جوگرافیای باشووری کوردستان

جوگرافیای بەشی باشووری کوردستانی گەورە

جوگرافیای باشووری کوردستان بەگشتی بریتییە لەو بەشەی کە دەکەوێتە عێراقەوە، بە باشووری کوردستان ناسراوە کە زیاتر لە ١٨٪ خاکی عێراق پێک دێنێت. ھەرێمی کوردستان بە فەرمی لە پێنج پارێزگا پێکدێت کە بریتین لە ھەولێر، دھۆک، سلێمانی، کەرکووک و ھەڵەبجە؛ بەشی ھەرەزۆری دانیشتووانەکەی کوردن و موسڵمانی سوننەن.[١]

جوگرافیای کوردستان

دەستکاری

شوێنی جوگرافی ھەرێمی کوردستان

دەستکاری

ھەرێمی کوردستانی عێراق بریتییە لەو بەشە کوردستانەی کە دەکەوێتە نێو سنووری دەوڵەتی عێراقەوە کە دوابەدوای جەنگی جیھانیی یەکەمەوە دروست بوو، بەپلەی یەکەم ھەرێمێکی مرۆیییە سەرەڕای ئەوەی نیشتیمان یان خاکی کوردانەو زۆربەی ھەرە زۆری دانیشتووانەکەی کوردن، بەڵام لەڕووی فرەنەتەوەیی و فرەئاینییەوە لەھەرێمەکانی دیکەی عێراق جیایە. لەتەک کورد دا عەرەب و تورکمان و ئاشوریش ھەن. ئەمە لەلایەک، لەلایەکی دیکەوە لەپاڵ ئەوەی زۆربەی دانیشتیوانانی ھەرێم موسڵمانن، کەچی مەسیحی و ئێزیدی تێدایە.

ھەموو لێکۆڵەرەوان لەسەر ئەوە یەک دەنگن کەبەرزایییەکانی زنجیرەچیای حەمرین سنووری باشوری کوردستان پێکدێنێت، سنووری ھەرێم لەناوقەدی عێراقەوە لەباشووری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی بەدرە لەپارێزگای واست دەست پێدەکات بەرەو باکوور تا پردی نەوت لەرۆژئاوای شارۆچکەی مەندەلی ھەڵدەکشێ لەتەنیشت بەرزایییەکانی حەمرین تا فەتحە دەڕوات شان بەشانی ڕووباری دیجلە سەردەکەوێ و لەباکوری شاری مووسڵ بەرەو باشووری ڕۆژاوا بادەداتەوە بەئاراستەی شارۆچکەی حەزەر پاشان بەرەو ڕۆژاوا بەئاراستەی سنووری ئێراق سووریا لەباکووری شارۆچکەی بەعاج.

ڕووبەر

دەستکاری

ڕووبەری ھەرێم ٧٨٧٣٦ کم٢ کە دەکاتە زیاتر لە ١٨٪ سەرجەمی ڕووپێوی ئێراق، کەئەم ناوچانە دەگرێتەوە

  1. پارێزگاکانی (ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و کەرکوک).
  2. ھەموو ناحیە و قەزاکانی پارێزگای نەینەوا جگە لەقەزاکانی مووسڵ و بەعاج و حەزەر.
  3. قەزاکانی خانەقین مەندەلی و کفری جگە لەناحییەی بەلەدروز پارێزگای دیالە.
  4. ناوەندی قەزای بەدرە لەپارێزگای واست، کوت.

کەش و ھەوای ھەرێمی کوردستان

دەستکاری

تێکرای گەرمی مانگی کانوونی دووەم کەساردترین مانگی ساڵە لەھەرێمدا لەنێوان (٣. ١) پلەی سەدی دایە لەوێستگەی سەڵاحەدین (٩. ٩) سەدییە لە خانەقین، بەگشتی چەند بەرەو باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی ھەرێم بڕۆین پلەی گەرمی دادەبەزێت لەبەرئەوەی چەند بەرەوە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵات بچین زەوییەکە بەرزو بڵند دەبێت، و لایەکانی باکووری ھەرێم دەکەونە ئەو ناوچانەی کەلە کەمەرەیی زەوییەوە دورترن کەدەبێتە ھۆی کورتی ڕۆژ لەنیوەی زستانی ساڵداو کەمبوونەوەی گۆشەی تیشکی ھەتاو کەوتن.

