دەوڵەتی حەسنەوییەکان

نیمچە دەوڵەتێکی کوردی بوو

دەوڵەتی حەسنەوییەکان یان حەسەنوییەکان خانەدانێکی کوردی یارسان بوو کە لە ساڵانی ٩٦١ ھەتا ١٠١٥ لە ناوچەی دینەوەر (لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کرماشان) دامەزرا و دەسەڵاتداریی ناوچەیەک لە ڕۆژئاوای ئێران ھەتا باکووری مێزۆپۆتامیا بووە. دامەزرێنەری ئەم میرنشینە کەسێک بووە بە ناوی ئەوڵفەوارسی حەسەنویە، کە لە خێزانی بەرزیکانی کوردی بووە. ئەو بە پیرۆزمەندی بەرگریی شالان ئیبنی موسافیر حاکیمی بوەیھیی ھەمەدان و ئیبن ئەلعەمید وەزیری بوەیھیەکانی بەجەر کرد و لە ساڵی ٩٧٠ لەگەڵ ئیبن ئەلعەمید ساچاو و بە ھۆی ئەمە حەکۆمەتە سەربەخۆیەکەی دەوامی ھێنا. حەسەنویە لە ساڵی ٩٧٩ لە گوندی سەرمای لە نزیکی شاری ھەرسین لە باشووری بێستووندا کۆچی دوایی کرد.[١]

بە دوای مردنی حەسەنویە لە سەری جێنشینیی ئەو لە نێوی کوڕەکانی بوو بە شەڕ و پێکدادان. دیخاڵەتکردنی موئەییەدۆددەوڵە بوو بە سەبەبی داشکیانی فەخرەددەوڵە یەکێک لە کۆڕانی حەسەنویە. بەدر ئیبنی حەسەنویە (ھەروەھا ناسراو بە ئەوڵنەجم و ناسرەددەوڵە) بوو بە ڕێبەری کوردەکانی بەرزیکانی و شازایەنشینیش بوو بە یەکێک لە ڤسالەکانی بوەیھییەکان. لە سەردەمی بەدر٬ حەسەنویان وڵاتەکانی دێکە وەکوو شاپوورخواست٬ دینەوەر٬ نەھاوەند٬ ئەسەیاوا٬ ورووگڕ٬ ئەھواز٬ ئیلام٬ حوڵوان و شارەزوور (کەرکووک)یشیان گرت.

لە دەوروبەری ساڵی ١٠٠٦ شەڕێک لە ناوینی حەسەنویان و تایفەی کوردی بەنی عەییاران بوو و لە ساڵی ١٠١٤ بەدر لە ئەم شەڕانە کوژرا. لە ئەنجام شازایەنشین لە ئەم شەڕەکان بە دەستی ئەوڵشەوک ڕێبەری بەنی عەییاران داگێڕدرا، بەڵام حکۆمەتی حەسەنویان ھەتا ھەڵمەتی ئیبراھیم ئینالی سەلجۆقی لە ساڵی ١٠٤٧ لە گوندی سەرمای بەردەوام بوو.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Kennedy, Hugh (2015-12-14). The Prophet and the Age of the Caliphates: The Islamic Near East from the Sixth to the Eleventh Century (بە ئینگلیزی). Routledge. ISBN 978-1-317-37639-2.