دەروازە:زانستی ماددە

(لە دو:زمەوە ڕەوانە کراوە)

زانستی ماددە چییە؟


بەخێربێن بۆ دەروازەی زانستی ماددە!

ماددە زانی یان زانستی ماددە مێژوێکی دورو درێژی ھەیە و لە ھەر سەردەمێک و لە ناوچە جیاجیاکان پەرەی سەندوە. لە سەدەی ڕابردوەوە بەتایبەت بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندوە و پۆلێن کراوە بەسەر چەند تاقمێک کە بریتین لە کانزا، سێرامیک، پۆلیمەر (فرەپاژ) و مادەی پێشکەوتوو. بە شێوەیەکی گشتی مادە کانزاییەکان گشت ئەو توخمی کیمیایی، ئاوێتە و داڕشتە کیمیاییانە دەگرێتەوە کە توانای گەیاندنی کارەبایی و گەرمی باشیان ھەیە. بە ھەر ماددەیەک کە لەگەڵ کاربۆن (کاربایدنایترۆجین (نایتراید) و ئۆکسیجن (ئۆکساید) کارلێکی کیمیایی کردبێت، دەگوترێ ماددەی سیرامیکی.

زیاتر لەبارەی زانستی ماددەوە...

ھەنووکە ١١٧ وتار لە دەروازەی زانستی ماددەدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

ھێڵکاری داڕشتەی شێوە بیرمەند کە بە ھۆی گۆڕینی پلەی گەرمی لە دۆخی ئەوستێنایت بۆ مارتێنسایت دەگۆڕێت و بەپێچەوانەشەوە.
ھێڵکاری داڕشتەی شێوە بیرمەند کە بە ھۆی گۆڕینی پلەی گەرمی لە دۆخی ئەوستێنایت بۆ مارتێنسایت دەگۆڕێت و بەپێچەوانەشەوە.

داڕشتەی شێوە بیرمەند (بە ئینگلیزی: Shape-memory alloy) کە شێوەی کورتکراوەکەی بە ئینگلیزی دەبێتە SMA. SMA جۆرێکە لە جۆرەکانی ماددەی زیرەک کە توانای ھەیە شێوەکەی بیر بمێنێ دوای ئەوەی کە توشی چەمانەوە بوو بە ھۆی گەرمکردنێکی موناسیب شێوەکەی دەگەڕێتەوە سەر شێوەی یەکەمجار. ئەم ماددانە بەدیلێک دەبن لەبری بزوێنەرە کلاسیکیەکان وەک ماتۆڕی کارەبایی. داڕشتە شێوە بیرمەند لە زۆر شوێندا بەکار دەھێنرێن وەک ڕۆبۆت، تەکنەلۆژیای فڕین، بەکارھێنانی لە بواری پزیشکی دا وەک تەلی ددان بۆ ڕاست کردنەوەی ددان. ئەم جۆرە ماددانە کە بەلای کەمەوە لە دوو ماددەی جیاواز پێک دێن توانایان ھەیە کە دوای قوپان و گۆڕانی شێوەکەیان تەنھا بە گەرم کردن بگەڕێنەوە سەر شێوەی سەرەتاییان. بەناوبانگترین جۆرەکانی داڕشتەی شێوە بیرمەند بریتین لە (copper-aluminum-nickel) و (nickel-titanium NiTi). ھەروەھا چەند داڕشتەیەکی تریش ھەن کە پێکدێن لە مس و زێڕ و ئاسن و… ھتد. گەرچی ھەندێ لە داڕشتەکان لە نرخدا ھەرزانترن بەڵام NiTi بە ھۆی توانای باشتر و سیفەتی برزتر زۆرتر بەکار دەھێنرێت.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

وتەی ھەڵبژێردراو

وێنەی ھەڵبژێردراو

ماددەی پیێزۆ کارەبایی بەو ماددانە دەگوترێ کە بە ھۆی فیشارەوە کارەبا بەرھەم دێنن یاخود بە پێچەوانەوە کاتێک کارەبای دەخرێتە سەر قەبارەکی دەگۆڕێت.

زانای ھەڵبژێردراو

پەیکەری ئەدۆڵف مارتێنس لە بەرلین

یەکێک لە گرنگتری زانایانی ماددە زانی ئەدۆڵف مارتێنسی ئەڵمانیە کە دۆخی مارتێنسایت بە ناوی ئەوەوە نراوە و خزمەتێکی گەورەی لە بواری پۆڵا پێشکەش کردوە.

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان