کەنەدا
کەنەدا (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی: Canada) وڵاتێکە لە ئەمریکای باکوور کە لە دە پارێزگا و سێ ھەرێم پێکدێت. ئە وڵاتە بە ڕووبەری زیاتر لە ٩٫٩٨ ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە، بەپێی ڕووبەری گشتییەوە دووەمین وڵاتی گەورەی جیھانە. کەنەدا لە ڕۆژاوا بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، لە ڕۆژھەڵات بە ئۆقیانووسی ئارام و لە باکوور بە ئۆقیانووسی بەستووی باکوور دەبەسترێتەوە. سنووری باشوور و ڕۆژاوای لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ٨٨٩١ کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە، درێژترین سنووری وشکانیی نێوان دوو وڵاتە لە جیھاندا. پایتەختی کەنەدا ئۆتاوایە و گەورەترین شارەکانی بریتین لە تۆرۆنتۆ، مۆنتریال و ڤانکۆڤەر.
کەنەدا Canada |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
دروشم: A Mari Usque Ad Mare «لە دەریاوە بۆ دەریا» |
||||||
سروود: «ئەی کەنەدا» سروودی شاھانە: «خوا پاشا بپارێزێت»[١] |
||||||
پایتەخت | ئۆتاوا 45°24′N 75°40′W / 45.400°N 75.667°W | |||||
گەورەترین شار | تۆرنتۆ | |||||
زمانە فەرمییەکان | ||||||
زمانە ناوچەییەکان | Chipewyan, Cree, Gwich’in, Inuinnaqtun, Inuktitut, Inuvialuktun, North Slavey, South Slavey Tłı̨chǫ. | |||||
ناوی هاووڵاتی | کەنەدی | |||||
دەوڵەت | پەرلەمانی فێدراڵی شانشینی دەستووری |
|||||
- | شا | چارڵسی سێیەم | ||||
- | دەسەڵاتداری گشتی | ماری سیمۆن | ||||
- | سەرۆک وەزیران | جەستن تروودۆو | ||||
یاسادانەر | پەرلەمان | |||||
- | ئەنجومەنی باڵا | ئەنجومەنی پیران | ||||
- | ئەنجومەنی خواروو | ئەنجومەنی نوێنەران | ||||
دامەزراوە | لە شانشینی یەکگرتوو | |||||
- | کرداری دەستوور | ١ی حوزەیرانی ١٨٦٧ | ||||
- | دەستووری کەنەدا | ١٧ی نیسانی ١٩٨٢ | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ٩٬٩٨٤٬٦٧٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە ٣٬٨٥٤٬٠٨٥ مایلی چوارگۆشە |
||||
- | ئاو (%) | ٨٬٩٢ (٨٠١٬١٦٣ کیلۆمەتر٢ / ٣٤٤٬٠٨٠ مایل٢) | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠١٩ | ٣٧٬٢٨٣٬٠٩٠ | ||||
- | سەرژمێریی ٢٠١١ | ٣٣٬٤٧٦٬٦٨٨ | ||||
- | چڕی | ٣٬٤١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە ٨٬٣کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١٤ | |||||
- | سەرجەم | ١٬٥٩١ ترلیۆن دۆلار | ||||
- | سەرانە | ٤٤٫٨٤٣ دۆلار | ||||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١٤ | |||||
- | سەرجەم | ١٬٧٨٨ ترلیۆن دۆلار | ||||
- | سەرانە | ٥٠٬٣٩٧ دۆلار | ||||
Gini (٢٠١٠) | ٣٣٬٧ | |||||
HDI (٢٠١٣) | ٠٬٩٠٢ | |||||
دراو | دۆلاری کەنەدی ($) (CAD ) |
|||||
ناوچەی کاتی | (UTC-٣٫٥ بۆ -٨) | |||||
- | ھاوین (DST) | (UTC-٢٫٥ بۆ -٧) | ||||
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین | dd-mm-yyyy mm-dd-yyyy yyyy-mm-dd |
|||||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .ca | |||||
کۆدی تەلەفۆن | +١ |
زەوییەکانی کەنەدا ھەزاران ساڵ لەلایەن خێڵە سەرەتایییەکانەوە بەکارھێنراون. لە کۆتاییی سەدەی پازدەھەم، لە کاتی پشکنین و دۆزینەوەی زەویی زیاتر لەلایەن فەڕەنسی و بەریتانییەکانەوە دۆزراوەتەوە و تێیدا نیشتەجێ بوون، بەڵام لە ساڵی ١٨٦٧دا کەنەدا وەکوو کیانێکی سیاسیی سەربەخۆ کە لە چوار ناوچەی کۆنفیدراڵی پێک ھاتبوو، لەژێر دەسەڵاتی داگیرکاریی بەریتانیا دروست کرا. بەھۆی ئەمەوە، کەنەدا بووە خاوەن ڕووبەرێکی فراوانی دەسەڵات. کەنەدا بەپێی ڕێککەوتننامەی وێستمینستەر لە ساڵی ١٩٣١ سەربەخۆییی خۆی لە بەریتانیا وەرگرت. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٨٢، کەنەدا بەیەکجارەکی لە ڕێگەی دەنگدانی پەرلەمانەوە بەشێوەیەکی یاسایی لە بەریتانیا جیا بۆوە.
کەنەدا وڵاتێکی فێدراڵییە. حکوومەتێکی دیموکراتی نوێنەرانەی شاھانەی دەستووری دەسەڵاتداری دەکات، کە شا چارڵسی سێیەم پاشایەتی دەکات. گەلی کەنەدا ھەردوو زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی لەسەر ئاستی گشتی بەکاردێنن. کەنەدا بە دەوڵەتێکی ھەرە پێشەنگ و پێشکەوتوو لەسەر ئاستی جیھان ھەژمار دەکرێت. ئەو وڵاتە خاوەن ئابوورییەکی گشتگیرە و پشت بە سامانی سروشتی و بازرگانیی نێونەتەوەیی دەبەستێت، بەتایبەت لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە خاوەن پەیوەندییەکی دیپلۆماسی درێژ و توندوتۆڵن. کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خاوەنی بەرزترین ڕێژەی داھات و خۆشگوزەرانییە لەسەر ئاستی جیھان، کە بەگوێرەی ئاماری بنەمای پەرەسەندنی مرۆڤی لە ڕێزبەندی ھەشتەمین وڵات بۆ خۆشگوزەرانی دێت. کەنەدا ئەندامە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتۆ، گرووپی حەوت، گرووپی دە، گرووپی ٢٠، ڕێکخراوەی ھاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری، ڕێکخراوەی دانوستانی جیھانی، گەلانی کۆمۆنوێلت، ئەنجومەنی ئارکتیک، ڕێکخراوەی نێونەتەوەییی فرانکۆفۆنی، کۆڕبەندی ھاوکاریی ئابووریی ئاسیا و ئۆقیانووسی ئارام و ڕێکخراوەی دەوڵەتانی ئەمریکی.
بنچینەی ناونانی
دەستکاریبنەچەی ناوی کەنەدا بۆ وشەی کینتا دەگەڕێتەوە، ئەم وشەیەش لەبنەڕەتدا لە زمانی ئیرۆکواسی وەرگیراوە کە بەواتای گوند یاخود نشینگە دێت.[٢] لە ساڵی ١٥٣٥، دانیشتووانە ڕەسەنەکانی ناوچەی کێبێک ئەم وشەیان بەکارھێناوە بۆ دۆزەرەوەی فەڕەنسی جاک کارتیێ.[٣] ھەروەھا جاک کارتیێش ھەمان ناوی بۆ ھەموو ئەو ناوچانە بەکار ھێناوە کە کەوتوونەتە ژێر ڕکێفی سەرکردە دوناکونا (سەرکردەی گوندی ستاداکونا). لەماوەی ساڵانی ١٥٤٥، سەرجەم پەرتووک و ڕۆژنامە و نامیلکەکان ھەمان ناویان بەکار دەھێنا بۆ ئەم ناوچە تازە دۆزراوە کە ئێستا پێی دەڵێن کەنەدا.[٣]
لە کۆتاییی سەدەی حەڤدەھەم و سەرەتای سەدەی ھەژدەھەمدا، ناوی کەنەدا لە بەشی فەڕەنسی کە کەوتووەتە بەشی باکووری کەنەدا و دەڤەرەکانی نزیک بە ڕووباری سانت لۆرانس و ناوچە کەناراوییەکانی دەریای گەورەی باکوور. ئەم ناوچانە دابەش کرابوون بۆ دوو ناوچەی داگیرکراوی بەریتانی و فەڕەنسی کە یەکێکیان کەنەدای ژووروو بوو، ئەوی تریان کەنەدای خواروو بوو کە لە ساڵی ١٨٤١ بۆ یەک کەنەدا یەکیان گرت.