لە پێناو ئازادیدا (بە کوردیی باکووری: Ji bo Azadiyê، بە ئینگلیزی: The End Will Be Spectacular) فیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی ئەرسین چەلیک؛ ساڵی ٢٠١٩ بەرھەم ھاتووە.

لە پێناو ئازادیدا
Ji bo Azadiyê
دەرھێنەرئەرسین چەلیک
بەرھەمھێنەردیار حەسۆ، ئەرسین چەلیک
سەرچاوەی چیڕۆکشەڕی خەندەق
کاستئارژین بایساڵ
  • دەلیل پیران
  • شەھید جیھان سەڤەر
  • ساھیرە ئۆزھان
  • عارف دەمر
  • ڕێگەر ئازاد
  • باز سیپان
  • شێرۆ ھندێ
مۆسیقامەحموود بەرازی
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەKomîna Fîlam a Rojava
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠١٩
ماوەی فیلم١٤٢ خولەک
وڵاتڕۆژاوای کوردستان
زمانکورمانجی
خەڵاتەکانخەڵاتی بینەرانی فێستیڤاڵی IFFG

چیرۆک دەستکاری

ئەم فیلمە باس لە ئۆپراسیۆنی سوور واتە پێکدادانی ١٠٣ ڕۆژەی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا لە شارۆچکەی سوور لە ئامەدی باکووری کوردستان دەکات. چیرۆک و کەسایەتییەکانی ناو فیلمەکە ڕاستەقینەن و شەڕەکە کە بە شەڕی خەندەق ناوبابگی دەرکردووە، لە زمان کچەکوردێک بە ناوی زیلانەوە دەگێڕدرێتەوە کە بە دوای ھەواڵێک لە براکەی (ئاندۆک) کە گەریلا بووە، ڕێی کەوتووەتە ئامەد و بە ھەڵکەوت بەشداری تێکھەڵچوونەکەی کردووە.

بەرھەمھێنان دەستکاری

لە پێناو ئازادیدا لەسەر سنووری تورکیا و زۆرتری لە کۆبانی بەرھەم ھاتووە. لە ھەمان کاتدا لە ڕەققە شەڕی دژی داعش لە ئارادا بووە و لە درێژەی کارەکەشدا تورکیا دەستی کردووە بە تۆپبارانکردنی عەفرین.[١]

ئەکتەرەکان دەستکاری

  • ئارژین بایساڵ: زیلان
  • دەلیل پیران: یەڵماز
  • شەھید جیھان سەڤەر: چیاگەر
  • ساھیرە ئۆزھان: نووجان
  • عارف دەمر: ھۆگر
  • ڕێگەر ئازاد: خەمگین
  • باز سیپان: چنار
  • شێرۆ ھندێ: یابۆ
  • شەھید جیھان سەڤەر بە کۆدی ڕێکخستنی ڕووبار شەڕڤان، کە ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکە بوو و ڕۆڵی چیاگەر، فەرماندەی بەرخۆدانی سووری دەبینی خۆی پێش نمایشی فیلمەکە لە ھەفتانین شەھید دەبێت.[٢]
  • دوو لە ڕزگاربووانی گەمارۆی سوور، لە فیلمەکەدا ڕۆڵ دەبینن.

نمایشکردن دەستکاری

  • لە پێناو ئازادیدا بۆ یەکەم جار لە کوردستان، لە ڕیمێلان و کۆبانی و لە ئەورووپا، لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ڕۆتێردام نمایش درا.

دواتر لە:

خەڵاتەکان دەستکاری

  • خەڵاتی بینەرانی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی (IFFG)ی ھۆلەند بۆ ساڵی ٢٠٢١.[٤]
  • Asian Movie Plusw بیست فیلمی سەرکەوتووی ڕۆژاوای ئاسیای بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ھەڵبژارد کە لە پێناو ئازادیدا پلەی پێنجەمی وەدەست ھێنا.[٥]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Edîtor. "Ji Bo Azadiyê". Sînemaya Kurdî (بە تورکیی ئەستەمبوڵی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "گەریلایەک کە ئەکتەری سەرەکی فیلمی "سور" بوو لەباشوری کوردستان شەھیدبو". www.awene.com. Retrieved 2ی Juneی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ ""ڕێگریکردنی لەنمایشی 'لەپێناو ئازادیدا' پیشاندەری ترسی تورکیایە لە سینەمای کورد" – کوردی – RojNews.News".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  4. ^ "Ji bo Azadiyê xelateke din wergirt". Yeniozgurpolitika.com (بە کوردی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ Group, A. M. P. "The 20 Best West Asian Films of 2020". Asian Movie Pulse (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری