بەڕازیل
پۆتانەکان: 15°45′S 47°57′W / 15.750°S 47.950°W
بەڕازیل (بە پورتوگالی: Brasil)، بە فەرمی کۆماری بەڕازیلی فیدراڵ (بە پورتوگالی:República Federativa do Brasil) گوێ بگرە یارمەتی·زانیاری وڵاتێکە کە لە کیشوەری ئەمریکای باشوور ھەڵکەوتووە.
بەڕازیل República Federativa do Brasil |
|||||
---|---|---|---|---|---|
سروود: سروودی نیشتیمانیی برازیل | |||||
پایتەخت | بەڕازیلیا | ||||
گەورەترین | ساوپاولۆ | ||||
زمانە فەرمییەکان | پورتوگالی | ||||
دەوڵەت | کۆماری | ||||
- | سەرۆک | جایر بۆلسۆنارۆ | |||
هەڵبژاردن | سەرۆک هەڵدەبژێردری بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە لایەن خەڵکەوە. | ||||
- | ڕزگاربوون لە داگیرکەریی پورتوگال | ٧ی ئەیلولی ١٨٢٢ | |||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی | ٢٠٣٬٠٦٢٬٥١٢ | |||
- | سەرژمێریی ٢٠٠٤ | ١٨٤,١٠١,١٠٩ | |||
دراو | ڕیالی برازیلی (BRL ) |
||||
ناوچەی کاتی | -٢ بۆ -٥ (UTC-٢ بۆ -٥) | ||||
لای لێخوڕین | ڕاست | ||||
پاوانی ئینتەرنێت | .br |
برازیل گەورەترین وڵاتەکانی ئەمریکای باشوورە لەڕووی دانیشتووان و ڕووبەرەوە و، تەنھا وڵاتی ئەمریکای باشوورە کە بە زمانی پورتوگالی قسەی تیادا دەکرێت. بە پێنجەمین وڵات دادەنرێت لەڕووی ڕووبەرەوە لەسەر ئاستی جیھان. بە بەرھەمھێنانی قاوە و شەکر و کحوول و سۆیا و کانزا بەناوبانگە. لە باکوورەوە سنووری لەگەڵ گۆیانا و سۆرینام و گۆیانای فەڕەنسی و ڤەنزوێلا دا ھەیە، لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ کۆڵومبیا و پیرۆ، لە باشوورەوە لەگەڵ بۆلیڤیا و پاراگوای و ئارجەنتین و ئوروگوای. لە ڕۆژھەڵاتەوە کەناری ئاتڵانتی. برازیل وڵاتێکی ئابووربەھێزە بە جۆرێک کە بە پلەی دەیەم دێت لە لیستی وڵاتانی جیھاندا بەپێی داھاتی ساڵانە. ھێڵی ئیستیوا بە ناویا دەچێ و بەشێکی زۆری ڕووباری ئەمازۆنی تیادا تێ دەپەڕێ لەبەر ئەمەش زەوییەکەی پڕە لە دارستانی ئیستوایی و ناوچەی کشتوکاڵیی تێدایە.
چاوگی ناوەکە
دەستکاریدوای توێژینەوەیەک کە پرۆفیسۆر ئەدێلینۆ ئەزفادۆر کردوویەتی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە وشەی (برازیل) لە زمانی کێلتییەوە ھاتووە و لەوەیشە لە سەرچاوەیەکی فینیکییەوە وەرگیرابێت. لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی برازیلدا بە ناوی درەختی (باو برازیل) ئەم ناوە ناسراوە و بەسراوەتەوە بە درەخت بە واتای داری برازیل کە جۆرە درەختێکە لە بەڕازیل گەشە دەکات و بەلای ڕەنگی سووردا دەچێت کە ھەناردە دەکرا بۆ ئەورووپا بۆ دروستکردنی بۆیە بەکار دەھات.
لە ساڵی ١٩٦٧ لە سەردەمی دەسەڵاتداریی سوپا ناوەکە گۆڕدرا بۆ کۆماری فیدراڵی بەڕازیل و تاکوو ئەمرۆش ھەر ئەو ناوە بەکار دەھێنرێت.
مێژوو
دەستکاریجوگرافیا
دەستکاریبەرزایییەکانی گۆیانا سنووری سروشتی پێک دەھێنێت بۆ وڵاتی بەڕازیل لەگەڵ ھەردوو وڵاتی ڤەنزوێلا و گۆیانا.
شوێن
دەستکاریبەشی ڕۆژھەڵاتی ئەمریکای باشوور پێک دەھێنێت. بەڕازیل پێنجەمین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە و، نزیکەی نیوەی کیشوەرەکە پێک دەھێنێت و سنووری لەگەڵ ھەموو وڵاتەکانی ئەمریکای باشووردا ھەیە جگە لە چیلی و ئیکوادۆر.
