شێخ سەلام عازەبانی ناوی تەواوی سەلام کوڕی شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ عەبدولکەریم کوڕی شێخ محەممەد شاعیر، نووسەر و وەرگێر بوو. لە ساڵی ١٨٩٢ لە گوندی عازەبان لە ناوچەی وارماوای پارێزگای ھەڵەبجە لەدایکبووە.[١] لە دواییدا ناوی ڕاستەقینەی خۆی کردووە بەنازناوی شیعریی و لە ناو خەڵکی بە «شێخ سەلام» ناسراوە.[٢] لە ٣ی ئازاری ١٩٥٩ گوندی دۆلان سەر بە ناوچەی قەرەداغ کۆچی دوایی کردووە.[٣]تەرمەکەی ھێنراوەتە سلێمانی و لە گردی سەیوان بەخاک سپێردراوە.[١]

شێخ سەلام عازەبانی

لەدایکبوون١٨٩٢
مەرگ٣ی ئازاری ١٩٥٩
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترشێخ سەلام
پیشەشاعیر، نووسەر، وەرگێر
ناسراوە بەلۆژیک، شێعر ،سۆفیگەری، فەلسەفەی ئەخلاق
ئایینئیسلام

ژیان دەستکاری

ھێشتا منداڵ بووە باوکی کۆچی دوایی کردووە. خێزانی سەلام سەر بە ماڵی مەحموود پاشای جاف بوون، باوکی لەگەڵ ئەودا گەرمیان و کوێستانی کردووە.

خوێندن دەستکاری

سەرەتای خوێندنی لەگەڵ برایەکی بە ناوی (ئەبوو عەلی) لەبن دەستی مامۆستایەکی ھەورامی بووە، فێری نووسین و خوێندنی قورئان و فارسی کردووە. لە پاشاندا چووە بۆ ئاوایی قلیچە لای شێخ محەممەدی بەرزنجی لەگەڵ منداڵی بەگەکانی جافی ئەو ناوە خوێندوویەتی، لە دواییدا گەڕاوەتەوە عازەبان، ئەمجارەیان خوێندنی لە گوندی ئەحمەد بڕندە بووە، بۆ ماوەی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە لای باکووری عازەبان، بەیانییان و دەچووە و ئەوێ ئێواران دەگەڕایەوە. لە دواییدا ڕووی کردووەتە سلێمانی و لە مزگەوتی شێخ عەبدولڕەحمانی عازەبانی دەستی کردووەتەوە بە خوێندن، تا ساڵی ١٩١٥ خوێندوویەتی، لەو ماوەیەدا کە ھەڵسوکەوتی شار ناخۆش بووە، گەڕاوەتەوە عازەبان.

شێواز دەستکاری

شێخ سەلام شێوازی ڕیالیزمییە و ئاوێتەکردنی بەو بیرە ڕۆمانتیکی ئامێزەو داڕشتنی بەو بیرە پێشکەوتنخوازە.[٤]

چالاکی سیاسی دەستکاری

لە ساڵی ١٩١٨ – ١٩١٩ مەحموود پاشا دوو نامەی تایبەتی بە سەلام داوە بۆ شێخ مەحموود حوکمداری ئەو کاتی کوردستان لە سلێمانی، و بۆ حاکمی وڵات حاجی سەید عومەری مامی. کاتێ ھاتووەتە سلێمانی شێخ مەحموود لە دەربەندی بازیان سەرقاڵی شەڕ بووە. سەید عومەر پێی وتووە:

سەلام چاوی بە شێخ کەوتووە و نامەی داوەتێ، کە گەڕاوەتە لای مەحموود پاشا لە کاروباری شێخی پرسیوە، ئەویش پێی وتووە زیندووە و بریندارە و گیراوە. مەحموود پاشا لە وەڵامی قسەکانی سەلام وتوویەتی:

