پۆڵا داڕشتەیەکە لە ئاسن و کاربۆن. بەھۆی نرخە ھەرزانەکەی و بەرزی ھێزی توندیەکەی، بەزۆری پۆڵا لە بواری بیناسازی، درووستکردنی ئۆتۆمێل و کەشتی، چەک و تەقەمەنی بەکاردێت.

ھەندێک ئامرازی کۆنی دروستکراو لە پۆڵا
The viaduct La Polvorilla, Salta Argentina.jpg

ئاسن بنچینە ماددەی پۆڵایە، کە تێیدا لە نێوەندی ھەشت ئەتۆمەکەی یەکە خانەییەکان دەبینرێت.

کاربۆن توخمیی سەرەکیی دروستکردنی داڕشتە و ناوەڕۆکەکەی لە پۆڵادا لە نێوان ٠٫٠٠٢٪ و ٢٫١٪دایە بە پێی کێش. توخمەکانی تر کە لەوانەیە بە پۆڵا زیاد بکرێن بریتین لە مەنگەنیز، فۆسفۆر، گۆگرد، سیلیکۆن، و تۆزێک ئۆکسجین، نایترۆجین و فافۆن.

داڕشتی پۆڵا پۆڵایەکە کە بۆ گۆڕینی تایبەتمەندییەکانی، توخمی دروستکردنی داڕشتی زیاتری بە ئەنقەست پێ زیاد کراوە کە برێتین لە مەنگەنیز، نیکڵ، کرۆم، مۆلیبدێنۆم، بۆرۆن، تیتانیۆم، ڤانادیۆم و نیۆبیۆم.[١]

پۆڵا لە سەرەتاکانی سەددەی حەڤدەدا بەرھەمھێنانی بەربڵاو بوو کە تێیدا لە کارگەی تایبەت بە خۆیدا بەرھەم دەھێنرا، و بەدرێژایی سەدەکانی دوای خۆی شێوازی بەرھەمھێنانی گەشەی سەند. لە ڕۆژانی ئەمڕۆماندا، پۆڵا بەربڵاوترین کەرستەی دەستکردە لە جیھاندا، کە ساڵانە ١٫٦ میلیارد تەنی لێ بەرھەمدەھێنرێت.

تایبەتمەندیەکاندەستکاری

چارەسەری گەرمیدەستکاری

بەرھەم ھێنانی پۆڵادەستکاری

مێژوو بەرھەم ھێنانی پۆڵادەستکاری

پیشەسازی پۆڵادەستکاری

بەکارھێنانەوەدەستکاری

پۆڵا یەکێک لەو ماددانەیە کە لە جیھاندا بە ڕێژەی ٦٠٪ بەکار دێتەوە.[٢] تەنھا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڕی ٨٢ میلیۆن تەن لە ساڵی ٢٠٠٨ بەکار ھاتۆتەوە کە دەکاتە ٨٣٪ گشت پۆڵای بەرھەم ھاتووی ئەو ووڵاتە لەم ساڵەدا.[٣] لە ساڵی ٢٠١٦ بڕی (١٬٦٢٨٬٠٠٠٬٠٠٠) تەن پۆڵا لە ماددەی خاو بەرھەم ھاتوە لە جیھاندا، لەکاتێکدا کە بڕی بەکارھاتنەوە بریتی بوە لە (٦٣٠٬٠٠٠٬٠٠٠) تەن.[٤]

پۆڵای ھاوچەرخدەستکاری

پۆڵای کاربۆندەستکاری

پۆڵای داڕشتەدەستکاری

پێوەرە سەرەکیەکاندەستکاری

بەکارھاتندەستکاری

ئاسن و پۆڵا بە بەربڵاوی لە پیشە سازی و بەرھەم ھێنانی ڕێی ئاسن بۆ شەمەندەفەر، بیناسازی، و زۆر بواریتر سودی لێبینراوە. پەیکەری زۆربەی وەرزشگا گەورەکان، تاوەرە بەرزەکان، و پردە درێژەکان لە پۆڵا دروست کراوە. تەنانەت لەو شوێنانەی کە کۆنکرێتیش بەکار ھاتوە ستیل وەک بەھێز کردن تێیدا بەکار ھاتوە. لەگەڵ ئەمانەشدا پیشەسازی ئۆتۆمبیل یەکێک لە پڕ مەسرەف ترینی ئەو شوێنانەیە کە پۆڵا تێیدا بەکار دێت. گەرچی فافۆن (ئەلمنیۆم) زۆر بەخێرایی بەرو پێش چوە بەڵام بەکارھێنانی پۆڵا نرخی کەمی نەکردوە.

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Ashby, Michael F. and Jones, David R. H. (١٩٩٢) [١٩٨٦]. Engineering Materials 2 (وەشانی with corrections). Oxford: Pergamon Press. ISBN 0-08-032532-7. 
  2. ^ Hartman, Roy A. (2009). "Recycling". Encarta. Archived from the original on 2008-04-14.
  3. ^ Fenton, Michael D (2008). "Iron and Steel Scrap". In United States Geological Survey (ed.). Minerals Yearbook 2008, Volume 1: Metals and Minerals. Government Printing Office. ISBN 1-4113-3015-3.
  4. ^ The World Steel Association (2018-03-01). "Steel and raw materials" (PDF).

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری