابوو کە سەربە کۆمەڵەی توندڕەوەکان بوو. لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکاندا ناوی ھیتلەر بەسەر ئەڵمانیادا بڕا، ئەم نازناوەش نیشانەیەک بوو بۆ تەماحی ھیتلەر بۆ دیکتاتۆری لە لایەک و نیشانەیەکیش بوو بۆ ئەو بانگەشە سەرکەوتوەی ھیتلەر کە بە ئاسمانی ئەڵمانیادا بڵاو بۆیەوە، ھیتلەر ھەستا بە وتاردان و کۆکردنەوەی لایەنگران بۆخۆی، و لە ڕۆژێکدا لە دوو ناوچە وتاری دەدا ئەمەش سیاسەتیک بوو کە بۆ یەکەم جار بوو کەسێک بەکاری بێنێت و زۆر سەرکەوتو بوو. پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ھیتلەر پلەی دوەمی بەدەستھێنا، ڕێژەی %٣٥ ی دەنگەکانی بەدەس ھێنا لە ھەڵبژاردنی دووەم لە مانگی نیسان، سەرەڕای جیاکردنەوەی ئەنجامەکان و بردنەوەی ھیندنبێرگ بەڵام ھیتلەر وەکوو ڕکابەرێکی سەرەکی دەرکەوت و نەدەکرا ئیتر بەھیچ جۆرێک غافڵ بکرێت لە گۆرەپانی سیاسی لە ئەڵمانیادا. پاش ماوەیەک ھیتلەر بە ڕاوێژکار دیاری دەکرێت و دواتر دەبیت بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، و لە مانگی ٨ی ساڵی ١٩٣٤ دا سەرۆکی وڵات پاول ڤۆن ھیندینبۆرگ کۆچی دوای کردو لە بری ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ ئەنجومەنی وەزیران کە لەلایەن ھیتلەرەوە سەرۆکایەتی دەکرا بڕیاریدا بە دانانی ھیتلەر بە سەرۆکی نوێی وڵات چونکە وادانرا کە ھیتلەر سەرکردەو ڕاوێژکاریش بوە و سەرۆکی وڵاتیشە، و ھەروەھا ھیتلەر ھەستا بە گۆڕینی دەستوورو بەو شێوەیە ھیتلەر بوە سەرۆکی دادگای باڵاو سەرۆکی وڵاتیش تا ئەوکاتەی کە ھەڵبژاردنیکی نوێ ئەنجام دەدرێت؛ بەڵام ھیتلەر سەرجەم یاساکانی گۆڕی بە ھەر بیانویەک بێت و بەوە وەزیری جەنگی دەرکرد و خۆی کردە سەرۆکی ھێزە چەکدارەکان و وەزیری جەنگ و سەرجەم دەسەڵاتەکانی گرتە دەستی خۆی و بێ ئەوەی ھیچ کەسێک ناڕەزایی دەرببڕێت و سەرەتای دیکتاتۆرییەتی ھیتلەر دەستی پیکرد.[٥]

 
ئاڕمی پارتی سۆشیالیستی کرێکارانی ئەڵمانیا ناسراو بە نازی

پارتی نازی و بیرووباوەڕەکانی

دەستکاری

پارتی نازی بزووتنەوەیەکی ڕامیاری بوو کە لە ئەڵمانیادا دەرکەوت لە دوای جەنگی یەکەمی جیھانیدا و لە ساڵانی بیستەکانی سەدەی بیستەمدا بە سەرۆکایەتیی ئادۆڵف ھیتلەری نازی پاشان گۆڕا بۆ سیستەمێکی ڕامیاری و ھەروەھا زاراوەی نازی بۆ ھەموو ئەو سیستەم و دەسەڵات و بیروباوەڕانە دادەنرێت کە لە و پارتە بچێت کە لەو سەردەمەدا لە ئەڵمانیادا دامەزرا. نازی بزووتنەوەیەکی فاشی بوو کە ھەموو دەستی بەسەر ھەموو ئازادییەکی تاکدا گرتبوو بەڵام ڕێگەی بە خاوەندارێتیی تایبەتی دابوو، و بانگەشەی نازیی نەتەوایەتی