[٤] لەگەڵ پێکھێنانی یەکێتیی کۆنفیدراڵی لە ساڵی ١٨٦٧، ناوی کەنەداش بەشێوەیەکی فەرمی لەم دەوڵەتە نوێیە نرا.[٥] لەگەڵ بەرفراوانبوونی حوکمی خۆجێیی-ی کەنەدا لە شانشینی بەریتانیا، حکوومەتی کەنەدی بەشێوەیەکی زیاتر ناوی کەنەدای لەکۆمەڵەی نێودەوڵەتیی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان بەکار ھێنا. لە ساڵی ١٩٨٢ەوە تاوەکوو ئەمڕۆ یادی ڕۆژی کەنەدا دەکرێتەوە.[٦]
مێژوو
دەستکاریگەڵە ڕەسەنەکانی
دەستکاریتوێژینەوە بۆماوەیی و شوێنەوارییەکان پاڵپشتی بوونی ئادەمیزاد دەکەن لە باکووری یۆکۆن بۆ ٢٦٫٥٠٠ساڵ پێش زایین و، لە باشووری ئۆنتاریۆ پێش ٩٥٠٠ساڵ بەر لە زایین مرۆڤی لێ ژیاوە.[٢][٢][٣] بلۆڤیچ کیڤز ئەوەی سەلماندووە کە مرۆڤی (بالیۆ ھیندی) لە زۆر کۆنەوە لەم نیشتمانە ژیاون.[٢][٢][٢] یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی جڤاتە ڕەسەنەکانی کەنەدا ئەوە بووە کە بە شێوەی ھەواری ھەمیشەیی ژیاون و خەریکی کاری کشتوکاڵی بوون، بۆیە خاوەنی بنچینەیەکی کۆمەڵایەتیی بەھێز بوون کە بە شێوەی قووچەکێکی ئاڵۆز لە سەرۆک خێڵەوە بۆ دوایین ئەندام دەھاتە خوار.[٧][٨] دوای بڵاوبونەوە و تێکەڵبوونیان بە ڕۆشەنبیریی ئەورووپی (کۆتاییی سەدەی پازدەھەم و سەرەتای سەدەی شازدەھەم) گۆڕانکاریی نوێیان ھاتە ناو.[٩]
ڕێژەی دانیشتووانی خەڵکە ڕەسەنەکانی کەنەدا بەنزیکەیی ٢٠٠٫٠٠٠ کەس دەبوو.[١٠] ھەروەھا گەیشتە نزیکەی ملیۆنێک کەس لە کۆتاییی سەدەی پازدەھەم،[١١] بەگوێرەی سەرژمێریی لیژنەی شاھانەی کەنەدی دانیشتووانە ڕەسەنەکان ٥٠٠٫٠٠٠ کەس بوونە[١٢] تووشبونیان بەو نەخۆشییانەی کە ئەورووپییەکان لەگەڵ خۆیان ھێنابوویان و چارەسەری بوونیان بە دەرمانە سروشتییەکان ناچار بوونە لە ئەورووپییەکان نزیک ببنەوە و تێکەڵیان بن، دانیشتووانە ڕەسەنەکانیش دابەش بووبوون بەسەر دوو کۆمەڵە[٢][١٠] کۆمەڵەی ئەنوێت[٢] کۆمەڵەی مێتیس.[٢] مێتیسەکان ئەو خەڵکانەی بوون کە خوێنێکی تێکەڵیان ھەبوو لەنێوان ئەنوێتەکان و ئەورووپییەکان.[٢][٢]
ئاوارە ئەورووپییەکان
