شارستانی دێلوڕان

(لە دێلوڕان (شارستان)ەوە ڕەوانە کراوە)

[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

شارستانی دێلوڕان
بە فارسی: شهرستان دهلران
بە ئینگلیزی: Dehloran County
وێنەی سەرەوە:
شارستانەکانی پارێزگای ئیلام
وێنەی خوارەوە:
شارستانی دێلوڕان لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئیلام.
Map
شارستانی دێلوڕان
شارستانی دێلوڕان is located in ڕۆژھەڵاتی کوردستان
شارستانی دێلوڕان
شارستانی دێلوڕان
شارستانی دێلوڕان is located in ئێران
شارستانی دێلوڕان
شارستانی دێلوڕان
جێگە لە ئێراندا
پۆتانەکان: 32°41′00″N 47°16′00″E / 32.68333°N 47.26667°E / 32.68333; 47.26667پۆتانەکان: 32°41′00″N 47°16′00″E / 32.68333°N 47.26667°E / 32.68333; 47.26667
وڵات ئێران
ھەرێم ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ئیلام
ناوەنددێلوڕان
ژمارەی ناوچەکان٥
ژمارەی گوندەوارەکان٩
بوون بە شارستان١٩٨١
دەسەڵات
 • ڕاژۆرعەسکەری
ڕووبەر
 • سەرجەم٥٤٬١٠٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٠٬٨٩٠ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٩٤٠ مەتر (٣٬٠٨٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٦٥٬٦٣١[١]
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(کەلهوڕی و لوڕی) و عەرەبی
 • ئایینئیسلام(شیعە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٨١٥[٢]
بەرز · ٨مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
پۆستاڵکۆد
٦٩٣١١–٦٩٩٩١
پلانی ژمارەدان بە تەلەفۆن
٩٨٨٤+
تەلەفۆن٠٤٤١
وێبگەhttp://www.portal-il.ir/fa-ir/

شارستانی دێلوڕان یان شارستانی دێلرو شارستانێکی پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی ئەم شارستانە شارۆچکەی دێلوڕانە. بەپێی سەرژمێری ٢٠١٦ی ناوەندی ئاماری ئێران، ژمارەی دانیشتووانی ٦٥٬٦٣١ کەسە و لە ١٦٬٩٥٩ بنەمالە پێک ھاتووە.[٣]

زمان دەستکاری

ئەم شارستانە کە دەکەوێتە سەر سنووری عێراق، پێنج ناوچەی (ناوەند، سراو مەیمە، زەریناباد، موسیان و دەشت عەباس) لەخۆدەگرێت، کە زیاتر لە ھۆزەکانی لوڕ مەحمودوەن و باپور و دێوان نیشتەجێن.[٤]

زۆربەی خەڵکی شارستانی دێلوڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام بە زمانی کوردیی باشووری بە شێوەزاری (پەھلە و لوڕی) قسە دەکەن و بەشێک لە عەرەب لە ناوچەکانی شارستانی دێلوڕان دەژین و زۆربەی عەرەبەکانیش لە باشووری پارێزگای ئیلام کە تەنیشت پارێزگای خووزستانە دەژین.[٥][٦]

سەرچاوەی نەوت و گاز دەستکاری

کێڵگەی نەوتی دێلوڕان یەکێکە لە کێڵگە نەوتییەکانی ئێران کە بە دووری ٢٢ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای دێلوڕان لە پارێزگای ئیلام ھەڵکەوتووە. بڕی نەوتی خاو لەم کێڵگەیەدا بە چوار ھەزار و ٢١٢ ملیۆن بەرمیل مەزەندە دەکرێت. لەو بڕە نەوتە دەتوانرێت ٦٣٥ ملیۆن بەرمیل دەربھێنرێت. ئەم کێڵگەیە کاپێکی غازی ھەیە. ئەم کێڵگەیە لە ساڵی ١٩٧٢ لەلایەن کۆمپانیای نەوتی ئێران و ئینگلتەرا دۆزرایەوە و یەکەم بیری لە قووڵایی ٦٧٥ مەتر ھەڵکەندرا. دوای ساڵێک بیری دووەم لە دووری ١٠ کیلۆمەتر لە سنووری ئێران و عێراق تا قوڵایی ٤٣٠٠ مەتر ھەڵکەندرا. تا پاییزی ٢٠٠٨ بە گشتی ٣ بیر لەم کێڵگەیەدا کون کراون.

لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا پەلاماری ئەم کێڵگەیە درا و زیانی پێگەیشت، بەھۆیەوە بەرھەمھێنانی نەوتەکەی ڕاگیرا. درێژکراوەی کێڵگەی نەوتی دێلوڕان لە عێراق بە کێڵگەی ئەبوغەریب ناسراوە.

لە ساڵی ٢٠١٣دا رۆژانە ١٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی خاو لە رێگەی ٢٢ بیری چالاکی ئەم کێڵگەیەوە دەرھێنراوە. نەوتی خاوی دێلوڕان ٤٣٫٣٪ APی ھەیە. ٧٫٢٪ بە کێشی گۆگردی ھەیە.

دابەشی کارگێڕی دەستکاری

ئەم شارستانە پێنج ناوچە و نۆ گوندەواری ھەیە بەم شێوەیەی خوارەوە:

شارۆچکە: دێلوڕان

شارەدێ: پەھلە

شارەدێ: مەیمە

شارەدێ: مووسیان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://web.archive.org/web/20190327172500/https://azgharbi.mporg.ir/FileSystem/View/File.aspx?FileId=5667c51a-59d4-482f-a804-bfe650b98de0
  2. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  3. ^ شارستانی ددێلوڕان، ویکیی ئینگلیزی.
  4. ^ https://iranicaonline.org/
  5. ^ https://www.jadeh.ir/blog/دھلران-کجاست-؟/[بەستەری مردوو]
  6. ^ https://rasekhoon-net.cdn.ampproject.org/v/s/rasekhoon.net/article/amp/show/192369/دھلران?amp_js_v=a2&amp_gsa=1&usqp=mq331AQFKAGwASA%3D#aoh=15879693586110&referrer=https%3A%2F%2Fwww.google.com&amp_tf=از%20%251%24s&ampshare=https%3A%2F%2Frasekhoon.net%2Farticle%2Fshow%2F192369%2F%25D8%25AF%25D9%2587%25D9%2584%25D8%25B1%25D8%25A7%25D9%2586

داڕێژە:شارستانی دێلوڕان