ڕاوێژکار یان کۆنسلیێری پلەیەکی سەرکردایەتیە لەنێو رێکخراو و خێزانە مافیاکانی سیسیلیا و ئەمریکا. وشەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبوویەوە و بەکارھێنرا لەنێو رێکخراوە مافیییەکان لەگەڵ دەرچوونی ڕۆمانی باوکی ڕۆحی لەساڵی ١٩٦٩ لەگەڵ فیلمەکەی لە ساڵی ١٩٧٢. لە ڕۆمانەکەدا، کۆنسلیێری ئەو کەسەیە کەوا وەک ڕاوێژکاری سەرکردەی خێزانەکە مامەڵە دەکات و بەرپرسە لە بەرێوەبردن و ڕێکخستنی کۆبوونەوەکان لەگەڵ خێزانە مافیاییەکانی تر.