یافێس (عیبری: יפת، بە مانای پانتایی) لە ئینجیل و عەھدی عەتیق وەکوو یەکێ لە کوڕەکانی نوح ناوی ھاتوە.[١] لە ناو خەڵک ئەو وەکوو گەنج ترین کووڕی نوح ناوی دەرکردوە، بەڵام ھەندێ نوسراو ئەو بە کوورە گەورەی نوح دەزانن.[٢] ئەو و ھاوسەرەکەی لە کەسانێ بوون کە سواری کەشتی نوح بوون و ڕزگاریان بوو.[٣] یافێس حەوت کووڕی ھەبوو[٤] کە یونان، ماجوج، مادا، توبال، تیراس، گومێر و مێشێ ناو نران و لە سەرزەویە کەنار دەریاییەکانی دەریای ناوەڕاست لە ئەوروپا و ئاسیای بچووک بڵاو بوونەوە.[٥]

شوێنی جوگرافی کووڕەکانی نووح کە تێیدا نەسڵی سام بە ڕەنگی سەوز و نەسڵی حام بە ڕەنگی شین و نەسڵی یافێس بە ڕەنگی سوور نیشان دراوه.
یافێس

پێنووس دەستکاری

یەکێ لە مناڵەکانی یافێس بە ئۆغوز نێو دەبەن.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ خوڵقان ٥:٣٢؛٦:١٠؛٧:١٣
  2. ^ خوڵقان ١٠:٢١
  3. ^ خوڵقان ٧:٧؛ پێترۆس ٣:٢٠
  4. ^ خوڵقان ١٠:٥
  5. ^ یوبیل ١٠:٣٥

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپێدیای ئینگلیزی، نوسخەی ٢٢ سێپتامبری ٢٠٠٦.
  • عاطف الزین، سمیح، چیرۆکی پێغەمبەران لە قورئان،: ذکر، ١٣٨٠، ISBN ٩٦٤٣٠٧١٦٣٤
  • کتێبی عەھدی عەتیق و عەھدی نوێ، وەرگێڕاوی فاضل خان گروسی (ھەمەدانی)، ویلیام گلن، ھنری مرتن، تاران: اساطیر، ١٣٧٩، ISBN 964-331-068-X