حەوا
حەوا (بە عیبری: חַוָּה بە مانای زیندوو یان ژیان) بە پێی نووسراوە سامییەکان. یەکەم ژن و دووەم مرۆڤی بەدی ھاتوو بە دەستی خواوەندە. ئادەم ھاوسەری ئەوە.
لە ریوایەتەکانی تەورات و تەلمود خودا ئەوی لە پەراسووی ئادەم وە دی ھێنا. بە پێی پەیمانی کۆن؛ لەبەرئەوەی حەوا یەکەم جار لە میوەی داری چاکە و خراپەی خوارد، نێوان ڕەگەزی ئەو و مار (ئیبلیس) خوڵقا، تووشی ئێشی مناڵ بوون بوو و مێردەکەی دەسەڵاتی ھەتا ھەتایی بەسەرا پەیا کرد.[١] لە ئایینه ئیبراهیمیەکاندا حەوا و ئادەم چەند مناڵیان ھەبوو بە ناوەکانی ھابیل، قابیل، ئیقلیما، لودا، شەیس، یافێس و هتد.
ئەفسانەناسی تیامات لە ئافسانە سۆمەرییەکان دا بە حەوا دەناسرێ.[٢]
لە ھەندێ گێڕانەوە دالیلیت یەکەم ژنی دروستکراوی دەستی خودا بوە کە بوو بە ھاوسەری ئادەم.[٣]
دەبێ سەرنج بدرێ کە حەوا ھەمان حەوای میتۆکۆندریایی نییە کە لە بابەتی گۆرانی مرۆڤ وەکوو نوێترین نیای ھاوبەشی تەواوی مرۆڤەکانی ئەمڕۆ لە لایەنی دایکەوە دەناسرێت.
بابەتە پەیوەندی دارەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- کتێبی پیرۆزی عەھدی کۆن و عەھدی نوێ، وەرگێڕانی فاضل خان ھمدانی، ویلیام گلن، ھێنری مێرتن، تاران: ئەفسانەکان، ١٣٧٩، ISBN 964-331-068-X
- ئاکادێمیای فانتێزی، «ئەفسانە لیلیس»؛ علیرضا قسمتی
- ئاپسۆ و تیامات ئەفسانە سۆمەریەکان ھەمان ئادەم و حەوای تەورات و قورئان و یمە و یمی ئاڤێستا و وێداھان، ھەڤاڵی رۆژ
پەیوەند بە دەرەوە
دەستکاریحەوا لە فەرھەنگنامەی چیرۆکی عجایب المخلوقات[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ (بەسەرهاتەکانی ئەفراندن ١٥:٣)
- ^ «ئاپسۆ و تیامات ئەفسانە سۆمەرییەکان ھەمان ئادەم و حەوای [[تەورات]] و [[قورئان]] و یمە و یمی [[ئاڤێستا]] و وێداھان». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ ئاکادێمی فانتێزی، ناوەڕۆک، «ئەفسانەی لیلیس»؛ علیرضا قسمتی ٢٣ی نیسانی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حەوا تێدایە. |