کەژاڵ ئەحمەد سەعید محەممەد بەرزنجی (١٩٦٧ لە کەرکووک - ) خانمێکی نووسەر، شاعیر و ڕۆژنامەنووسی کوردی باشووری کوردستانە. کەژاڵ ئەحمەد لە ساڵی ١٩٦٧ لە گەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵڵای شاری کەرکووک لەدایکبووە.

ژیان دەستکاری

بنەماڵەی کەژاڵ بە بنەچە خەڵکی سلێمانین، بەڵام بەھۆی کاری باوکییانەوە لەوێ بوون. دوای پێنج ساڵ لە تەمەنیی لە کەرکووک ھاتوونەتە سلێمانی. دواتر لەوێ خوێندن و چالاکییەکانی دەستپێکردووە.[١] لەسەرەتای ھەشتاکاندا چووەتە رێزی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و لە ساڵی ١٩٨٧ دەستی بە شیعر نووسین کردووە.[٢] لە ساڵی ١٩٩٢ بووەتە ڕۆژنامەنووس و کاری لە ڕۆژنامەی ئاڵای ئازاد کردووە و ماوەیەکیش لەکەناڵی ئاسمانیی کوردسات بەرنامەیەکی تایبەتی بەناوی «دژەباو» پێشکەش کردووە.[٣] ساڵی ٢٠٠٧ ھاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی بەڕەچەڵەک کوردی دانیشتووی وڵاتی ئوردن بەناوی عەبدولوەدوود کوردی خاوەنی گەورەترین مۆڵ لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەناوی (مەککە مۆڵ) کرد و لە ئێستادا گەڕاوەتەوە ھەرێمی کوردستان.[٤] بەشێک لە شیعرەکانی وەرگێڕدراون بۆ زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی فارسی و تورکی و نۆرویژی.

خوێندن دەستکاری

لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنیی بڕیوە، لە سەرەتاییدا لە قوتابخانەی کوردستان، و ناوەندی و دواناوەندیشیی لە قوتابخانەی سۆلاڤی کچان خوێندووە.

 
وێنەیەکی کەژاڵ ئەحمەد، کە بە کامێرای خانمە وێنەگرێکی ئیسپانی لە ساڵی ٢٠٠٥دا گیراوە.

ڕامیاڕی دەستکاری

بەرھەمەکان دەستکاری

کەژاڵ چەندین بەرھەمى چاپکراوى ھەیە لەوانە:[٥]

شیعر دەستکاری

دەزگای جەمال عیرفان بەچاپی گەیاندووە و داھاتەکەی بۆ کەسوکاری شەھید و ئەنفالکراوانە.

وتار دەستکاری

  • کتێبی ژن (کۆمەڵە وتار و لێکۆڵینەوە - ١٩٩٩) دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بەچاپی گەیاندووە.

وەرگێڕان دەستکاری

  • (ناسنامە بکوژەکان، چەند خوێندنەوەیەک بۆ ئینتیماو بەجیھانیی بوون) وەرگێڕان لە عەرەبییەوە بۆ کوردیی، نووسینی ئەمین مەعلوف ٢٠٠٣ خانەی وەرگێڕان/ وەزارەتی رۆشنبیریی بەچاپی گەیاندووە.

وەرگێڕان بە زمانەکانی تر دەستکاری

شیعرەکانی کەژاڵ ئەحمەد بە زمانەکانی ترو شێوەزاری تر:

  1. (EROBRINGR) کۆمەڵە شیعرێکی کەژاڵ ئەحمەدە بەزمانی نەرویژیی، خانەی چاپ وبڵاوکردنەوەی cappelen ی نەرویژیی کەلەساڵی ١٨٢٩ دامەزراوە بۆیەکەمجار لەمێژووی خۆیدا کۆمەڵە شیعرێکی شاعیرێکی کوردی بەنەرویژیی لەساڵی ٢٠٠٥ دا بەچاپ گەیاند. خانەی ناوبراو لەزنجیرە چاپکراوەکانی شیعری سەدەی بیستەمی تایبەت بەژناندا تا بڵاوبوونەوەی ئەم دیوانە ١٣ ژنە نووسەری لەسەرانسەری دنیادا بەخوێنەرەکانی ناساندبوو، دیوانی(EROBRINGR) واتا فتوحات کەناوی یەکێک لەشیعرەکانی ناو دیوانەکە لەلایەن بەڕێزان: (ھاودەم ساڵح جاف و خاتوو ئینگەری ئوستنستاد Inger Østenstad لێکۆڵیارو راوێژکاری کۆلیژی ئادابی زانکۆی ئۆسلۆ) وە وەرگێڕدراوە و بەتیراژی ١٦٠٠ دانە لەئۆسلۆ بەچاپ گەیشتووە. ئەم کتیبە بێجگە لەشیعرەکان لە دوو توێی لاپەڕەکانیدا بەقەڵەمی ھەردوو وەرگێڕ پێشەکییەکی جوان و پڕبایەخ سەبارەت بە ئەدەبی کوردیی بەگشتی و مێژووی ئەدەبی ژنان لەکوردستاندا بڵاوکراوەتەوە وباس لەئەزموونی شیعریی خاوەنی کۆمەڵە شیعرەکە کراوە.
  2. (Qehweyek li gel wî) کۆمەڵە شیعرێکی کەژاڵ ئەحمەدە بەشێوەزاری کرمانجی باکور ساڵی ٢٠٠٦ لەئەستانبوڵ لەلایەن چاپخانەی ئاڤێستاوە بەچاپ گەشتووە کە خاتوو دلشا یوسف گۆڕیویەتی بۆ کورمانجیی باکور.
  3. (قصائد تمطر نرجساً) کۆمەڵە شیعرێکی وەرگێڕدراوی کەژاڵ ئەحمەدە بۆ زمانی عەرەبی لەلایەن وەرگێڕی جوانەمەرگ سەڵاح ڕێکەوتی یەوە وەرگێردراوەو ساڵی ٢٠٠٨ دار المدی لە دیمەشق بەچاپی گەیاندووە.
  4. (poems kajal Ahmad) کۆمەڵە شیعرێکی وەرگێڕدراوی کەژاڵ ئەحمەدە بۆ زمانی ئنگلیزیی کە سەنتەری وەرگێڕانی شیعری جیھانیی ساڵی ٢٠٠٨ لە لەندەن بەچاپی گەیاندووە. ئەم کتێبە لەلایەن دکتۆرە چۆمان ھەردی و میمی خەلفاتییەوە وەرگێڕدراون.
  5. (مشتێ خوێ) Handful of Salt کۆمەڵە شیعرێکی وەرگێڕدراوی کەژاڵ ئەحمەدی شاعیرە بۆسەر زمانی ئنگلیزیی (ئەمریکی) ساڵی ٢٠١٦ لەﻻیەن ئاﻻنە ماری لیڤنسۆن ﻻبرووس و دەریا عبدولکەریم عەلی نەجم و میوان نەھرۆ سەعید سۆفی یەوە وەرگێڕدراوە و باربارە گۆڵدبێرگ لە ئەمریکا چاپیکردووە و بەرگی یەکەمی ئەم بەرھەمە کاری ھونەرمەند لوقمان ئەحمەد ـ ە، خاتوو Alana Marie Levinson-LaBrosse کە پێشتر مامۆستای زانکۆی ئەمریکی بووە لە سلێمانی پێشەکی و لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم کتێبە نوسیووە.داھاتی ئەم بەرھەمە لەلایەن نووسەرەوە پێشکەش بە ژنانی ئێزدیی قوربانیی شەڕی داعش کراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری