تەلموود

(لە تەلمودەوە ڕەوانە کراوە)

تەلموود (بەعیبری:תלמוד) وشەیەکی عیبرییە و بەمانای خوێندن یان فێرکردن دێت، دووەم کتێپی پیرۆزە بۆ جوولەکە لەدوای تەورات کەلەچەند نووسینێکی کۆکراوە پێک دێت. ئەم پەرتووکە باس لە وتووێژەکانی پیاوانی ئاینیی جوو (حاخام) دەکات سەبارەت بە یاسا و بنەماکانی ئاینی جوو، تەلموود لەدوو بەش (بەند) پێکدێت کە بریتیین لە میشنا و گیمارا کە میشنای ٢٠٠ ساڵ بەر لە زایین نووسراوەتەوە و ھەروەھا گیمارا لە دەورووبەری ٥٠٠ی زایین نووسراوە. تەلمود کاری پێدەکرێت لەلایەن ھەموو جوولەکەکان کە باوەڕیان بە ئاینەکەیان ھەیە، زۆربەی کاتیش جوولەکەکان دەیکەنەوە بەتایبەتی لەڕۆژی پشوو ناسراو بەڕۆژی حانوکا.

پەڕەی دەستپێکی تەلمود