دووژمنکارانە و فەرمانڕەوایی سەربازییان دەکرد و سەربەرزییان گەڕاندەوە بۆ ئەڵمانیا و سەرجەم گەلەکانی دیکەی باکووری ئەورووپا کە بە ڕەچەڵەک دەچوونەوە سەر ئارییەکان، و پۆلێنێکیان بۆ نەتەوەکان کرد کە جوولەکەکەکان و سلاڤییەکان و نەتەوەکانی دیکە لە خوارەوەی پۆلێنەکەدا بوون. نازی دژایەتیی دیموکراسی و کۆمۆنیزم و سۆشیالیستی دەکرد لەگەڵ سەرجەم سیستەمە ڕامیارییە جیاوازەکانی دیکە کە بانگەشەی یەکسانییان دەکرد. نازی بە ھەموو ئەو کێشە ئابووری و ڕامیارییەکاندا تێپەڕی کە لە دوای جەنگی جیھانیی یەکەمەوە لە ساڵی (١٩١٤-١٩١٨) تووشی ئەڵمانیا ھاتبوو ھەروەھا دەسەڵاتی دیموکراتی جێگەی پادشایەتیی گرتەوە کە بۆ ماوەیەکی زۆر فەرمانڕەوایی ئەڵمانیای کردبوو، بەڵام وڵات تووشی ھەڵاوسانێکی گەورە بوو و بێکارییەکی گەورە لە دوای جەنگەوە تووشی ئەڵمانیا ببوو و زۆربەی ئەڵمانییەکان لایەنگریی خۆیان گۆڕی بۆ ئەو گرووپە ڕامیارییانەی کە بانگەشەی گۆڕانکاریی تووندڕەوانەی دەکرد؛ و ئەم پارتە لە سەرەتادا ناوی پارتی کرێکارانی ئەڵمانیا بوو بە ھاتنە ناوەوەی ھیتلەر لە ساڵی ١٩١٩ و گەیشتنی بە خێرایی بە پۆستی سەرۆکایەتی پارتەکە ناوی پارتەکەی گۆڕی بۆ پارتی کرێکارانی سۆشیالیستیی نەتەوەیی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٢٠دا. ھیتلەر لە سەرەتادا ئامانجی سەرەکیی ئامانجێکی نیشتمانی بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنی بەرپاکردنی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتیدا بوو بۆ بەدەسھێنانی لایەنگریی ھاووڵاتییان بۆ خۆی، و پارتی نازی گەشەکردنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لە ئەنجامی ئەو گرفتانەی کە لە دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانییەوە تووشی ئەڵمانیا ھاتبوو، ھیتلەر پشتگیریی ھێزی سەربازیی دەکرد بۆ ڕێکخستنی سیستەمی ڕامیاری و ھەوروەھا داگیرکاری لە ڕێگەی سەربازییەوە و ھەستا بە چاکسازیی کۆمەڵایەتی کە بەم ھۆیەوە سەرنجی جووتیارەکان و چینەکانی ناوەندی بۆ خۆی ڕاکێشا و ھەروەھا پشتگیریی سەرمایەدارەکانی کرد بۆ دژایەتیی کۆمۆنیزم. ئەمانەش ھەموو ھۆکار بوون بۆ فراوانبوونی نازی لە ئەڵمانیادا و کە لە ساڵی ١٩٢٣دا پارتی نازی نزیکەی ١٧٠٠٠ ئەندامی ھەبوو. گەیشتن بە دەسەڵات لەلایەن نازییەکانەوە پشتگیرییەکی جەماوەریی بەھێزی بەدەستنەھێنا ھەتا ئەو کاتەی کە جیھان تووشی قەیرانێکی گەورە ھات کە لە ساڵی ١٩٢٩ و دەستی پێکرد، لەمەودوا ئەڵمانییەکان بەلێشاو دەچوونە ناو پارتی نازییەوە و پارتەکەش لە لای خۆیەوە بەڵێنی چاکردنی باری ئابووری و بەھێزی دەسەڵات