کەمی لاربوونەوەی گۆشەی کەوتنی تیشکی ھەتاو ھەروەھا ڕۆژ درێژی و ساماڵ و تۆپەڵی ھەوایی کیشوەری وشک کەلەھاویناندا ھەرێم دەگرێتەوە، یاریدەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدەن لەو وەرزەدا. تێکڕاکانی گەرمای مانگی تەممووز کەگەرمترین مانگی ساڵە لەھەرێمدا لە ٣٠ پلەی سەدی پترە.

جیاوازییەکی زۆر لەبڕی بارانبارین لەھەرێمدا ھەیە ناوەندی بارانی ساڵانە لەھەرێمدا لەنێوان ٣٢٨ ملم دایە لەخانەقین و زیاتر لە ٧٠٢ملم لە زاخۆ و لە ڕەواندز ٩٦٩ملم و لە ئاکرێ ١٠٠٨ ملم و لە پێنجوێن ١٢٦٣ ملم، بەگشتی لەبارەی بڕی بارانی داباریو لەھەرێمدا دەتوانین بڵێین کەبارانی ھەرێم تابەرەو باکوورو باکووری ڕۆژھەڵات بڕۆین پتر دەبێت، ئەمەش لەبەر ھۆکاری بەرزی و نزمی لەلایەک گوزەرکردنی ژمارەیەکی زۆرتر لە نەورایییەکانی کەش وھەوا بە ھەرێمدا جگە لەوەی کە جۆری نەورایییەکانیش تا بەرەو باکوور بڕۆین قووڵتر دەبن،

لەڕووی بارانبارینەوە ھەرێم دەکرێتە دوو بەش

دەستکاری

ھەرێمی بارانی مسۆگەر

دەستکاری

ئەم ھەرێمە بەشەکانی باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستانی ئێراق دەگرێتەوەو سنوورەکانی باشووری لەگەڵ سنووری باشووری ناوچەی شاخاوی لەھەرێمدا دەڕۆن ئەم ھەرێمە بەزۆری ڕێژەی بارانەکەی جیادەکرێتەوە کەناوەندی ساڵانەی باران ٥٠٠ملم کەمتر نییە، بۆیە کشتوکاڵی زستانە لەم ھەرێمەدا ساڵانە ئەم ھەرێمە دەتوانێت بەتەواوی پشت بەباران ببەستێت.

ھەرێمی بارانی نامسۆگەر

دەستکاری

ئەم ھەرێمە ناوچە نیمچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە کەبەرێژە بارانی کەمە (ساڵانە لە ٥٠٠ملم) کەمترە، ئەم ھەرێمە لاوەکییە دیسان بەوە ناسراوە کەبڕی بارانی مانەو ساڵانەو وەرزانە ھەڵبەزو دابەزێکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت بەبەراورد کردن لەگەڵ ھەرێمی پێشوودا، بۆیە کشتوکاڵی زستانەی بەتایبەتی لەبەشەکانی باشوورو باشووری ڕۆژاوادا ڕەنگە ڕوبەڕوی ھەڕەشەی وشکی ببێتەوە.

لە ڕووی ئاووھەواوە ھەرێمی کوردستان بۆ دوو ھەرێم پۆلێن دەکرێت

دەستکاری
  • ھەرێمی ئاوو ھەوای دەریای ناوەراست

ئەم جۆرە ئاووھەوایییە بەشەکانی باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی ھەرێم دەگرێتەوەو سنووری باشووری لەگەڵ سنووری باشووری ناوچەی شاخاوی لە ھەرێمدا دەڕوات، ئەم ھەرێمە پتر لە ٥٠ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی داگرتووە لە ڕووی گەرمییەوە بەزستانی زۆر سارد و بە ھاوینی فێنک ناسراوە، لەڕووی دابارینەوە لەنیوەی زستانە پەرە دەستێنێ ھاوینی وشکە، ھەروەھا ئەو ھەرێمە لە ھەموو ناوچەکانی تری ئێراق بەبارانترە، تێکڕای بارانی ساڵانەی لە ٥٠٠ملم دانابەزێت تا بەرەو ڕۆژھەڵات و باکوورو باکووری ڕۆژھەڵات برۆین باران زیاتر دەبێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێتە ھۆی پچرانی ڕێگای گواستنەوە لەنێوان شارە جیاجیاکاندا.

