داریووش نیکگوو یان داریووش نیکوو (٣ی شوباتی ١٩٣٧ لە کرماشان - ١٧ی ئایاری ١٩٦٩ در جەڵدیان)، مامۆستای قوتابخانە و چالاکی سیاسیی کۆمۆنیستی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. نیکگوو یەکێک لە یەکەمین کەسانێک بووە کە بۆ تێکووشانی دژ بە حکوومەتی پەھلەوی ڕێگای خەباتی چەکدارانەی ھەڵبژاردووە و لە ھەرێمی باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە ڕێکخستنی کردووە. ڕەژیمی محەممەدڕەزاشای پەھلەوی نیکگووی لە ساڵی ١٩٦٩ەوە لە سەربازخانەی جەڵدیان لە پیرانشارلەگەڵ چەند کەسێکی دیکە لە ھەڤالانی ئیعدام کردەوە. تێکووشانەکانی نیکگوو بۆ نەوەیەک لە ھێزە چەپەکان و ھەروەھا مامۆستا قوتابخانەکانی دژ بە ڕەژیمی پەھلەوی، لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران، سەرچاوەی ئیلھام بووە.

داریووش نیکگوو
لەدایکبوون٣ی شوباتی ١٩٣٧
مەرگ١٧ی ئایاری ١٩٦٩
ھۆکاری مەرگگوڵەباران
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترداریووش نیکوو
پیشەمامۆستای قوتابخانە
ناسراوە بەخەباتی چەکدارانە دژ بە حکوومەتی محەممەدڕەزاشای پەھلەوی لە کوردستان

ژیان دەستکاری

داریووش نیکگوو لە ڕۆژی ٣ی شوباتی ١٩٣٧ لە گەڕەکی فەیزاوا لە کرماشان لە دایک بوو. باوکی سەیفوڵڵا لە بازارییەکانان کرماشان بوو و دایکی زارا ژنێکی کابان بوو. ئەو ۲ برا و ٤ خویشکی ھەبوو کە ھەموویان لە داریووش مەزنتر بوون و خویشکێکی بچۆوکتریشی ھەبوو.[١] سەردەمی خوێندنی ئامادەییی داریووش نیکگوو لە دەھەی ١٩٥٠ و قەیرانە سیاسییەکانی ئەو سەردەمە ھاوکات ببوو. لەو کاتە یەکێک لە برا مەزنترەکانی ئەو کە ناوی ئەحمەد نیکگوو بوو، بەدوای کوودەتای ١٩٥٣ بە تاوانی بەپێبوونی بەیاننامەیەکی حیزبی توودەی ئێران دەستبەسەر و زیندانی کرا و لە بەندیخانەدا بەھۆی لێدان لە سەری لە کاتی ئەشکەنجە تووشی نەخۆشی درێژخایەنی دەروونی بووە. ئەحمەد سەرەڕای ئەوەی کە بەدوای ٦ مانگ لە زیندان ئازاد کرا، بەڵام قەد نەتوانی بگەڕێتەوە ژیانی ئاسایی و لە ئاکامدا لە ٥٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد. ئەم چارەنووسە کاریگەرییەکی یەکجار قووڵێکی لە سەر ژیانی داریووش ھەبوو و در زندگی داریوش داشت و تێکەڵبوونی لە چالاکییە سیاسییەکان خێراتر کردەوە.[٢]

داریووش نیکگوو خوێندنی گشتیی لە ساڵی ١٩٥٩ تەواو کرد و چوو بۆ دەورەی زۆرەملیی سەربازی. ئەو بە پلەی ئەفسەری دەورەی پەروەردەی تووپخانەی تێپەراندەوە.[٣] بەدوای سەربازی، لە ساڵی ١٩٦٢ەوە پێشەی مامۆستایەتیی قوتابخانەی ھەڵبژارد و چوو بۆ ناوچەی سەلاسی باوەجانی.[٤] نیکگوو لەورەدا لەلایەک لەگەڵ دەسکورتی و ستەم لە گوندە کوردنشینەکان ئاشنا بوو و لە لایەکی دیکەش ھەوڵی دا لە مووچەی مامۆستایەتیی خۆی یارمەتیی بە خەڵکی گوندەکان و قوتابییەکان بکات و کارێکی بچووک بۆ ئەوانە بکات[٥]، بەڵام ھەر لەو سەردەمەدا بیری کردەوەیەکی بنەڕەتی لەپێناوی خەباتی دژ بە ھەژاری و ململانێی چینایەتی مێشکی سەرقاڵ کردەوە و بۆ ئەم مەبەستە باوەر بە شۆڕشێکی وەرزێرەکان ھێنا.[٦] بە باوەری نیکگوو خەباتی چەکدارانە لە بەرامبەری تۆندوتێژی بێسنووری ڕەژیمی پەھلەوی تەنیا ڕێگا بۆ دەرباسبوون لە بەربەستی سیاسی بوو کە دەیتوانی پێشکەوتنی سیاسیی کۆمەڵگا خێرا بکاتەوە.[٧] بە باوەری نیکگوو ئازادیی کوردستان وەکوو بەشێک لە ئێران سەرەتایەک بوو بۆ شۆڕشی گەلانی ئێران و ئازادبوونی ناوچەکانی دیکە و لە سەر ئەم باوەر بوو کە ئەم ئامانجە دەتوانێت بە ئازادیی ناوچەکان و گەلانی دیکەش یارمەتی بگەیێنێت.[٨]

سەرھەڵدانی چەکدارانە لە کوردستان دەستکاری

نیک‌گو لەگەڵ دوو ھەڤالێکی دیکەی بە پاڵپشتیی جێگەیەک کە ئەو وەکوو مامۆستای قوتابخانە لە گوندەکانی داڵاھۆ بە دەست ھێنابوو و ھەروەھا بە ھۆی متمانەیەک کە بەھۆی کردەوە مرۆڤدۆستانەکانی لەنێوانی گەلی ناوچەکە بە دەست ھێنابوو، دەستی کرد بە چالاکیی سیاسی لەو مەڵبەندەدا و ھەوڵی دا تا وێڕای بەدەست ھێنانی زانیاری سەبارەت بە دۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسیی ناوچەک، ھێزەکانی بەتوانا و ئامادە بۆ دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی چاکدارانە کۆ بکات و ڕێکیانبخاتەوە.[٩] داریووش نیکگوو لە سەردەمی ئامادەبوونی لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی، ھەوڵی دا تا ئێڵی قەڵخانی و ھۆزی باوەجانی کە دژایەتییەکی دیرینەیەکیان لەگەڵی یەکتردا ھەبوو، بە ثاڵپشتیی پێگەی وەکوو مامۆستا و کەسایەتییەکی متمانەپێکراو چارەسەر بکات و بە ڕاوێژکاری لەگەڵ سەرکردەکانی دوو لایەن ئارایان لەنێوان خۆش بکات و زەمینەیەک بۆ ئاشتیی ئەو دوو ئێڵە دابین بکاتەوە.[١٠] ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە ڕەژیمی پەھلەوی لە سەرەتای ساڵی خوێندنیی ١٩٦٥-١٩٦٦ داریووش نیکگووی گواستەوە بۆ پاوە تا لە ناوچەیەک کە در آن کاریگەری و متمانەیەک بە دەست ھێنابوو دووری بکاتەوە.[١١]

داریووش نیکگوو لەم سەردەمە و بەر لە دەستکردن بو ھەر کردەوەیەکی لە نەخۆشخانەیەکی حکوومی بێ ئەوەی کە لە دەرمانی بێھۆشکەر کەڵک وەربگرێت نەشتەرگەریی بۆ ئێسکی لووتی کرد کە لە ئەنجامی شکانی تۆپی پێدا پێویستی بە نەشتەرگەری بوو و ھەروەھا بۆ تاقیکردنەوەی توانا و خۆڕاگری خۆی لە بەرامبەر ئەشکەنجە ئەگەرییەکانی ڕژێمی پەھلەویدا چەند بەشێکی جەستەی سووتاند.[٩]

نیکگوو لەگەڵ گرووپەگەی لە چووارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ناسین و ھەواڵگریدا، دەستیان کرد بە ناسینی جێگەی ژیوستراتێژیی ھەورامان، چیاکان و شوێنگەی ناوەندە سەربازییەکان و سەربازخانەکان.[١٢] پیلانی سەرھەڵدان بەم شێوەیە بوو کە گرووپێک لە ھێزە شۆڕشگێڕانە بۆ ژیان لە کوێستان پەروەردە دەکران. ئەم گرووپە لە ھەماھەنگی لەگەڵ ھۆزەکانی باوەجانی و قەڵخانی کە لەگەڵ گرووپی داریووش نیکگوو ڕێککەوتبوون لە ڕێکەوتێکی دیاریکراودا ھەڵمەتی سەربازخانەی پاوەیان دەبر. دەرمانی بێھۆشکەریان تێکەڵی سەرچاوەی ئاوی سەربازخانەکە دەکرد و ھێزە ھەڵمەتدەرەکان لەنێو ئۆپەراسیۆنێکدا سەربازخانەکەیان داگیر دەکرد و چەک و تەقەمەنیەکانیان دەبردەوە. لەم قۆناخە بەرگری لە کوێستان دەستپێدەکرا و لەلایەن گرووپی کوێستان ڕێبەری دەکرا.[١٣] بە باوەری داریووش نیکگوو ئەم ڕووداوە دەیتوانی وەکوو پریشکێک بۆ برای بەشداریکردنی خەڵکانی شوێنەکانی تری ئێران لە بەرخۆدانی دژ بە ڕەژیمی پەھلەوی ببێت و تەنانەت دەیتوانی ببێتە ڕاپەڕینێکی جەماوەری.[١٤] ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە ھەر لەم کاتە مەزرینگەی چاندی کرماشان جارێکی دیکە شوێنی کارکردنی نیکگووی گۆڕاندەوە و ئەم جارە لە سەرەتای ساڵی خویندنی ١٩٥٨-١٩٦٩ گواستیەوە بۆ شاری کرماشان.[١٥]

لە پایزی ١٩٦٨، سیخوڕێک بە ناوی ئەحمدنەژاد ئەندامانی گرووپەکەی بە ساواک ئاشکرا کرد و ھەموو ئەندامانی گرووپەکە لە مانگی خەزەڵوەری ١٩٦٨ دەستبەسەر کران.[١٦] دەبابەکانی ئەرتەشی ئێران شەوانە گەمارۆی پاوەیان دا و سەربازەکانی ئێران بۆ دەستبەسەرکردنی ئەندامەکانی گرووپی ئۆپەراسیۆنەکە ھێرشیان ھێنا بۆ سەر ماڵەکانی خەڵکی پاوە. دەنگۆیەک لە پاوە بڵاو بووەوە کە داریووش نیکگوو شەوانە لە ماڵی خویشکەکەی لە کرماشان دەستبەسەر کراوە و گرووپەکەی ھەڵوەشاوەتەوە.[١٧] ئەندامانی گرووپی داریووش نیکگوو گواستران بۆ سەربازخانەی جەڵدیان و ئەشکەنجە کران. لە ئاکامدا لە ڕۆژی ١٧ ئایاری ١٩٦٩ەوە ھەموو ئەندامانی گرووپەکە لە سەربازخانەی جەڵدیان گوڵەباران کران.

مردن دەستکاری

داریووش نیکگوو لە خەزەڵوەری ١٩٦٨ لەلایەن ساواک لە ماڵی خویشکەکەی لە کرماشان دەستبەسەر کرا و لە ژێر ئەشکەنجەدا کەوت. لە کاتی دەستبەسرکرانی چەکی پێ نەبوو، بەڵام چەند خیشابی کۆلت کە بۆ دۆستێکی ئاڤانتۆریست کرێبوو لە ماڵی خویشکەکەی دۆزرا و پەیوەستی دۆسیەکەی کرا.[١٨]

داریووش نیکگوو گواسترا بۆ زیندانەکانی ئێڤین و قزل قەڵا لە تاران و لەوێ ئەشکەنجە درا. خەستەی نیکگوو بە لێکخۆی جیپ لەسەری وایەری دڕکاوی کێشرا و بەشێوەی پێچەوانە لە بەندی گشتیی زیندان قزل قەڵا ھەڵواسرا.[١٩] بۆ داریووش نیکگوو و گروپەکەی دادگای سەربازی بەڕێوەچوو و نیکگوو بەرپرسێتیی ھەموو ئۆپەراسییۆنەکانی بە ئەستۆ گرت و وەکوو تۆمەتباری پلەی یەکەم تاوانباری ئیعدام کرا. تیمسار غوڵامعەلی ئۆوەیسی بۆ چاودێری لەسەر دۆسیەکەی ھات بۆ سەربازخانەی جەڵدیان کە بڕیار بوو حوکمی گوڵەبارانی داریووش نیکگوو و گرووپەکەی لەتێدا جێبەجێ بکرێت. ئۆوەیسی ئیزنی دا باوکی داریووش لەگەڵ باوکی دیدار بکاتەوە. باوکی لێ ویستی نامەیەک بۆ تیمسار ئۆوەیسی بنووسێت و پاشگەزبوونەوەی خۆی ڕابگەیێنێت تا ئەو بۆ عەفوبوونی نێوبژی بکات، بەڵام داریووش ئەو ویستەی بە توندی ڕەت کردەوە.[٢٠] دادگای سەربازی تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتە بیانەکانیش لە پێڕستی تۆمەتەکانی داریووش نیکگوو نووسیبوو کە قەد نەسەلمێندرا.[٢١] بەرەبەیانی ڕۆژی ١٧ی ئایاری ١٩٦٩ گرووپی داریووش نیکگوو بریتی لە کەسانی خوارەوە بە حوکمی دادگای سەربازی لە سەربازخانەی جەڵدیان لە نزیکیی پیرانشار گوڵەباران کران:[٢٢]

  1. داریووش نیکگوو (مامۆستا)
  2. جەعفەر کەریمیان (مامۆستا)
  3. بەھمەن بەگی لوھۆنی (وەرزێر)
  4. مەجید مەجیدی (وەرزێر)
  5. حاجی نیازی لوھۆنی (وەرزێر)
  6. عەتائوڵڵا پەیاپ (وەرزێر)[٢٣]

ھەروەھا سرگورد محەممەدئەمین سوڵتان لوھۆنی، سوھراب بەگی لوھۆنی و ئەمین بگە لوھۆنی لە سەرکردەکانی ھۆزەکانی پاوە لە سەرەتادا تاوانباری ئیعدام کران، بەڵام حوکمەکەیان بەھۆی بەساڵاچوویی بە ۱۰ ساڵ زیندان وێڕای ئیشەکانی سەخت تاوانبار کران.[٢٤] ئەحمەد بەگی لوھۆنیش کە لە سەرەتاوە تاوانباری ئیعدام کرابوو، بە پلەیەکی سووککردنەوە تاوانباری زیندانی بۆ ھەمیشە بوو. یووسف کەریمیان (برای جەعفەر کەریمیان)، وریا کەریمیان (کوڕی محەممەدئەمین سوڵتان) و داود بەگی ئێراندۆست بەدوای ۹ مانگ ئازاد کران.[٢٥] ھەروەھا چەندین کەسێکی دیکەش لە ئەندامەکانی پەیوەندیدار لەگەڵ گرووپەکە بەدوای ئیعدامەکان دەستبەسەر کران و لیپرسینەوەیان لێ کرا.[٢٦]

چالاکییە وەرزشییەکان دەستکاری

داریووش نیکگوو عجگە لە سیاسەت وەکوو یاریزانێکیش ناسرابوو. ئەو لە بواری مەلەوانی و تۆپی پێ چالاک بوو و بە تایبەت لە تۆپی پێ چەندین ساڵ ئەندامی یانەی تۆپی پێی کرماشان و لایەنی ڕاستی ئەو تیمە بوو. ئەندامبوون لە تیمی تۆپی پێی شاری کرماشان بوو بە ھۆکاری ئەوەی کە لەگەڵ ئەو یانە سەفەر بۆ شوێنە جیاجیاکانی ئێران بکات و لەگەڵ ژیانی گەلانی ناوچەکانی دیکی ئێرانیش ئاشنا ببێتەوە.[٢٧]

