دەروازە:فیزیک/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ١
دەروازە:فیزیک/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١
ئەلبێرت ئاینشتاین (لەدایکبوون ١٤ی ئازاری ١٨٧٩ - کۆچی دوایی ١٨ی نیسانی ١٩٥٥) زانایەکی ئەڵمانی بوو کە توانی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت و بیردۆزی ڕێژەیی گشتی دابڕێژێ، کە یەکێکە لە دوو پایەکانی فیزیکی مۆدێرن. ئەم زانایە زیاتر ناسراوە بەھۆی یاسای یەکسانیی بارستە-وزە (E = mc2) کە ناسراوە بە "بەناوبانگترین ھاوکێشەی جیھان" وە ھەروەھا توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی ١٩٢١ بەدەستای بھێنێت بۆ پەرەپێدان و باسکردنی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی و بە گشتی، بە کاریگەرترین فیزیکزانی سەدەی بیستەم دادەنرێت. ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەینشتاین بە باوکی فیزیای نوێ دادەنرێت. بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و گەردوونناسی و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەر یەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن.
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٢
دەروازە:فیزیک/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٢
سێر ئایزک نیوتن، فیزیکزان، بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلەسوفی سروشتی، کیمیاگەر و زانای ئیلاھیاتی خەڵکی ئینگلیز و لە پیاوانی ئەنجومەنی پادشایی بوو. نیوتن لە لایەن لێکۆڵەران و خەڵکی ئاسایییەوە وەکوو یەکێک لەو کەسانەی کە گەورەترین کاریگەریی لەسەر مێژووی مرۆڤ درووستکردوە دەناسرێت. لە بیرکاریدا، نیوتن ئیعتیباری گەشەپێدانی ھەژماری جیاکاری و تەواوکاریی لەگەڵ گۆتفرید لایبنیتسدا کردە دووکوتەوە. ئەو ھەروەھا بیردۆزی دووڕستەییی گشتی پێدراوی سەلماند، گەشەی دا بەو شێوازە کە ئەمڕۆکە شێوازی نیوتن بۆ نزیکبوونەوە بە سفرەکانی فانکشنی پێ دەڵێن. بە پێی کتێبی مایکڵ ھارت کە لە سالی ١٩٧٨ دا بڵاوی کردەوە تیایدا ناوی گرنگترین ١٠٠ کەسایەتی مێژووی مرۆڤایەتی نووسیوە و بە پێی پلە ڕێکیخستوون، نیوتنی لە پلەی دووەمدا داناوە.
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٣
دەروازە:فیزیک/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٣
ماکس پلانک (١٨٥٨ - ١٩٤٧) زانایەکی فیزیکی ئەڵمانی بوو. پلانک بە داھێنەری تیۆریی کوانتەم دادەنرێت، وە ھەروەھا یەکێک بووە لە زانا ھەرە گرنگەکانی فیزیک لە سەدەی بیستەمدا، پلانک خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ١٩١٨ وەرگرتووە.
لە ٢٣ی نیسان ١٨٥٨ پلانک لە خێزانێکی ئاساییەوە لە دایک بوو. ھەردوو باوکی باپیرە گەورەی و باپیری مامۆستا بوون لە گۆتینگن، باوکی مامۆستای یاسا بوو لە ھەردوو شاری کێل و میونخ وە مامەی قازی بوو. پلانک لە شاری کێل لە دایک بووە لە ژنی دووەمی یۆھان جۆلیۆس ویھلێم پلانک کە ناوی ئیما پێتزیگ بوو، ناوی تەواوی پلانک بریتی بوو لە کارڵ مارکس ئێرنست لۆدڤیک پلانک، لە دوای تەمەنی ١٠ ساڵیەوە وشەی ماکس بەکارھێنرا بۆ ناوەکەی ھەتا کۆتای ژیانی.
پلانک بریتی بوو لە مناڵی شەشەمی خێزانەکە لەسەر ئەوەی دوو لە خوشک و براکانی مناڵی ژنی یەکەمی باوکی بوون. ھەندێک لە یادگاریەکانی بریتی بوون لەو کاتانەی کە ھێزی نەمساوی و ڕوسی ھاتن بۆ کێل لە کاتی شەڕی دانیمارک و ڕوسیادا لە ساڵی ١٨٦٧، ھەر لەو ساڵەدا بە خێزانی چوون بۆ شاری میونخ، پلانک چووە خوێندنگەی جومناستیکی ماکسیمیلیانی کە ئەمەش جۆرێک بوو لە خوێندنگایانەی کە لە ئەوروپا ھەبوو کە تیایدا خوێندی جووڵە فیزیکییەکان باس دەکران. زیاتر...
