١٤ی تەممووز (بە کوردیی باکووری: 14ê Tîrmeh، بە ئینگلیزی: 14 july) فیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی ھاشم ئایدەمیر؛ ساڵی ٢٠١٧ بەرھەم ھاتووە.

١٤ی تەممووز
دەرھێنەرھاشم ئایدەمیر
بەرھەمھێنەرYapim13 (محەممەد حیسامەدین یوورک
نووسینمەتین ئەور
ئیلھام بەکر
محەممەد ئەمین ئەنگیزەک
مۆسیقامەحموود بەرازی
وێنەگری سینەماییتوورەج ئەسڵانی
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠١٧
ماوەی فیلم١٤٦ خولەک
زمانتورکی
کورمانجی

دەوڵەتی تورکیا لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠دا کوودەتایەکی سەربازی ئەنجام دەدات و خەباتی کورد لە پێناو مافی مرۆڤ و ئازادیدا سەرکوت دەکات - بوون و شوناس و زمان و کولتووریان نکۆڵی لێ دەکرێت و دوور دەخرێنەوە. دەیان ھەزار کورد زیندانی دەکرێن. لە بەرامبەر ئەم زوڵم و دڕندەیی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤدا، شۆڕشگێڕانی کورد لە ١٤ی تەممووزی ١٩٨٢دا مان لە خواردن دەگرن؛ فیلمی ١٤ی تەممووز باس لە زوڵم و زۆرداریی دەوڵەتی تورکیا و خۆڕاگریی شۆڕشگێڕانی کورد لە زیندانی ئامەد دەکات.

ڕۆڵەکان

دەستکاری
  • ئایسل داڵار: سەکینە جانسز
  • وەیسەل ئیرل: عەلی چیچەک
  • تەحسین ئۆزمەن: ئاکیڤ یەڵماز
  • نەدیم ڕۆژھات یەسیلجنار: کەمال پیر
  • دامڵە ساواش: مەزڵووم دۆغان
  • جاھیت ساھین یاڵچین: مستەفا قەرەسوو
  • سوات ئوستا: محەممەد خەیری دوورموش
  • بولەنت کەسەر: ئەسەد ئۆکتای یلدران

نمایشردن

دەستکاری

ئەم فیلمە تاوەکوو ئێستا لە زیاتر لە ١٠٠ شوێن نمایش کراوە و بەشداری زۆر فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی کردووە، بەشێک لەوان بریتین لە:

  • فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کامێڕائیمەیج CAMERIMAGE (لە بەشی نمایشی تایبەتی سینەمای جیھان)
  • فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی لاپاز La Paz
  • فێستیڤاڵی پسپۆڕانەی وێنەگرانی سینەمای جیھان
  • فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سکاندیناڤیا SCANDINAVIAN
  • فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی تگێن Tagen
  • فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بەڕڵین
  • فێستیڤاڵی فەرھەنگی کوردیی نۆرمبێرگ
  • فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن
  • فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی ئەستەمبوڵ
  • فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڕیۆ دێ ژانێرۆ
  • فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دنیای کۆمەڵایەتی Social World
  • فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی میلان
  • ساڵی ٢٠٢٠ لە مۆسکۆ[١]
  • ساڵی ٢٠١٨ لە سینەما سالم لە سلێمانی
  • ٢٠١٧ لە نەرویژ[٢]

خەڵاتەکان

دەستکاری
  • براوەی خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین وێنەگریی سینەمایی فێستیڤاڵی فیلمی ئازادی (Freedom) لە ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠١٩.
  • بەربژێری باشترین نووسەر بۆ ئیلھام بەکر و محەممەد ئەمین ئەنگیزەک و مەتین ئەور لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەڵتەرناتیڤ (Alternative Film Festival) بۆ ساڵی ٢٠١٩.
  • براوەی خەڵاتی تایبەتیی دادوەران بۆ باشترین وێنەگری سینەمایی (توورەج ئەسڵانی) و خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ سەرجەم ئەکتەرانی فیلمەکە لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بۆ ساڵی ٢٠١٨.[٣]
  • براوەی خەڵاتی ڕێزلێنانی سێھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠١٨.
  • براوەی خەڵاتی باشترین وێنەگری سینەمایی و باشترین ئەکتەری پیاو لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کرالا (Kerala)
  • براوەی خەڵاتی باشترین دەرھێنان بۆ فیلمی یەکەم لە فێستیڤاڵی خەڵاتەکانی وێنەگرانی کەنەدایی.
  • براوەی شەش خەڵات لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پێنج قاڕە.[٤]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «فیلمی ١٤ی تەممووز لە مۆسکۆ نمایش کرا». کوردی - RojNews.News.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]
  2. ^ «Movie on Amed prison resistance screened in Oslo». ANF News (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ «فیلمی ١٤ی تەممووز وسینەمای باشووری زیندوو کردەوە». کوردی - RojNews.News.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو]
  4. ^ dashti. «(توورەج ئەسڵانی) خەڵاتی فێستیڤاڵی ئازادی ئەمریکای پێشکەش بە خۆڕاگری خەڵکی ڕۆژاوا کرد». www.hawler.in. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری