ئیحسان فەتاحیان
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئیحسان فەتاحیان (لەدایکبووی ١٩٨١ - مردووی ٢٠٠٩) شۆڕشگێڕێکی کورد بوو کە بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ حکومەتی ئیسلامی لە ڕێگەی پێشمەرگایەتی لە حیزبی کۆمەڵە دا بە دەستی کاربەدستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەندیخانەی سنە لە سێدارە درا.
ئیحسان فەتاحیان | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٨٢ |
مەرگ | ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ زیندانی سنە |
ھۆکاری مەرگ | لەسێدارەدان |
پیشە | چالاکی سیاسی |
ئێحسان فەتاحییان کوڕی عێزەتوڵڵا لەدایکبووی ساڵی ١٩٨١ لە شاری کرماشان،[١] ساڵی ٢٠٠٨ لە شاری کامیاران قۆڵبەست کرا و بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا (موحاریبە) لەرێگای تێکدانی ئەمنییەتی میللی ئێران لەلایەن «بابایی» سەرۆکی لقی ١ی دادگای شاری سنە بە ١٠ ساڵ زیندانی و دوورخستنەوە بۆ شاری رامھورموز مەحکووم کرا. پاش دەربڕینی ناڕەزایەتیی پاڕیزەری ئیحسان فەتاحیان لەم حوکمە، دادگای پێداچوونەوە لە سەر داوای دادستانی گشتیی کامیاران، بەپێی بەندی ٣ی ماددەی ٢٢ی یاسای سازدانی دادگای گشتی و ئینقلاب و بەندەکانی ١٨٦ و ١٩٠ و ١٩١ی یاسای سزای ئیسلامی، سزای زیندانییان بە لەسێدارەدان زۆرتر کرد و وەڵامی داواکاری پارێزی ناوبراویان ڕەتکردەوە.
ئیحسان فەتاحیان کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانیی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١/١١/٢٠٠٩، لە حەوشەی زیندانی شاری سنە لە سێدارە درا.
چالاکییەکان بۆ بەرگری لە لەسێدارەدان
دەستکاریئەو شەوەی کە بڕیار وابوو بەیانی زوو ئیحسان لە سێدارە بدرێت، کۆمەڵێک لە خەڵکی شاری سنە و شارەکانی دەوروبەر بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی خۆیان لەو بڕیارە لە بەر زیندانی سنە کۆبوونەوە.
چالاکییەکانی پاش لەسێدارەدان
دەستکاریئایەتوڵڵا حسەینعەلی مونتەزیری لە لێدوانێکدا ڕەخنەی توندی لە جێبەجێبوونی بڕیاری لەسێدارەدانی ئیحسان فەتاحیان گرت.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ نامەکەی ئیحسان فەتاحیان پێش لە سێدارەدانی.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |