ھێرشە مووشەکییەکانی ھەرێمی کوردستان و سووریا (٢٠٢٤)
لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کۆماری ئیسلامیی ئێران زنجیرەیەک ھێرشی ئەنجامدا بۆ سەر شاری ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان و پارێزگای ئیدلیب لە سووریا. لە ھێرشەکەی ھەولێر، لە ١٥ مووشەک، ١١ مووشەکی بالیستیکی لە ناو خاکی ئێرانەوە بەرەو پایتەختی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە کران.[١][٢] ھێرشەکە بووە ھۆی کوژرانی چوار کەس (لە نێویاندا منداڵێکی ١١ مانگە) و برینداربوونی شەش کەسی تر.[٣][٤] سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە ھێرشەکان بانگەشەی ئەوەی کرد کە بارەگای سیخوڕیی مۆسادی کردووەتە ئامانج،[٥] بەڵام ھیچ بەڵگەیەکی فەرمیی بڵاو نەکردەوە کە پشتگیری لەو بانگەشەیە بکات. دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان و عێراقیش بانگەشەکانی سپای پاسدارانیان ڕەت کردەوە.[٦] چوار مووشەکەکەی دیکە ئاراستەی پارێزگای ئیدلیبی سووریا کران و ئەو ناوچانەیان کردە ئامانج کە لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوە کۆنتڕۆڵ کرابوون.[٧][٨]
ھێرشە مووشەکییەکانی ھەرێمی کوردستان و سووریا | |
---|---|
شوێن | ھەولێر، ھەرێمی کوردستان پارێزگای ئیدلیب، سووریا |
ڕێکەوت | ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ کاتژمێر ١١:٣٦ی شەو (یوو تی سی+٠٣:٠٠) |
ئامانج | بەپێی بانگەشەکانی ئێران بنکە و بارەگای سیخوڕیی تیرۆریستانی سەر بە مۆساد کراونەتە ئامانج؛ بەڵام ئێران نەیتوانیوە ئەمە پشتڕاست بکاتەوە، ھەروەھا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان و عێراقەوە بانگەشەکان ڕەت کراونەتەوە. |
جۆری ھێرش | مووشەکی بالیستیکی و ھێرشی درۆنی |
چەکوچۆڵ(ەکان) | ١٥ مووشەک |
مردن(ەکان) | ٤ مەدەنی |
بریندارەکان | ١٧ مەدەنی |
تاوانباران | کۆماری ئیسلامیی ئێران |
ھێرشبەران | سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی |
پشت ڕووداوەکان
دەستکاریلە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بە دوو بۆمب ھێرش کرایە سەر ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی لە نزیک گۆڕەکەی، لە ڕۆژھەڵاتی کرمان. لەو ھێرشانەدا لانیکەم ٩٤ کەس کوژران و ٢٨٤ کەسی دیکەش برینداربوون. دواتر داعش بەرپرسیارێتی ھێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.[٩]
ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، بەڵێنی «وەڵامدانەوەی سەخت» بۆ ئەو ھێرشە ڕاگەیاند و وتی کە «بەرپرسانی ھێرشەکە لە ئێستا بەدواوە دەبنە ئامانجی دیاریکراوی ئێمە و سزایان دەدەین».[١٠]
ھێرشەکان
دەستکاریھەرێمی کوردستان
دەستکاریبەرپرسانی ئەمریکا ڕایان گەیاند کە ھێرشەکان سەرکەوتوو نەبوون لە ئامانجەکانیان؛[١١] لە ھێرشەکەدا پێشڕەو دزەیی بازرگان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای جیھانی ئیمپایەر، لەگەڵ کچەکەی، ھاوکارێکی و کارگوزارێکی کوژرا.[١٢] ھەروەھا فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێر بەشێوەیەکی کاتی داخرا. سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەر دوای ھێرشەکان بەرپرسیارییەتیی ھێرشەکەیان گرتە ئەستۆ.[١٣] جگە لەوەش ھێزەکانی ھاوپەیمانان سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە نزیک فڕۆکەخانەی ھەولێر خستە خوارەوە.[١٤][١٥]
سووریا
دەستکاریسوپای پاسداران ڕای گەیاند کە بە چوار مووشەک ھێرشیان کردوەتە سەر ھێزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە باکووری ڕۆژاوای سووریا، کە بە تایبەتی لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی کرمانن لە ساڵی ٢٠٢٤.[١٤] ھێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە نیوەی شەودا چوار مووشەکی بالیستیکی مەودا مامناوەندی لە دارخوێنی پارێزگای خووزستانەوە ھەڵداوە و مەودای ١٢٠٠ کیلۆمەتریان بەڕێکردوە بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان لە پارێزگای ئیدلیب بپێکن.[٢]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «General Gives Details of IRGC Missile Attacks on Mossad, Daesh Targets». Tasnim News Agency. ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
- ^ ئ ا «Iran's Guards attack Israel's 'espionage centers' in Iraq, state media says». Reuters. ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
- ^ «ئاسایشی هەرێمی کوردستان: 4 هاووڵاتی سیڤیل بە هێرشە موشەکییەکەی ئێران گیانیان لەدەستداوە». Voice of America (بە کوردی). ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ https://www.kurdistan24.net/ckb/story/250128-ژمارەی-قوربانییانی-هێرشە-مووشەکییەکەی-سەر-هەولێر-بەرزبووەوە
- ^ Katy، Bader (١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤). «Explosions reported near US Consulate in Iraq; Iran claims responsibility». ABC News.
- ^ «ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق: ماڵی پێشڕەو دزەیی بارگای مووساد نەبووە». کوردپرێس. ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ News، A. B. C. «US condemns Iran for missile strikes in Iraq and Syria». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی) - ^ News، A. B. C. «Explosions reported near US Consulate in Iraq; Iran claims responsibility». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی) - ^ «Iran launches missile strikes in Iraq and Syria citing security threats». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «رهبر انقلاب: جنایتکاران بدانند که از هم اکنون آماج قطعی سرکوب و مجازات عادلانه خواهند بود». ایسنا (بە فارسی). ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «ئەمریکا سەرکۆنەی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ھەولێر دەکات». Voice of America (بە کوردی). ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/160120245. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «IRGC attack US consulate in Iraq as tensions between the US, Iran rise». The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا News، A. B. C. «Explosions reported near US Consulate in Iraq; Iran claims responsibility». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|دوایین=
has generic name (یارمەتی) - ^ «Iran Strikes Israeli "Spy Headquarters" In Iraq As Regional Tensions Mount». NDTV.com. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.