نەجمەدین کوڕی مەلا ڕەسووڵی دێلێژە ناسراو بە ئاری شاعیرێکی کوردی سەدەی بیستەم بوو. لە ساڵی ١٩١٠ لە سلێمانی لەدایکبووە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٦٨ بەھۆی نەخۆشی دڵەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.

نەجمەدین ئاری

وێنەیەکی نەجمەدین مەلا ڕەسووڵی دێلێژە
لەدایکبوون١٩١٠
مەرگ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٦٨
سلێمانی
ھۆکاری مەرگنەخۆشی دڵ
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر

ژیان دەستکاری

سەرەتای خوێندنی لە حوجرەی مزگەوت بووە. پاشان چووە بۆ قوتابخانەی سەرەتایی و شەش ساڵی خوێندنی لەوێ تەواو کردووە. لە سییەکانی سەدەی بیستەمدا ژنی ھێناوە و لە (کارگێڕی نەخۆشی ئاژەڵ و کشتوکاڵ) بە مووچەخۆر دامەزراوە، ماوەیەک لەم کارەیدا بووە لە ئاکرێ و لە چلەکاندا گەڕاوەتەوە سلێمانی و ئینجا گوێزراوەتەوە ھەڵەبجە. لە ساڵی ١٩٤٦ بەھۆی کوردایەتی و لایەنگریی کۆماری کوردستان لە مەھاباد ئاری یەکێک بوو لەوانەی لە باشووری کوردستان دەسگیر کران. ماوەیەک لە گرتووخانەی سلێمانی مایەوە، ئینجا ڕەوانەی بەغدا کرا. لەگەڵ ئەوەی لە دادگا تاوانبار نەکرا، بەڵام دوور خرایەوە بۆ باشووری عێراق و ماوەی سێ ساڵ بەدەستبەسەری لە شارەکانی حیللە و کەربەلا بووە.

لە دوای گەڕانەوەی لە ساڵی ١٩٤٩ لە کەرکووک لە (کارگێڕی کشتوکاڵ) بوو بە مووچەخۆر و لەم کارەیدا مایەوە تا ساڵی ١٩٥٩ خانەنشین کرا. پاش چەند ساڵێک گەڕاوەتەوە سلێمانی و لە (کارگێڕی ئیسکانی پارێزگای سلێمانی) دامەزرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی حەوتەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ١٢٩ تا ١٣٨، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.