ناحیەی سەرکەپکان
ناحیەی سەرکەپکان یەکێکە لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی سەرکەپکانە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی سەرکەپکان لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٨٬٩٥٧)کەسە.[٣]
ناحیەی سەرکەپکان | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة سرکبکان بە ئینگلیزی: Sarkapkan Sub-District | |
پۆتانەکان: 36°17′13″N 44°49′27″E / 36.2869°N 44.82409°Eپۆتانەکان: 36°17′13″N 44°49′27″E / 36.2869°N 44.82409°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
ئیدارە | ئیدارەی ڕاپەڕین |
قەزا | قەزای ڕانیە |
مەڵبەند | سەرکەپکان |
ژمارەی گوندەکان | ٥٧ |
بوون بە ناحیە | ١٩٨٦ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | ئازاد وسوو |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ٢٠٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٨ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٦٧٣ مەتر (٢٬٢٠٨ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٢٤٨٩ مەتر (٨٬١٦٦ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٦٥٠ مەتر (٢٬١٣٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• ناحیە | ٨،٩٥٧ |
• چڕی | ٤٤٫٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١١٥ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٣،٢٢٣ |
• لادێیی | ٥،٧٣٤ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناو
دەستکاریناحیەی سەرکەپکان لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی سەرکەپکانە.
سەرکەپکان وشەیەکی لێکداوی کۆیە، (سەر+کەپک+ان)، (سەر) بە واتای لوتکەی بەرزایی و چیا، (کەپک) بەواتای قوتکە یا دەرپەڕیووی لە شتێک و جیا نەبووەوە لێی یا لووتکەی چیا یان سەر لووتی شاخ و شوێنی بەرز، ھەر کەپکێک ناوێکی جوگرافی خۆی ھەیە، وەک: کەپکی حەمەداغە لە چیای ھەریر، کەپکی خانزاد، کەپکی شیلانە لە چیای سەفین. (ان) ئامڕازی کۆکردنەوەیە لە زمانی کوردیدا.
شوێن و ھەڵکەوتەی جوگرافیای سەرکەپکان وەھایە کەوتووەتە سەرەتای دۆڵێک و بە چواردەوریدا چیایە چەندەھا کەپک(قوتکە)یان ھەیە و ناوەکەی لە وەوە وەرگیراوە.[٤]
جوگرافیا
دەستکاریناحیەی سەرکەپکان ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە ناحیەی وەرتێ و ناحیەی ناوەندی قەزای ڕەواندز.
- لە باشوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە و ناحیەی ناوەندی قەزای حاجیاوا.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی ناودەشت.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی بێتواتە.[٥]
ڕووبەر
دەستکاریڕووبەری ئەم ناحیەیە (٢٠٢کم٢)یە لە (١٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٢٦٫٥٪) قەزای ڕانیە پێکدەھێنێت.[٦]
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (سێیەم)ە لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیەدا.
دانیشتوان
دەستکاریتەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٨،٩٥٧)کەسە.[٧]
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (چوارەم)ە لە چوار ناحیەی قەزای ڕانیە.
مێژوو
دەستکاریسەردەمی عوسمانی(١٨٥٠ - ١٩١٨)
دەستکاریئەم سەردەمە بە کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی کرداری میرنشینی سۆران و میرنشینی بابان و چەسپاندنی دەسەڵاتی بەغدا بە سەر تەواوی خاکی باشووری کوردستان دەست پێدەکات. جگە لە چەند ساڵێک نەبێت کە ھەموو یەکە کارگێڕییەکانی نێوان ھەردوو زێی گەورە و زێی بچووک بە یەکگرتووی لە یەکەیەکی کارگێڕیدا کۆکرابووەوە و ناوەندەکەی شارۆچکەی ڕەواندز بوو، بە درێژایی ئەم سەردەمە سەر بە کەرکووک بوو.
* لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩)دا
دەستکاریسیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، لەم ماوەیەدا قەزاکان فرە ناوەند بوون و یەکەی ناحیە بوونی نەبوو، ناحیەی سەرکەپکان لەم ماوەیەدا سەر بە قەزای(بڵباس، بتوێن، ئاکۆ، شاور و پشت گەلی).
* لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩ - ١٨٧٣)دا
دەستکاریلەم ماوەیەدا سیستەمی کارگێڕی بەغدا لە ئەیالاتەوە گۆڕدرا بۆ ویلایەت، ئەمەش لەلایەن والی تازە (مەدحەت پاشا)، کە لە ڕۆژی(٣٠\٤\١٨٦٩)دا گەیشتە بەغدا و جێبەجێکرا، ویلایەتی بەغدا لەم ماوەیەدا لە(١٥)لیواوە کرا بە (١٤)لیوا، ژمارەی قەزاکانیش لە (١٣٦)ەوە کرا بە (٩٣). لەم ماوەیەدا قەزای ڕانیە(ڕانیە، چناران و ناودەشت) سەر بە لیوای ڕەواندز بوون. لەم سەردەمەوە ناوچەی سەرکەپکان وەک قەزا و ناحیە ناوی نەماو بووە بەشێک لە قەزای ڕانیە.
سەردەمی کۆماری(١٩٥٨ - ١٩٩٠)
دەستکاریئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزووتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[٨]
* لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا
دەستکاری- ھێنانەکایەی ناحیەی سەرکەپکان لە سنووری قەزای ڕانیە بە دابڕاندنی (٣١)کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە، ناوەندەکەشی لە گوندی سەرکەپکان بوو بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٣٠) لە ٢٣\٦\١٩٨٦دا. تەمەنی ئەم ناحیەیە سالێک و (١٤) ڕۆژ بوو بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦٢) لە ١٦\٧\١٩٨٧دا ھەڵوەشێنرایەوە.[٩]
سەردەمی حکوومەتی ھەرێم
دەستکاری* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:
دەستکاریلەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
دەستکاریلە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٠]
* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٣ - ٢٠٢٢)دا:
دەستکاریلە کابینەی شەشەم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٨٤) رۆژی (٢/٥/٢٠١١) بریاری دروستکردنی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ھەڵەبجە و سۆران و زاخۆ دەرچوو سەرۆکی ھەرێمی بە نوسراوی ژمارە (١٦٥٠) لە بەرواری( ٨/٢/٢٠١١) ڕەزامەندی لەسەر دەربری لە (١/٣/٢٠١٢) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٥٧)سەرپەرشتیاری بۆ ئیدارەی راپەرین دەستنیشان کردو لە (٥/٣/٢٠١٢) لە رۆژی ساڵیادی راپەرینی پر شکۆی خەڵکی کوردستان لەبەردەمی کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان و خەڵکی ڕانیە و دەڤەرەکە لەلایەن بەرێز پارێزگاری سلێمانیەوە فەرمانی دەست بەکاربوونی درایە.[١١]
کارگێڕی
دەستکاریئەم ناحیەیە پێکھاتووە لە ٥٧ گوند:[١٢]
- سەرکەپکان(ناوەند)
- ئاسنگەران
- بازەسپ
- بامۆلەکان
- بەردانگە
- بەردخڕە
- بۆتێ
- بێردبی
- بێ زێوە
- پاشتەلان
- پاشکۆتەڵ
- پڵنگان
- تاڵینە
- تۆپزاوا، سەرکەپکان
- تیران
- چۆم، سەرکەپکان
- خاروبەک
- خەزێنە، سەرکەپکان
- دارەبەن، سەرکەپکان
- دەرئەشکەوت
- دەروکە
- دەڵاڵان
- دەنگاڵە
- دۆڵاودۆڵ
- دێرە
- دێمان
- ڕێزێنە
- زەوی بەلاس
- سارتکەی خواروو
- سارتکەی سەروو
- سپیاوە
- سڕێ
- سماکە
- سۆرەبنە
- شارستێن، سەرکەپکان
- شەروە
- شەکەڵە
- شەمامک
- شێبان
- شێخ ئەمیر
- قەڵات، سەرکەپکان
- قەڵاسەیدەی خواروو
- قەڵاسەیدەی سەروو
- کانی بناو، سەرکەپکان
- کانی ڕەش، سەرکەپکان
- کەنجاڕ
- کەوبێنی خواروو
- کەوبێنی سەروو
- گوڵان، سەرکەپکان
- گوێچکەلان
- گێوژە
- مام خەڵان
- مەحباب
- مێدێرە
- مێکوکە
- ناوەزینان
- نۆرەی خواروو
- نۆرەی سەروو
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. «دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://lex.vejin.net/ck/search/?t=کەپک
- ^ https://www.openstreetmap.org/relation/10846507
- ^ مەحموود عوسمان مەعروف. «بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ UNAMI. «DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. «ئەتڵەسی باشووری کوردستان» (بە کوردی). لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.sirwanlawyer.com/index.php/27/2323/1987/7535-3160
- ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
- ^ http://raparin.gov.krd/ku/derbara
- ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)