مێھرداد چەمەنی (١٩٥٨ لە کرن - ١٩٨٢ لە کرماشان)، چالاکوانێکی سیاسی و خوێندکاری مارکسیستی زانستگای ڕازیی کرماشان بوو کە لە ساڵی ١٩٨٢ لە بەندیخانەی کرماشاندا لە ژێری ئەشکەنجە کوژراو.

مێھرداد چەمەنی

لەدایکبوون١٩٥٨
مەرگ١٩٨٠
ھۆکاری مەرگئەشکەنجە
شوێنی گۆڕگۆڕستانی کرن
نیشتەجێیکرماشان
نەتەوەکورد
پیشەخوێندکاری بییۆلۆژی
حیزبی سیاسیڕێکخراوەی چریکەکانی فەداییی گەلی ئێران

ژیان دەستکاری

مێھرداد چەمەنی لە ساڵی ١٩٥٨دا لە شاری کرن سەر بە پارێزگەی کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە بنەماڵەیەکی یارسان دایک بوو. بەدوای تەواوکردنی وانەخوێندنەکەی چوو بۆ زانستگای ڕازیی کرماشان و لە ڕشتەی بییۆلۆژی وانەی خۆێند. چەمەنی لە ساڵی ١٩٧٨ بوو بە ئەندامی ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران و وەکوو ئەندامی ئەم ڕێکخراوە لە ڕێکخستنی خەباتەکانی خوێندکارانی زانستگای ڕازیی کرماشان ڕۆلی ھەرەگرینگێکی بوو.

مێھرداد چەمەنی بە دوای دابەشبوونی ئەم ڕێکخراوە بە دوو لقی کەمینە (ئەقەللییەت) و زۆرینە (ئەکسەرییەت) چالاکییەکانی لەگەڵ لقی کەمینە بەردەوام کرد و بوو بە نوێنەری کۆڕی خوێندکارانی پێشەنگی زانکۆی زانستەکانی بنەماییی کرماشان و ھەروەھا بەدوای شۆڕشی چاندیی ئێران و پشۆدانی زانکۆکانی ئێران، بوو بە بەرپرسی بەشێک لە ڕێکخراوەی فیداییەکانی کەمینە لە پارێزگەی کرماشان. چەمەنی بۆ قوتەبییەکان، موعەللیمەکان، خوێندکاران و کرێکاران کلاسەکان و دەورەکانی فێرکاری بەڕێوە دەبرد و ھەوڵ دەدات تا ڕێکخستنی چریکەکانی فیدایی لە کرماشان زیندوو بکاتەوە.

مردن دەستکاری

مێھرداد چەمەنی لە ساڵی ١٩٨٠دا لە کونگرەی ڕێکخراوەی فیداییەکانی گەل (کەمینە) بەشدار بوو. بەدوای ماوەیەک دەرچوون و ژیانی بەھێنی لە ڕۆژی ٢٣ی ئاداری ١٩٨٠ لە ماڵی خۆی لە شاری کرماشاندا دەستبەسەر کرا و لە پایگەی ناوەندیی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامیی ئێران لە شاری کرماشان لە ژێری ئەشکەنجەدا کوژراو. جەستەی مێھرداد چەمەنی لە ڕۆژی ٢٦ی ئاداری ١٩٨٠ لە ڕێوڕەسمێکی گەورە لە گۆڕستانی شاری کرن بە خاک سپێردراو.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

ژێدەر دەستکاری

  • ویکیپیدیای فارسی