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٤
دەروازە:فیزیک/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٤
گالیلێو گالیلەی (لەدایکبوون١٥ی شوباتی ١٥٦٤ - کۆچی دوایی ٨ی کانوونی دووەمی١٦٤٢) بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلەسووف و زانیاری بواری فیزیک، خەڵکی ئیتاڵی، کە دەورێکی گرینگی ھەبوو لە شۆڕشی زانستی لە ئەورووپادا. ناوبراو زۆرتر بە ھۆی پشتیوانیکردنی لە تیئۆریای کۆپێرنیک ناسراوە، ئەویش کاتێک کە ژمارەی ھەرە زۆری فەیلەسووفەکان و ئەستێرەناسەکان لەسەر بڕوای ناوەندی جیھان بوونی زەوی سووربوون. دوای ساڵی ١٦١٠ دەربڕینی بیر و ڕای خۆی سەبارەت بە «خۆر سەنتەری جیھان» بوون بووە ھۆی دژایەتی تاڵی فەیلەسووفان و کەسایەتییە ئایینییەکان لەگەڵیدا و ھەتا پێش ساڵی ١٦١٥، بۆ دووجار بانگێشتیان کرد بۆ «دادگای کۆڵینەوەی بیر و ڕا» کە لەو سەردەمەدا زۆر باو بوو.
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٥
دەروازە:فیزیک/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٥
نیکۆلا تێسلا (بە ئینگلیزی: Nikola Tesla) داھێنەر و ئەندازیارێکی میکانیکی و کارەبایی و فیزیکزانی سیربیی ئەمریکی بوو، کە لە شاری سمیلجان لە کرواتیا لەدایکبووە لە ساڵی ١٨٥٦، ئێستا سمیلجان بەشێکە لە کرواتیا کە پێشووتر لەژێر دەسەڵات و سنووری پاشای نەمسادا بوو، باوکی تێسلا قەشە بوو، ھەرچەندە دایکی بێ ئیش و کار بووە و خوێندەوارییەکی ئەوتۆی نەبووە، بەڵام خاوەنی مێشکێکی بەھێز بووە و ئارەزووی لە بەکار ھێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنی و میکانیکییەکان بووە، تێسلا دواتر ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرتووە، بەھۆی داھێنان و شۆڕشەکانی لە بواری فیزیک و کارەبا و میکانیک کردووە بەتایبەت لە وزەی کارۆموگناتیسی، ئەویش لە کۆتاییی سەدەی ١٩ و سەرەتاکانی سەدەی ٢٠ەم ناوبانگی دەرکرد.
ژیاننامەی ھەڵبژێردراو ٦
دەروازە:فیزیک/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٦
سیسڵ فرانک پاوڵ (بە ئینگلیزی: Cecil Frank Powell؛ لەدایکبووی ١٩٠٣–مردووی ١٩٦٩) فیزیکناسێکی ئینگلیز بوو، خەڵاتی نۆبێڵی لە فیزک وەرگرت بۆ پەرەپێدانی ھەنگاوەکانی خوێندنی ناوەکی بە شێوازی وێنەیی و ھەروەھا دۆزینەوەی پایۆن (Pion) کە بریتییە لە تەنۆلکەیەک. پاوڵ لە شاری کەنت لە وڵاتی ئینگلتەرا لەدایکبووە. باوکی ئیشی دروستکردنی چەک بووە. سەرەتا لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی ئاسایی خوێندوویەتی و پاشان لە قوتابخانەی جود لە تۆنبریج بە خۆڕایی خوێندوویەتی کە قوتابخانەیەکی تایبەت بووە. پاشان لە ساڵی ١٩٢٥ لە کۆلیژی سیدنی سوسێکس لە کامبریج بڕوانامەی لە زانستە سروشتییەکاندا ھێناوە. دوای بەدەستھێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە تاقیگەی کاڤەندیش لە کامبریج دەستی کردووە بە کارکردن لە ژێر چاودێری و ڕێنمایی ویڵسن و لۆرد ڕەزەرفۆرد. پاشان لە ساڵی ١٩٢٧ بڕوانامەی دکتۆرای لە فیزیکدا ھێناوە.