مالیکی

یەکێک لە چوار قوتابخانە سەرەکییەکەی مەدحەبی فیقھی ئیسلامی لە ناو ئیسلامی سوننەدا
(لە مەزھەبی مالیکیەوە ڕەوانە کراوە)


فیقهی مالیکی یەکێکە لە چوار فیقهەکانی سوننە، کە بیروڕا فیقهیەکانی پێشەوا مالیکی کوڕی ئەنەس دەردەخات، فیقەێکی ڕوون و سەربەخۆ بوو لە سەدەی دووەمی کۆچیدا پێک هات، گرنگترین بیرۆکەکانی گرینگی دانە بە ئیشەکانی خەڵکی مەدینە، و ڕێگەنەدان بە دەرچوون لە فەرمانڕەوای ستەمکار.

بڵاوەی فیقهەکانی ئیسلام
  ئەم وتارە سەبارەت بە فیقهی مالیکی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە مالیکی (ڕوونکردنەوە).

دروستبوون و پێشکەوتن دەستکاری

فیقهی مالیکی دامەزرا لەسەر دەستی مالیکی کوڕی ئەنەس، لە سەرەتاکانی سەدەی دووی کۆچیی، و پێش کەوت لەسەر دەستی فێرخوازەکانی لە دوای خۆی.

شان و شکۆی بەرز بوویەوە، و بنکەی مەزهەبی مالیکی فراوان بوو لە حیجاز و مەدینە و زۆر بەخێرایی بڵاوبوویەوە لە باکووری ئەفریقا. لە ساڵی ٢٣٧ک قازی میسر هاوەڵەکانی شافعی و ئەبووحەنیفەی کردە دەرەوە لە مزگەوت، و تەنها هاوەڵەکانی مالیک مانەوە، و قازی حارس کوڕی سکیین ڕۆلێکی بەرچاوی هەبوو لە بڵاوبوونەوەی فیقهی مالیکی لە میسر.

دەوڵەتی موڕابیتەکان لە مەغریب لەسەر فیقهی مالیکی ئەڕۆیشتن، و کتێبیان لەسەر ڕاکانی بڵاو ئەکردەوە، فیقهەکە فراوان بوو و بنکەی داکووتا، ئیبن حەزم وتوویەتی؛ (دوو فیقه بە دەسەڵات و سەرکردایەنی بڵاوبوونەوە لە سەرەتای دەست پێکردنیاندا، ئەوانیش فیقهی حەنەفی بوو لە ڕۆژهەڵات و فیقهی مالیکی بوو لە ئەندەلوس).

بنەماکانی فیقهی مالیکی دەستکاری

بەشێکە لە زنجیرەیەک

ئیسلامی سوننە


 
بیروباوەڕ

پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ
پێشینەکان · فەرموودەی پێغەمبەر

خەلیفەکانی ڕاشدین

ئەبووبەکری سدیق
عومەری کوڕی خەتاب
عوسمانی کوڕی عەفان
عەلی کوڕی ئەبووتالیب

چوار پێشەواکە

ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەبووحەنیفە
مالیکی کوڕی ئەنەس
محەمەد شافعی

سەرمەزهەبەکان

حەنبەلیحەنەفیشافعیمالیکیزاهیری

کتێبە سەحیحەکان

سەحیحی بوخاری
سەحیحی موسلیم
سونەنی نەسائی
سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ترمزی
سونەنی دارمی
سونەنی ئیبن ماجە
مۆتەی مالیک

ئیمام مالیک بە ئاڕاستەی زاناکانی مەدینەدا ڕۆیشت لە دانانی ئەو بنمایانەی ئیجتیهادی لەسەر بنیاتنا، و پاشان کردنی بە بنەما بۆ مەزهەبەکەی، و ئەو بەڵگانەی زاناکانی مەدینە پشتیان پێ ئەبەست هەر ئەو بەڵگانە بوون کە سوننە پشتیان ئەبەستێت، ئەوانیش؛ قورئان و سوننەت و ئیجماع و قیاس بوون، بەڵام لەوانی تر جیاوازبوون لە پشت بەستنیان بە فەرموودە و مەرجەکانی قبوڵکردنی و ئیشکردن پێی، پاشان ئەڕۆیشتن بەرەو قیاس، و مەزهەبی مالیکی جیادەکرێتەوە بەوەی پشتی بە ئیشەکانی خەڵکی مەدینە ئەبەست؛