دانیشتووان
دەستکاریکێشە کۆمەڵایەتییەکان
دەستکاریولاتێکی ھەژارن وای کردووە کار بکاتە سەر کێشەی کۆمەڵایەتییەکانی ئەو شوێنە.
چاند
دەستکاریزمانەکان
دەستکاریزمانەکانی دانیشتووە ڕەسەنەکان و پەنابەران
دەستکاریڕامیاری
دەستکاریگەشتوگوزار
دەستکاریلە ساڵی ٢٠٠٥ نزیکەی ٥ ملیۆن گەشتیار سەردانی بەڕازیلیان کردووە، داھاتی گەشتیاریی بەڕازیل ساڵانە ٤ ملیار دۆلاری ئەمریکییە و، ڕیزبەندیی ویلایەتەکانی بەڕازیل بەپێی زۆریی گەشتیاران کە ڕووی تێ دەکەن بەم جۆرەیە: ڕیۆ دی جانیرۆ ٣٤.٧%، سنتاکاتارینا ٢٥.١%، بارانا ٢٠.٣%، ساوپاولۆ ١٦%، پاھایا ١٥.٥%.
چالاکیی دانیشتووان
دەستکاریسەرڕوو
دەستکاریھەرێمی ئەمازۆن
دەستکاریھەرێمی باکووری ڕۆژھەڵات
دەستکاریھەرێمی فەلاتی ناوەڕاست و خواروو
دەستکاریئابوور
دەستکاریچالاکیی ئابووری
دەستکاریکشتوکاڵ لە برازیل
دەستکاریئاشپەزیی برازیلی
دەستکاریموزیکی برازیلی
دەستکاریگواستنەوە
دەستکاریگواستنەوەی ئاسمانیی
دەستکاریگواستنەوەی ئەردی
دەستکاریوەرزش
دەستکاریتۆپی پێ گرینگترین وەرزشە لە بەڕازیل. ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بە یەکێک لە باشترین ھەڵبژاردەکانی جیھان دادەنرێ و پاڵەوانی پێنج جامی جیھانییە. چەند وەرزشێکی تریش ھەن کە گرینگییەکی تایبەتییان پێ دراوە لە برازیل وەکو باسکە، بالە، وەرزشی ئازاد، تۆپی پێی ناوھۆڵ و، وەرزشی دیکە.
ھەروەھا بەڕازیل پێشوازیی لە چەند بۆنەیەکی وەرزشی کردووە: لە ساڵی ١٩٥٠ جامی جیھانی لە بەڕازیل ئەنجام درا، واش بڕیارە جامی جیھانیی ٢٠١٤ ھەر لەوێ ئەنجام بدرێ. بۆ یەکەم جاریش یارییە ئۆڵومپییەکان لە بەڕازیل ئەنجام دەدرێت دوای ئەوەی شاری ڕیۆ دی جانیرۆ ھەڵبژێردرا لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ بۆ ئەنجامدانی یارییە ئۆڵومپییەکانی ٢٠١٦.
بۆنە فەرمییەکان
دەستکاریڕێکەوت | ناو | تێبینییەکان |
---|---|---|
١ی کانوونی دووەم | سەرەتای ساڵی زایینی | - |
21 نیسان | پشووی تیرادینتیس | وەک ڕێزگرتنێک لە شۆڕشی میناس گیرایس لە ساڵی ١٧٨٩ دژی پورتوگالییەکان |
١ی ئایار | جەژنی کرێکاران | بۆ ڕێزلێنان لە کرێکاران |
٧ی ئەیلول | جەژنی ڕزگاری | ڕزگاری برازیل لە داگیرکردنیی پورتوگالی |
١٢ی تشرینی یەکەم | ( نوسا سینھورا اباریسیدا ) | |
٢ی تشرینی دووەم | ڕۆژی مردووان | بۆ سەردانی گۆڕەکان |
١٥ی تشرینی دووەم | ڕاگەیاندنی کۆمار | بە بۆنەی بوونی برازیل بە کۆمار لە ئیمپراتۆریەتەوە. |
٢٥ی کانوونی یەکەم | جەژنی لە دایکبوونی مەسیح | ئاھەنگی لە دایکبوونی مەسیح |
- چەند بۆنەیەکی دیارینەکراویش ھەیە وەکو بۆنەی کەرنەڤاڵ و ڕۆژی مردنی مەسیح و جەژنی ھێلکەی سوور .[١]
ولایەتە برازیلیەکان
دەستکاریئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاریبەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەڕازیل تێدایە. |