بە ڕەزامەندی مەحموود پاشا سەلام گەڕاوەتەوە سلێمانی و نامەیەکی بۆ حاکمی سیاسی ئینگلیز ھێناوە، ئەمە کردوویەتی بە پۆلیس تا ساڵی ١٩٢٢ لەم کارەدا ماوەتەوە. لەو ساڵەدا کە شێخ بوو بە مەلیکی کوردستان، سەلام کراوە بە کارگێڕی دەفتەری سوپا. لە ٢١ی ئازاری ئەو ساڵە ڕای کردووە بۆ سورداش، لەبەرئەوەی سەرباز لەوێ بەدوایدا دەگەڕان ناچار بوو ڕوو بکاتە ھەورامان. لەو ماوەیەدا ھەندێ ناحەز دەمیان لەو و لە خەڵکی دیکە دابوو، ئیتر شێخ مەحموود کۆمەڵێکی خستبووە زیندان بەندیخانەوە یەکێ لەوانە سەلام بوو، ھی وەکو ساڵح زەکی ساحێبقران، فایەق کاکەمین، عەزیز قەزاز و ئەمین ڕواندزی تێدا بوو. ھەشت مانگ لە بەندیخانەی سیاکوڵە لە نزیک دزڵی مانەوە. لەو کاتەدا ئینگلیز سلێمانییان بەجێھێشت، شێخ سەر لە نوێ ھاتەوە سلێمانی و شێخ سەلامی لەوێ بەڕەڵڵا کرد، ئەویش بە ناچاری گەڕایەوە عازەبان.

کارەکان دەستکاری

لە ساڵی ١٩٢٣ سەلام وەک مووچەخۆر کاری تەحسیلداری تاوایی وارماوای پێ سپێردرا. لە دوای ساڵێک گوازرایەوە ھەڵەبجە، لە پاش ساڵێکی دیکە بۆ سلێمانی. لە ساڵی ١٩٢٧ لە کاری میری دوورخرایەوە، دەستی دایە کشتوکاڵ. لە ساڵی ١٩٣٠ بەھۆی ڕاپەڕینی ٦ی ئەیلوولی بەردەرکی سەرای سلێمانی تووشی ناخۆشی و دەردەسەری بوو. لە ساڵی ١٩٣٢ بوو بە چاوەشی کرێکاران لە پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگەی پێنجوێن. لە ساڵی ١٩٣٥ گەڕایەوە سلێمانی و ماوەیەک لە کردنەوەی ڕێگای دەربەندیخان کاری کرد، ئینجا بوو بە مووچەخۆر لە کارگێڕیی پاراستنی ڕووەک لە بەغدا و پاشان بۆ شاری حیللە. لە ساڵی ١٩٤٠ ھاتەوە سلێمانی و کارگێڕیی ڕێگەوبانی پێ سپێردرا. لە ساڵی ١٩٤٣ جارێکی دیکە لە کاری میری دوورخرایەوە، لە دوای ئەمانە بوو بە کارگێڕی دەسکەوتی ناوچەیی لە شارباژێڕ.

لە ساڵی ١٩٤٤ تا ساڵی ١٩٥٥ لە کارگێڕیی سەرژمێر و کارگێڕیی دارستان لە پشدەر، ھەڵەبجە، ھەولێر و سلێمانی کاری کردووە. لەسەر داوای خۆی لە ساڵی ١٩٥٥ خانەنشین کراوە، ئیتر دەستی کردووە بە کشتوکاڵ و زیاتریش خەریکی نووسین و ھۆنینەوەی شیعر و لێکۆڵینەوە بووە لە ئەدەب و مێژووی سەردەمی کورد.

