کۆبانی فیلمێکی کوردییە کە سەبارەت بە گەمارۆی کۆبانی کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھەتا کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ -کە شەڕێک لەنێوان یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بووە- بەرھەم ھێنراوە. دەرھێنەری فیلمەکە ئۆزلەم یاشار و بەرھەمھێنەرەکەی کۆمۆنی فیلمی ڕۆژئاوایە. فیلمی کۆبانی لە ئەلتەورە و تەبقە لە سووریا وێنە گیراوە. فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی ژنانی کورد لە شەڕەکەدا.[١]

کۆبانی
دەرھێنەرئۆزلەم یاشار
بەرھەمھێنەردیار حەسۆ
نووسەرئۆزلەم ئارزێبا
مەدیا دۆز
ئەکتەرانعاسیف ئەحمەد
شیار شێخ نەبی
مادلێن شێخ خدر
ئاوار عەلی
مۆسیقامەحموود بەرازی
وێنەگری سینەماییجەمیل کیزیلداغ
مۆنتاژئمیلی ئۆرسینی
دەرچوون٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، کۆبانی
ماوەی فیلم١٥٨ خولەک
وڵاتڕۆژاوای کوردستان، سووریا
زمانکوردی (کرمانجی)

فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ناوەندی ڕۆشنبیری لە شاری کۆبانی نمایشکرا.[٢]

فیلمەکە باس لە ژیانی زۆھرە دەکات کە شەڕڤانێکی یەپەژە تەمەنی ٣٢ ساڵە و کاتێک فەرماندەی بەرپرس لە مەیدانی شەڕ ھەڵدێت، دەبێتە فەرماندەی یەکەکەی. ئەو سەرەڕای ئەوەیکە داعش ژمارەیەکی بەھێزتر و چەکی قورستری ھەیە، بۆ شکاندنی گەمارۆی کۆبانێ و ڕزگارکردنی شارەکە سەرکردایەتی ھێزە کوردییەکان دەکات.[٣][٤]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «The film of the Kobanê resistance will be on screen in 6 months». Medya News. 25 February 2022. لە 14 September 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Kobanê premiering today in Northern and Eastern Syria». ANF News. 20 September 2022. لە 20 September 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ «Kobanê film official poster released». ANF News. 20 August 2022. لە 14 September 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ «Officiële filmposter van de film Kobanê vrijgegeven». Koerdisch Nieuws. 20 August 2022. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 14 September 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)

بەستەری دەرەکی

دەستکاری