فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن
فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن (بە ئینگلیزی: The London Kurdish Film Festival (LKFF)) یەکەمین فێستیڤاڵ بۆ فیلمی کوردییە کە لە ٢٠٠١ەوە دەستی پێکردووە[١] و لەندەندا بەڕێوە دەچێ. ئامانجی فێستیڤاڵ، کە لە لایەن گرووپێک لە کەسانی خۆبەخشەوە بەڕێوە دەبرێت، یارمەتیدانی بەرەوپێشچوون و گەشەکردنی سینەمای کوردییە. ئەم فێستیڤاڵە ھەر فیلمێک لە لایەن دەرھێنەرانی کوردەوە لەسەر ھەر بابەتێک کرا بێت و ھەروەھا فیلمی درێژ و کورتەفیلم و فیلمی دۆکیومێنتییەوە لەسەر کورد کە بەرھەمی دەرھێنەرانی غەیرەکوردن بن پێشاندەدات.[٢] لە سینەماکانی لەندەن بە تایبەت لە سینەمای ڕیۆ لە ڕۆژھەڵاتی لەندەندا بەڕێوە دەچێ.
خولەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.