سۆماڵیا لە ئۆڵۆمپیاد

سۆماڵیا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٢ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، لەو ساڵەوە جگە لە ساڵانی ١٩٧٦، ١٩٨٠، ١٩٩٢ بەشداری زۆربەی خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە، لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦ بەھۆی بەشداریکردنی نیووزلەندا بایکۆتی کرد، ھەروەھا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ کرد بە سەرکردایەتی ئەمریکا. بەھۆی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی برسێتی نەیتووانی بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢ بکات. وەرزشوانانی ئەم وڵاتە تا ئێستا بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەیان نەکردووە، ھەروەھا خاوەنی ھیچ مەدالیایەکی ئۆڵۆمپیاد نییە. زۆرترین ژماری وەرزشوان کە نوێنەرایەتی سۆماڵیایان کردبێت لە ئۆڵۆمپیادی ١٩٨٤ بوو کە ٧کەس بوون.[١][٢]

پێرستی بەشدارییەکان دەستکاری

خوول وەرزشوان زێڕ زێو بڕۆنز گشتی پلە
  ١٩٧٢ میونشن ٣ ٠ ٠ ٠ ٠
  ١٩٧٦ مۆنتریال did not participate
  ١٩٨٠ مۆسکۆ
  ١٩٨٤ لۆس ئانجلەس ٧ ٠ ٠ ٠ ٠
  ١٩٨٨ سیئۆل ٥ ٠ ٠ ٠ ٠
  ١٩٩٢ بارسێلۆنا did not participate
  ١٩٩٦ ئەتڵانتا ٤ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠٠٠ سیدنی ٢ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠٠٤ ئەسینا ٢ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠٠٨ پەکین ٢ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠١٢ لەندەن ٢ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠١٦ ڕیۆ دێ ژانێرۆ ٢ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠٢٠ تۆکیۆ ٢ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠٢٤ پاریس future event
  ٢٠٢٨ لۆس ئانجلەس
  ٢٠٣٢ بریزبێن
Total ٠ ٠ ٠ ٠

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Olympic Games: results, medals, statistics, analytics". olympanalyt.com. Retrieved 2022-07-10.
  2. ^ "Somalia at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-07-10.