وەسیەتنامەی داریووش نیکگوو دەستکاری

«باوکی خۆشەویستم،

«سڵاو، ھیوادارم لێم ببووریت کە بەپێچەوانەی خواستی ئێوەم کرد، من بە دڵێکی ڕووناکەوە بە ڕەو مردن دەڕۆم. لە دواھەمین چڕکەکانی ژیانم ھەست دەکەم کە دڵەکەم پڕ لە عشقی وڵاتەکەم ئێرانە. لێتان خوازیارم ناھیلن خزم و دۆستەکانم بەدوای من خەمگین ببن. بە منداڵانی بنەماڵەکەمان بڵێین وانەکانیان باش بخوێنن تاکوو بتوانن باشتر بە خەڵکی چەوساوەی وڵاتەکەیان خزمت بکەن. قەرزێکم بە میرزای بەزاز ھەیە، پارەی بۆ بدەین، لە پاوە قەرزداری ئیسفەندیاری سەرتاشم، پارەیەکیش بۆ ئەو بدەین. لە خویشکەکانم خوازیارم کە بۆ من ئازاری دەموچاوی خۆیان مەدەن. سڵاوی من بۆ ھەموو بگەیێنین و ماڵئاوایییان لێ بکەین.»

۲۷ی گوڵانی ۱۳٤٨[٢٨]»

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ داداری، م. ج. جاودانگان: یادوارە معلم فناناپذیر، زندەیاد داریوش نیک‌گو (بە کوردی: نەمرەکان: یادەوەریی مامۆستای نەمر، داریووش نیکگوو)؛ تاران: پەخشانگەی نەخوستین، چاپی یەکەم: ۱۳۷۱[=١٩٩٢.] پ ۱۳.
  2. ^ جاودانگان، پ ۱٤.
  3. ^ جاودانگان، پ ۱۸.
  4. ^ جاودانگان، پ ۱۹.
  5. ^ جاودانگان، پ ۲۰.
  6. ^ جاودانگان، پ ۲٥.
  7. ^ جاودانگان، پ ۲۹.
  8. ^ جاودانگان، پ ۳٤.
  9. ^ ئ ا جاودانگان، پ ۳٥.
  10. ^ جاودانگان، پ ٤۹–٤۷.
  11. ^ جاودانگان، پ ٥٤–٥۳.
  12. ^ جاودانگان، پ ۳٦.
  13. ^ جاودانگان، پ ۷٤.
  14. ^ جاودانگان، پ ۷٥.
  15. ^ جاودانگان، پ ۷۷.
  16. ^ جاودانگان، پ ۳۷.
  17. ^ جاودانگان، پ ٥٦.
  18. ^ جاودانگان، پ ۸۳.
  19. ^ جاودانگان، پ ۳۸.
  20. ^ جاودانگان، پ ۳۹.
  21. ^ جاودانگان، پ ۸٥.
  22. ^ جاودانگان، پ ۱۰۳.
  23. ^ دربارە مبارزات کردستان (بە کوردی: سەبارەت بە تێکووشانەکانی کوردستان)، نووسینی حەمید مۆمنی (م. بیدسورخی)، چاپی دووەم: بەھاری ١٣٥٨[=١٩٧٩؛] ٥ی تەمووزی ۲۰۲۱ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. پ ٦۳.
  24. ^ جاودانگان، پ ۸۲.
  25. ^ ھەڵوێست؛ گەورەپیاوێک لە ڕەچەلەکی ڕووناکی: بەبوونەی چل و پێنجەمین ساڵی گوڵەبارانی شۆڕشگێڕی کوڵنەدەر داریووش نیکگووی کرماشانی و ھەڤالەکانی لە پاوە، نووسینی سدیق بابایی؛ ٥ی ئازاری ۲۰۱٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٤ی ئەیلوولی ۲۰۱٥.
  26. ^ جاودانگان، پ ۸۱–۸۰.
  27. ^ جاودانگان، پ ۱۷–۱٦.
  28. ^ جاودانگان، پ ۱۰۸.