  • ھەرێمی ئاوو ھەوای نیمچە وشک (گەرمەسێری) ئەو ھەرێمە بەشەکەی دیکەی ڕووبەری ھەرێم دەگرێتەوە لەڕووی سیستمی بارانبارینەوە لەھەرێمی پێشوو دەچێ (ھاوینی وشک و برینگ، زستانی بە باران) بەڵام لێی جیاوازە لەڕووی کەم بارانییەوە (ساڵانە کەمتر لە ٥٠٠ملم و بەرزی پلەکانی گەرمی لەھاویندا زستانی کەمتر ساردە کەم جاری وا ھەیە بەفری لێ بکەوێ).

لەبەر ئەوەی زۆربەیھەریمی کوردستان شاخی بەرز یان نزمن، بۆیە پێکھاتە جیولۆجییەکانو تایبەتمەندییە بەردییەکان کاردەکەنە سەر ئەنجامەکانی دارووتان و دامالین، تا لە ئاکامدا ڕووە جیۆمۆرفۆلۆجی و تۆبۆکرافییەکانیش جۆراو جۆر دەکەن. واتە برۆسەی دارووتان و دامالینی ناھاوتا دەبیتە ھوکاریکی سەرەکی بۆ ئەم جۆراوجۆر بوونە. ڕوخسارە جیومۆرفۆلوجییەکان زمارەیەک یەکەی جیۆمۆرفولۆجی سەرەکی دەکرنە خۆ ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ڕیسای بۆلینکردنی کە یەکە جیۆمۆرفۆلۆجییەکان (شێوەی ڕوەکان)ی لەسەر بنجینەی بنەرەت بۆ پێکھاتەیی و دامالینکردو ڕووبار کرد بولینکردووە.

١- یەکەکانی شێوەی ڕووی زەوی خاوەن بنەرەتی پێکھاتەیی

دەستکاری

جۆری پێکھاتەکانی ئەم یەکەیە و ئەوانەی لەڕووی تۆبۆکرافییەوەلەکەلین، بەوینەیەکی باش لەناوجەکانی کرۆکی قۆقزی جیا و ناوجەکانی نزیک و ھاوسیی داوین زوربەی جیاکانی کوردستان دەبینرین. ڕوخساری جیۆمۆرفۆلۆجی شیوە خاوەن بنەرەتە پێکھاتەیییەکانی ڕووی زەوی بە شێوەیەکی سەرەکی بشت دەبەستی بە کوشەلاریی ئەو جینانەی تووشی نووستانەوە و باشان دامالین ھاتوون و شوینی ئەو یەکانەش لە پێکھاتەی جیۆلۆجیدا. شێوەی ڕووی زەوی خاوەن بنەرەتی پێکھاتەیی بۆ سی یەکەی لاوەکی دابەش دەکری کە ئەمانەن:-

  • بلیتی پێکھاتەیی لووتکەیی: ڕوخساری تۆبۆکرافی ئەم بلیتە بریتییە لە ڕوویەکی پێکھاتەیی ڕاست وکەم شەبۆلو کەم لیز، ئەمەش بەروونی لە نوکی ھەندی جیای قۆقز دیار دەکەوی کە لەبەردی کلس و بەردی کلس-دۆلۆمایتی پێکھاتوون وەک جیای بیرمام، بەنی ھەریر، بەعشیقە، ئەزمر، کۆرەکو سوورداش، ئەو جیایانە بەوە دەناسرین کە سەریان بان و کەم ڕکییەک لە لایەکانی ھەیە و ھیج ڕیجکەیەکی (ئاودەرکردن)ی لیوە دیار ناکەوی، ئەکەر ھەشبی، کەم و بجووکە.
  • کروکی ڕووتاوەی شاخەکان: بە شێوەی ڕووی زەوی ئەو کرۆکە شاخانەی بە سەختی ڕووتاونەتەوە دەکوتری کروکە شاخی ڕووتاوە و بەربەستیکی نەبساوە دەوری دەدات بەدرێژایی ئەو ناوجەیەی کە برۆسیسیداتاشران و ڕووتانەوە کاری تیکردووە، کروکی ڕووتاوەی شاخەکان لە ئەنجامی کاریکەری نیوان ھوکارە پێکھاتەیییەکان لەکەل ھۆکاری دیکە بەدیار دەکەون. کاریکەری زالیش لەم کارلیکەدا ھی ھۆکارە پێکھاتەیییەکانە بۆ نموونە بوونی لیکترازانی ناوجەیی یان سیستەمی ناوبرەی جرو ھەرە سەخت. ھەرجی ھوکارەکانی دیکەیە کە کار لەبەرەسەندنی ئەم شیوانە دەکەن جوری کەڤر و تیکرا و قوولی دارووتان دەکریتەوە، جوری کەڤر لە بەدوای یەکدا ھاتنی جین لەسەر جین کەڤری ناوجەکە و تیکراو قوولی دارووتانیش لە میانی ئەو بروسە ئیروجینیانەی کەلە جوارجیوەی بروسەی دروستکردنی کیشوەرەکاندا بەرزکردنەوەی ھەریمی نیشتەنییەکان لەخۆ دەکری بی ئەوەی کۆرانیکی گرنگ بیننە ئاراوە. ئەم دیاردەیە لەجیاکانی کوردستاندا ھەیە بۆنموونە وەک لە بەری باشووری جیای بیرەمەکروون و بەشی باشووری ڕۆزئاوای زنجیرە جیای بیرمام-سەری ڕەش و بەری باکووری ڕوزھەلاتی جیای سەفین و زنجیرە جیای بیخیر و بەری باکووری ڕۆزھەلاتی نوشتاوەی مەقلوب و بەشی باشووری جیای زەنکار دەبیندری.
  • تەبولکە قۆقزەکان: تەبولکەکان لەزوربەی زەوییەکانی کوردستانی ئێراق لە کەڤری ڕەق پێکھاتوون بەتایبەتی کەڤری کلسی و دۆلۆمایتی و جبسیۆمی کە دەکەرینەوە بۆ کۆنترین پێکھاتووی جیۆلۆجی دۆزراوە لە کرۆکی نوشتانەوە قۆقزەکاندا. کەڤری دروست کەری تەبولکەکان بەھۆی وەرکرتنی شێوەی ھۆکباکس یان دیاردەی کویستا و بەرکریان زیاتر بووە، ئەم دوو دیاردەیەش لە ئەنجامی بەدوای یەکدا ھاتنی جینی بەھیز و جینی لاوازی کەڤرەوە پەیدابوون و بە شێوەیەکی ئاشکرا لە داوینە ھەرە کۆنەکانی بال کرۆکیشاخەکان دەردەکەون، باشترین نموونە لەسەر ئاستی ھەریم بۆئەم دیاردەیە جیای ھەیبەت سولتانە کە ئاوینەکانی کویستایە و لە کەڤری بە ھیز و بەرکەکری دارووتانەوە پێکھاتووە، نموونەیەکی دیکە زنجیرە جیای دەربەندی بازیانە لە نزیک جەمجەمال.

٢- یەکەکانی شێوەی ڕووی زەوییە دارووتان کردەکان

دەستکاری

برۆسەی دارووتان لە ناوجەکانی داوین شاخەکان و بیدەشتەکانەوە بەتایبەتی لەو ناوجانەی کە کەڤری بۆ خوسان و توانەوە –شیاوی وەک بەردی جبسیۆم و کلسی تیدایە دەبیتە ھۆی دابەزینی بارستایی ڕووە تۆبۆکرافییەکانیان، دەبی لە لیکدانەوەی ئەو ڕووانە ئەوەشمان لەبیر نەجی کەلەوانەیە ناوجەیەکی بەرفراوانیان بە ھۆیخوسان و توانەوەوە داکەون، ئەمە سەرەرای جیاوازی دامالین لەجینە کەفەرە ناجونییەکەکاندا دەبیتە ھۆی وردو خاش بوونی تاویری مەزن لەو کەڤرانە. لە ھەریمی کوردستان (٣)سێ شێوەی ڕووی زەوی جیا دەکریتەوە کە لە بنەرەتدا لە دارووتانەوە پەیدا بوون

