بلوری تیتانیۆم کە بڕی بێگەردی نزیک ٩٩٫٩٩٥٪. لە لایەن سۆفیەتەوە دروست کراوە کە بارستاییەکەی دەگاتە ٢٨٣ گڕام و درێژی و تیرەکەی بریتین لە ٥٫٥ و ١ ئینچ.

تیتانیۆم (بە ئینگلیزی: Titanium) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە ھێمای کیمیاییی «Ti» و گەردیلە ژمارەی ٢٢. کانزایەکی تێپەرە، کێشی سووکە، بەھێزە، دژە ژەنگە.

مارتین ھێنریش، ئەو زانایەی ناوی لەم توخمەناوە.

تیتانیۆم زۆرجار بەکاردێت وەک داڕشتە و کێشی سووکە (بۆ نمونە لەگەڵ ئاسن، ئەلەمنیۆم، و نیکڵ) بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٧٩١ لە لایەن ویلیام گریگۆر (William Gregor)ەوە لە ووڵاتی بریتانیا دۆزرایەوە.[١] ناوەکەی لە یۆنانیەوە وەرگیراوە. ئەم توخمە لە توێکڵی زەوی دا فراوانە و ئاوێتەیە بەشێوەی ڕۆتیل(TiO2) و ئیلیمینیت (FeTiO3). ھەروەھا لە بەردەکان و ئاوی جەستەی مرۆڤیش مەوجودە. ئەم توخمە دەشێ بەکار بێت وەک داڕشتە لەگەڵ ئاسن، ڤانادۆم، مۆلیبدێنۆم و ئالمینۆم بۆ ئەوەی ماددەیەکی سوکتر و قایم تر بەرھەم بێت کە بەکار دێت لە ماتۆڕی جێت و موشەک و کەشتیە ئاسمانیەکان و کۆپتەر. سەرەڕای ئەمانە دەشێ لە بورەکانی تەکنەلۆژیا وەک موبایل بەکار بێت. داڕشتەی نیتینۆڵ (کە پێک ھاتوە لە نیکڵ و تیتانۆم) داڕشتەی شێوە بیرمەندە کە توانای چەمانەوەی زۆرتری ھەیە لە ماددەیەکی ئاسایی و بە ھۆیە ناوازابوونی بەکار دێت وەک تەلی ددان بۆ ڕێک خستنەوەی ددانەکان. ھەروەھا بۆ بەستنەوەی ئێسکە شکاوەکان و زۆر بواری تری پزشکیتر. گرنگ ترین تایبەتمەندیەکانی ئەم توخمە بریتیە لە بەرگری لە بەرامبەر داخوران، ھەروەھا بەرزترین ڕێژەی چڕی لەسەر قایمی ھەیە.[٢] ئەم توخمە بە بێگەردی و بە بێ ئەوەی لە داڕشتە دا بەکاربێتەوە، بەقەد پۆڵا بەھێزە لەکاتێکدا کە چڕیەکەی لەو کەمترە.[٣] پێنج ئازۆتۆپی ئەم توخمە ناسراون کە Ti48 بەرفراوانترینیانە بەڕێژەی ٧٣٫٨.[٤] تیتانۆم بە ھەردوو شێوەی کانزایی و ئاوێتەی TiO2 بەکار دێت، بەڵام بەھۆی زەحمەت بوونی جیاکردنەوەی تیتانۆم لە ماددەی خاو، ئەم ماددەیە زیادتر لە شێوەی TiO2 بە کار دێت (٩٠٪).

بەکارھێناندەستکاری

لە زۆر بواری جیاوازدا بەکاردێت. لە بواری پزشکی دا وەک چارەسەری نەخۆشی لە ھەندێ دەرمان دا سودی لێ دەبینرێت. ھەروەھا لە چاندنی لە جەستەی مرۆڤدا بەکاردێت چونکە ھیچ زیانێک بە جەستە ناگێنێت. لە بواری فڕۆکەوانی دا بە ھۆی سوکی و قایمی و بەرزی پلەی گەرمی توانەوەی سودی لێ دەبینرێت.[٥]

لە جەستەی مرۆڤ دادەستکاری

ئەم ماددەیە ھیچ زیانێک بە جەستەی مرۆڤ ناگێنێت، تەنانەت بە بڕێکی زۆریش. تیتانۆم ڕۆژانە بە بڕۆ ٨ میلی گڕام دەچێتە جەستەمانەوە و بەبێ ھیچ کارلێکێک لە جەستەمان دەردەچێت.

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/تیتانیم
  2. ^ Donachie, Matthew J. , Jr. (1988). TITANIUM: A Technical Guide. Metals Park, OH: ASM International. p. 11. ISBN 0-87170-309-2.
  3. ^ Barksdale 1968, p. 738
  4. ^ Barbalace, Kenneth L. (2006). "Periodic Table of Elements: Ti – Titanium". Retrieved 26 December2006.
  5. ^ QADER, İ. N., Mediha, K. Ö. K., DAGDELEN, F., & AYDOĞDU, Y. (2019). A review of smart materials: researches and applications. El-Cezeri Journal of Science and Engineering, 6(3), 755-788.