مووسیان شارەدێیەکە لە ناوچەی مووسیان لە شارستانی دێلوڕان لە پارێزگای ئیلام، لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ناوچەی مووسیانە.[٢]

مووسیان
بە فارسی: موسیان
بە ئینگلیزی: Musian
Map
شارەدێی مووسیان
مووسیان is located in ڕۆژھەڵاتی کوردستان
مووسیان
مووسیان
مووسیان is located in ئێران
مووسیان
مووسیان
جێگە لە ئێراندا
مووسیان is located in ئاسیا
مووسیان
مووسیان
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 32°31′20″N 47°22′31″E / 32.5222°N 47.3753°E / 32.5222; 47.3753پۆتانەکان: 32°31′20″N 47°22′31″E / 32.5222°N 47.3753°E / 32.5222; 47.3753
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگائیلام
شارستاندێلوڕان
ناوچەمووسیان
بوون بە شارەدێ١٩٦٧
بەرزایی
١٣٩ مەتر (٤٥٦ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢،٥٧١ کەس[١]
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (لوڕی، کەڵھوڕی) و عەرەبی
 • ئایینئیسلام(شیعە)
کۆدی تەلەفۆن٠٤٤

ئەم شارەدێیە دەکەوێتە ناوچەی دێرینی مووسیان، تەنیشت سنووری عێراق و دوورییەکەی لە شارۆچکەی دێلوڕان کەمترە لە ٢٢ کیلۆمەتر. لەم ناوچەیەدا چەندین شوێنەواری دێرین لە شارستانیەتەکانی ئیلام و ماد و ھەخامەنی و ساسانی ھەن کە تا ئێستا سەرنجیان نەدراوە. ڕووبارێک بە ناوی دۆیرەج بەلای ئەم شارەدا تێدەپەڕێت و لە زستاندا کەش و ھەوای سووکە و لە ھاویندا زۆر گەرمە.[٣]

ناو دەستکاری

ناوی ئەم شارەدێیە لە ڕابردوودا موسائییان بووە کە بە تێپەڕبوونی کات بوو بە مووسیان.[٤]

ئابووری دەستکاری

دەڤەری مووسیان دەوڵەمەندە بە سامانی نەوت و گاز. زۆرێک لەو کێڵگە نەوتیانە لەگەڵ عێراقدا ھاوبەشن. لە ئێستادا کارەکانی دەرھێنانی نەوت لە بەشێک لەو کێڵگانە ئەنجام دەدرێن، لەوانە کێڵگە نەوتییەکانی بەیات، دال پەری، دانان و کانی شیرین.

ناوچەی مووسیان لەڕووی کشتوکاڵیشەوە ناوچەیەکی بەپیتە. کەشوھەوای گەرمی ناوچەکە و بوونی سەرچاوەی ئاوی سەرزەوی و ژێر زەوی وایکردووە کە بتوانرێت بەرھەمی زۆر بچێنرێت. گرنگترین بەرھەمەکانی ئەم ھەرێمە بریتین لە گەنم، جۆ، گەنمەشامی، کونجی، سۆیا، تۆوی زەیتی، پەتاتە، پیاز، ھەموو جۆرە سەوزەیەک، خورما و میوەی لیمۆ.

مێژوو دەستکاری

لە ساڵانی ١٩٧٢ و ١٩٧٣ بەرپرسانی ئەو سەردەمە باڵەخانەیەکیان لە شوێنی ئێستای شارەکە دروست کرد و بەم کارەش ناوکی شارەکە دروست بوو. شارەوانی موسیان لە ساڵی ١٩٦٦ دامەزراوە. ئەم ناوچەیە لە ساڵی ١٩٨٠ لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا داگیرکرا، لە ئاکامدا شارەدێی مووسیان و گوندەکانی دەوروبەری وێران کران. کە بە کۆنتڕۆڵکردنی لەلایەن عێراقەوە ١٠٠٪ لەناوچوو. دوای کۆتایی ھاتنی شەڕ، ناوچەکە دووبارە ئاوەدان کراوەتەوە و ئاوەدان بووەتەوە.[٥]

دانیشتوان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://www.amar.org.ir/english
  2. ^ "زبان و گویش مردم ایلام". خبرگزاری برنا (بە فارسی). Retrieved 2022-09-03.
  3. ^ https://www.dw.com/fa-ir/عکسھایی-خاطرھانگیز-از-اھالی-موسیان-در-ایلام/g-40195828
  4. ^ https://www.dw.com/fa-ir/عکسھایی-خاطرھانگیز-از-اھالی-موسیان-در-ایلام/g-40195828
  5. ^ https://archive.today/20141026202044/http://tci.ir/section85/page1.aspx?lang=Fa
  6. ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦".
  7. ^ http://iranatlas.net/index.html?module=module.language-distribution.ilam#

داڕێژە:شارستانی دێلوڕان