  • بنەما گواستراوەکان (الأصول النقلية)؛ ئەمەش قورئان و سوننەت و کۆبوونی زانایان ئەگرێتەوە.
  • بنەما عەقڵانیەکان (الأصول العقلية)؛ ئەمەش ئیجتیهادکردن ئەگرێتەوە.
  • تێروانینی مەبەستدار بۆ فیقهی مالیکی

ئیمام مالیک لە پایانکردنی فیقهدا پەیڕەوێکی هەبوو نەینووسیوەتەوە وەک ئەوەی هەندێک لە پەیڕەوەکانی نووسیوەتەوە لە گێڕانەوەدا، لە ئیجتیهاد و پایانکردنەکانیدا گەڕاوەتەوە بۆ سوننەت و ووتەی هاوەڵەکان و شوێنکەوتووان و ڕا و ئیجتیهاد و پاشان ئیشی خەڵکی مەدینە.

زاناکانی فیقهی مالیکی وەک زاناکانی فیقهی حەنەفی چوونەتە لقەکانەوە و ئەوەی بۆ ئوسوڵ بووە لێیان دەرهێناوە و ئەو ئوسوڵانەیان نوسیووەتەوە وەک بنەماکانی مەزهەبی مالیکی.

و وردترین ئامار بۆ بنەماکانی فیقهی مالیکی ئەوەیە کە قرافی لە کتێبەکەیدا ئاماژەی پێداوە، ئەوانیش ئەمانە؛ قورئان و سوننەت و ئیجماع (کۆبوون)ی خەڵکی مەدینە و قیاس و ووتەی هاوەڵەکان و عادات و تەقالید و ئیشەکانی خەلکی مەدینە.

دیارترین کەسایەتییەکان دەستکاری

  • مالیکی کوڕی ئەنەس
  • عەبدول ڕەحمان کوڕی قاسم
  • عەبدوڵڵا کوڕی وەهب
  • ئەشهەب کوڕی عەبدول عەزیز کوڕی داوود میسری
  • عەبدوڵڵا کوڕی عەبدول حەکەم میسری
  • ئەسەد کوڕی فورات
  • قازی عەیاز
  • ئەبووبەکر کوڕی عەرەبی
  • ئەبووەلید باجی
  • عەبدول مەلیک کوڕی عەبدول عەزیز ماجشون

بڵاوبوونەوە دەستکاری

فیقهی مالیکی زۆر بە فراوانی لە حیجاز بڵاوبوویەوە لەبەر ئەوەی شوێنی مالیکی کوڕی ئەنەس خۆی بوو، هەروەها مەزهەبی مالیکی لە ئەندەلوس بڵاوبووبوویەوە.

لە بەغدا بڵاوبوویەوە بەهۆی پاڵپشتی کردنی دەسەڵاتی عەبباسیەوە بۆی، و لە بەسڕە دەرکەوت پێنج سەدە دوای بڵاوبوونەوەی لە حیجازدا.

لە وڵاتی فارس دەرکەوت و لاواز بوو لە سەردەمی دەوڵەتی سەفەویدا

فیقهی مالیکی بە زۆرینە دادەنرێت لە مەغریب و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین و قەتەر و کووەیت و سوودان و میسر، و بەشی ڕۆژهەڵاتی عەرەبستانی سەعوودی و ناوەند و ڕۆژئاوای ئەفریقا و ژمارەی شوێنکەوتووانی ئەگاتە زیانر لە ١٥٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا.

ئەم بابەتانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ترتيب المدارك، قازی عەیاز
  2. شرح تنقيح الفصول، قەڕافی
  3. إحكام الفصول في أحكام الأصول، ئەبووەلید باجی
  4. ترتيب المدارك
  5. شرح حدود ابن عرفة، ڕساع
  6. الجواهر الثمينة في بيان أدلة عالم المدينة، حەسەن مشات
  7. ئیبن عەبدول بەڕ یوسف کوڕی عەبدوڵڵا مزی قورتوبی، الانتقاء
  8. ئین قتیبە دنیوری، عەبدوڵڵا کوڕی موسلیم، الامامة والسياسة
  9. سیووتی، تزين المسالك.
  10. ئەمین، شەریف یەحیا، معجم الفرق الإسلامية
  11. ئەحمەد ئەمین، ضحى الإسلام