و گەڕانەوەی سەربەرزی نیشتیمانی بە ئەڵمانییەکاندا؛ و لە ھەڵبژاردنەکەی ساڵی ١٩٣٢دا پارتی نازی وەک و پارتێکی بەھێز دەرکەوت لە ئەڵمانیادا و لە ٣٠ کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٣٣دا ھیتلەر بووە ڕاوێژکار و بە خێرای ڕووی کردە دیکتاتۆری و ئازادی تاک و ئازادی ڕامیاری قەدەغەکرد و سەرجەم پارتە ڕامیارییەکانی داخست جگە لە پارتی نازی نەبێت، ھەروەھا دەستی گرت بەسەر ڕۆژنامە و ڕاگەیاندەکان و خوێندندا، و ھەستان بە دروستکردنی سیستەمێکی ئاسایشی بەھێز و دروستکردنی چەندین بەندیخانەی گەورە بۆ ئەو کەسانەی کە دژایەتی پارتی نازیان دەکرد لەو سەردەمەدا. پاش فراوان بوونی جەنگەکان ھیتلەر و دەست و نێوەندەکەی خەونیان بە دروستکردنی ئیمپراتۆرییەتیی نازییەوە دەبینی کە دەس بەسەر ھەموو جیھاندا بگرێت و لە ساڵی ١٩٣٨دا دەستی کرد بە جێبەجێ کردنی پلانەکەی و ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٣٨دا نەمسایان داگیر کرد و لە ساڵی دواتر چیک و سلۆڤاکیای پێشوویان داگیر کرد، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٣٩ دا ھێرشیان کردە سەر پۆلەندا و دواتر جەنگی جیھانی دووەم دەستی پێکرد و کە ئەڵمانیا و ھاوپەیمانەکانی شکستیان ھێنا لە ساڵی ١٩٤٥ و فەرمانڕەوایی نازی لەناوبرا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا Koch، H. W. (Hannsjoachim Wolfgang) (1985). Aspects of the Third Reich. Internet Archive. New York: St. Martin's Press. ISBN 978-0-312-05726-8.
  2. ^ Evans 2003, p. 180.
  3. ^ Yehuda Bauer (2001). Rethinking the Holocaust. Internet Archive. Yale University Press. ISBN 978-0-300-08256-2.
  4. ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. ٤ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  5. ^ Haffner، Sebastian (1983). The meaning of Hitler. Internet Archive. Cambridge, Mass. : Harvard University Press. ISBN 978-0-674-55775-8.
  • بریتانیکا-ئادۆڵف ھیتلەر Adolf Hitler | Biography, Rise to Power, & Facts
  • پەرتوکی خەباتی من لە نووسینی ھیتلەر خۆی و وەرگێڕانی سەلاح نەقشبەنی، چاپی دووەم-٢٠١١-ھەولێر.
  • كتاب تاريخ المانيا الهيتلريه الجزء اڵاول. نووسینی ویلیام شیرر، وەرگێڕانی خیری حماد.
  • دانپێدانەکانی ھیتلەر. خلیل تادرس. وەرگێڕانی کارزان عەزیز لە عەرەبییەوە بۆ کوردی.
  • ئیمپراتۆرییەتی ھیتلەر. گیل بی ستیوارت، وەرگێڕانی ھەژار ڕەحیمی.
  • نھێنییەکانی ھیتلەر. کارزان عەزیز. وەرگێڕدراوە لە عەرەبییەوە بۆ کوردی.