  • کردەوە بووی لیزکەکان: ڕووی ئەم نشیوانە کەدەکەونە پێشەوەی داوینی شاخەکانەوە (لە نیوان و لە دەوری شاخەکان) ڕووی ئەم نشیوانە وردکە (فتات)ی کردەوە بووی لە خۆکرتوەو بە تۆبۆکرافییەکی کەم لیز جیادەکریتەوە کە لاری جینە کەڤرینەکانی لە نیوان ١–٧ بلەدایە و نیشتەنییە نوییەکان ئەم جینە کەڤرینانەیان دابۆشیوە. لە کردەوە بووی لیزکەکاندا دۆزینکەی ئەو کەڤرانەی پێکھاتووی جیۆلۆجیانلییەوە نزیکە دەر ناکەوی، لیزکە بەجۆریک لەرووە ڕاستەکان دادەنری کە بەھۆی باشەکشەی نشیوی داوین شاخەکانەوە دروست بووە و بە ڕیزەیەکی زۆری ڕووبۆشی ڕوەکی جیا دەکریتەوە.
  • دارووتانی لیز کەکان: لە خولی جیومۆرفۆلۆجیدا دارووتان بەشدارییەکی گرنگ لە باشە کشەی ھەلدیر و لیوارەکاندا دەکات بەبشت بەستن بەشیوەکانی ھیلی نوک کەماوەی نیوان ڕیجکەکانی ئاوبیداھاتنەخوارەوەی لەکەل یەکەکانیدابی ی دەناسریتەوە.
  1. شێوەی ڕووی زەوی نشیوی خاوەن نوکە تیزەکان.
  2. شێوەی ڕووی زەوی نشیوی خاوەن نوکە خرەکان، شێوەی ڕووی زەوی نشیو دەبی لەو کەڤرە فشەل و نابتەوانەی لە بەشیکی بەرفراوانی ھەریمدا بلاوبونەتەوە.
  3. یەکەکانی شێوەی ڕووی زەوییە ڕووبارکردەکان ئەم یەکانە شێوەی جیۆمۆرفۆلۆجی وا لەخۆدەکرن کە لە ئەنجامی جالاکی ڕووبارەکان پێکھاتوون و ئەم شیوانە دەکریتەوە
  • ڕووبارییەکان: بلیکانە ڕووبارییەکان ڕووی تۆبۆکرافین لە دارووتانی ڕووبارییەوە پەیدا بوون و ئاستی جارانی بنی ڕووبارەکان دەنوینن. دارووتان بە درێژایی دۆلیڕووبارەکان ئەم بلیکانانە بیک دینی و جەند تاویکی نویبوونەوە دەنوینن کەکاریان لە ڕووبارەکان کردووە، باشماوەی بلیکانە ڕووبارییەکان لە قەراغی ھەندی لە ڕووبارە سەرەکییەکانی ھەریم بەر جاو دەکەوی وەک بەشی باکووری زیی کەورە و بەشی ڕوزھلاتی دۆلی بەستورە و دول ڕەواندوز. نیشتەنی بلیکانە ڕووبارییەکان لە نیشتووی جەو و قوم پێکھاتووە و ھەندی جاران لە ھەردوو بەر یان بەریکی ڕووبارەکەوە بە ئاستی جیاواز ھەن.
  • دەشتە لافاو کردەکان: دەشتە لافاو کردەکانی ھەریمی کوردستان بە بال دۆلی ڕووبارەکانەوە ھەلکەوتوون و لە کاتی لافاودا ئەم دەشتانە بە ئاو دادەبۆشن. نیشتەنی دەشتە لافاو کردەکان لە نیشتووی زبری وەک قوم و جەو پێکھاتوون سەرەرای شێوەی دیکەی نیشتەنی کەلە بنەرەتدا ڕووبارین وەک کاشەبەردی دۆلەکان، لەکاتیکدا زووربەی ڕووبارەکانی ھەریمی کوردستان لە ھەرەتی لاویتی و بیکەیشتندان، دۆلەکانیبەرەو بیری دەجن، بۆیە لەزوربەی دۆلەکاندا دەشتە لافاو کردەکان بە کویرەی قەبارەی ڕووبارەکان دەبینرین ئەمەش بۆ ھۆکاری بەیوەست بە پێکھاتەی ھەریمی کوردستان دەکەریتەوە.
  • بانکە ئاو مالکەکان: بانکەی ئاومالک نیشتوویەکە ھەر لەکاتی ئاوەرویەکی بارکران لە کرد یان شاخیکەوە بەرەو ناوجەیەکی نوی شوربۆوە، لە ئەنجامی نیشتنی ئاومالک لە ناوجەی ھیلی کوران لە لیزی بیکدی. بانکە ئاومالکەکان لە شێوەی دەرەکیاندا دەناسرینەوە، کە شێوەیییەکی نیمجە بازنەیییە. بانکە ئاو مالکەکان لەداوینی شاخ و نشیوەکانی کوردستانی ئێراقدا زورن بە تایبەتی لە ناوجەی کیوە بەرزەکان. باشترین نموونەش بانکەی ئاومالکی جیای بیرەمەکروونە، کە بەھوی دارمانی بەشیکی جیایەکەوە کرۆکە شاخی ڕووتاوە دروست بووە و نیشتووەکان بانکەیەکی ئاومالکی کەورە و فراوانیان بەسەرەوە ھەلناوە. مادەی پێکھینی نیشتووی بانکە ئاومالکەلکان جیاوازە.

سەرچاوەکان

دەستکاری