== پێشەکی

==

سەلام ھێشتا لە ژیاندا بوو چاپی یەکەمی دیوانی بڵاوکرایەوە (١٩٨٥). ئەو دیوانە بوو بە سەرچاوە بۆ چاپی دیکە. بەھۆی سانسۆری میری لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی و دەسەڵاتی کۆماری عەبدولکەریم قاسم ھەندێ بۆچوونی سەلام لە شیعریدا بە ھیچ جۆرێک شایانی بڵاوکردنەوە نەبوون، لەبەرئەوە ئەو جێیانە بە بەتاڵی مانەوە بە ھیوای ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان پڕ بکرێنەوە. چاپی دووەمی دیوانەکە (١٩٩٠) کەڵکی لەوەدا بوو شیعری تازەی تێدا بڵاوکرایەوە. بەڵام لەبارەی جێگەی بەتاڵی شیعرەکان لە چاپی دووەمدا زیاتر بوو لە چاپی یەکەم، چونکە سانسۆری دەسەڵاتی حیزبی بەعس لە عێراق (١٩٦٨ – ٢٠٠٣) سەختتر و دژوارتر بوو لە دەسەڵاتی پاشایەتی و کۆماری عێراق. ھەر چۆنێک بێت چاپی یەکەم لە دیوانی سەلام سەرچاوەی بنچینەییە بۆ لێکۆڵینەوە لە سەلام و شیعری لەم بەشەی ئەم کتێبە کە لە بابەت سەلامەوەیە، ھەموو ئەو بەڵگانەی وەرگیراون و بۆشاییان تێدایە لە ھەردوو چاپی دیوانەکە پڕ کراونەتەوە و بۆ یەکەمین جار خوێنەری کورد ئاشنایان دەبێت.

ھۆنراوەکان دەستکاری

وەسف و دڵداری

من کە دڵ ماتەم نشین و بولبولیش ھاوار و نشینھەریەکە سەوداسەری غونچەی گوڵێکی بێ غەشین
من بە نەقدی دڵ لە سەوزەی غونچە لێوی سوخمەشینئەو بە ئاھی لێوی غونچەی دوگمە سەوزی ئاتەشین
ھەریەکە خار و جەخاری باری دەردی دڵ کەشینتاڵی شاری کوڵم و ژاری ماری زولفی خەم شین
ھەریەکە زامی بە تیر و نەشتەرێ کون کون لە شیندڵ بە ئاواتی نەباتی گوڵ دەمی ماتەم بەشین
ھەریەکە سەرخۆشی جۆشی قەترە عەترێکی خۆشینکوا نەسیمێ بێ بەیانی دەم گوڵی کا مەھوەشین
لەو دوو لێوە ئاڵە دوو کوڵمی سپی خاڵی ھەشیندڵ دەھێنێت و دەبا ھاوار ئەکا خەڵوەت نشین
چارەریێک شینی ئوفوق سووری شەفەق خۆری بەتینگشتی شێوان عەسر و شێوان و عیشا چۆن دابەشین
من سەرم سوڕماوە چۆن یەک کەوتوون وا سوور و شینخاڵی شین ماتەم دەکا بەو لێوە سوورە دڵگەشین
ئووچی پاراو و تەڕی زاری (چروستانی) یەقینبولبول ئاسا نەغمەیی سەد نەزمە بێ تالع ڕەشین

کوردایەتی

سەرچاوەکان دەستکاری

  • دیوانی سەلام، چاپی دووەم (١٩٩٠)، ئامادەکردن و پێداچوونەوە و پێشەکی بۆ نووسینی: ئومێد کاکە ڕەش
  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی شەشەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ٢٦٥ تا ٢٨٥، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "ئەو زانیاریانەی کە لەسەر ئاڵەکۆک‌تان نووسیوە". ئاڵەکۆک. allekok.ir. Retrieved 16ی Septemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی شەشەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕە ٢٦٥، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.
  3. ^ Sorani, Basnews. "ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە". www.basnews.com. Retrieved 16ی Septemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  4. ^ حەمە فەرەج, گوڵزار. "بەرھەمەکانی شێخ سەلام گەوھەری یەکتا – Knwe.org". کوردستانی نوێ. Retrieved 16ی Septemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)