دەستکاریداگیرکاری ئەورووپی دەستی پێکرد دوای نیشتەجێبوونی خەڵکانی باکووری ئەورووپا لە لانس و میدۆز لە ساڵی ١٠٠٠ زایینی، لەوکاتە ھیچ گەڕان و دۆزینەوەیەکی ئەورووپی ئەنجام نەدرابوو.[١٣] ھیچ لەم زەویانە نەدۆزرابوونەوە تاوەکو دەریاوانی ئیتاڵی جۆن کابوت لە ساڵی ١٤٩٧ز زەوییەکانی کەناراوی زەریای ئەتڵەسی دۆزییەوە بۆ بەرژەوەندی ئینگلیزەکان.[٢] دواتر دەریاوانە پورتوگاڵی و باسکییەکان مەڵبەندی ڕاوکردنی نەھەنگیان دامەزراند بەدرێژایی کەناراوەکانی ئەتڵەسی.[١٤] لە ساڵی ١٥٣٤گەریدە جاک کارتیێ ڕووباری سانت لۆرانسی دۆزییەوە بۆ فەڕەنسییەکان.[١٥]
لە ساڵی ١٥٨٣بەڕێز ھێمفری جیلبێرت لە سانت جۆنز یەکەم ناوچەی داگیرکراوی بەریتانیای ڕاگەیاند لە ئەمریکای باکووردا وەک دەستکەوتێک بۆ شاژن ئەلیزابێسی یەکەم.[٢] لە ساڵی ١٦٠٣ گەریدەی فەڕەنسی سەموایڵ دوشامبەڵان یەکەم ناوچەی داگیرکراوی فەڕەنسای ڕاگەیاند لە بەندەری پۆرت ڕۆیاڵ و کیبیک. فەرەنسا وەک فەڕەنسای نوێ ناساندی، کەنەدییەکان لەناوچەی دۆڵی ڕووباری سانت لۆرانس وئەکادین نیشتەجێبوون کە ناوچەیەکی کەناراوییە، ھەروەھا بازرگانان توانیان ناوچەکانی دەریای گەورە و کەنداوی ھیدسن بدۆزنەوە لەگەڵ ڕێچکەی میسیسیبی تاوەکو لویزانا، دواتر جەنگی بیفر ھەڵگیرسا لەسەر بازرگانیکردنی پێستە و فەروو.[١٥]
ئینگلیزەکان ناوچەی داگیرکراوی تریان ڕاگەیاند لە ناوچەی کیوبیدس و فێریلاند لە دوورگەی نیوفینلاند و لەسەرەتای ساڵی ١٦١٠سێزدە ناوچەی داگیرکراوی تریان ڕاگەیاند لەباشوور.[١٤] لەنێوان ساڵانی ١٦٨٩تاوەکو ١٧٦٣زنجیرەیەک جەنگ ڕوویاندا لەنێوان فەڕەنسییەکان و کەنەدییە ڕەسەنەکان.[١٥] ئینگلیزەکان ناوچەی نۆڤا سکۆشیا یان دەست بەسەرداگرتن بەگوێرەی پەیماننامەی ئۆترێخت لە ساڵی ١٧١٣,دواتر فەرەنسییەکان ناچاربوون دەستبەرداری بەشی زۆری باکووری کەنەدا ببن ئەمیش دوای ڕێککەوتنامەی پاریس لە ساڵی١٧٦٣دوای جەنگێکی حەوت ساڵەی نێوانیان.[٣]
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی شاھانە لە ساڵی ١٧٦٣ھەرێمی کیبیک لەفەڕەنسای نوێ دابڕێنراو خرایە سەر ھەرێمی نۆڤاسکۆشیا.[٦] ھەروەھا دوورگەی سانا جۆن (دوورگەی ئێدوارد) کەوتە ژێر ڕکێفی ئینگلیزەکان لە ساڵی ١٧٦٩.[٣] بەمەبەستی ڕێگرتن لە تێکھەڵچوونی سەربازی لەسەر ھەرێمی کیبیک لە ساڵی ١٧٧٤یاسای کیبیک دەرچوو، کە دەکرێت زمانی فەڕەنسی بەکاربێت لەگەڵ پەیڕەوکردنی ڕێبازی کاسۆلیکی بەئازادی و جێبەجێکردنی یاسای شارستانی فەڕەنسی بەتەواوی. ئەم یاسایە بووە ھۆی توڕەبونی دانیشتووانی سێزدە ھەرێمەکەی تر شۆڕشی ئەمریکیش ڕۆڵی ھەبوو لەم تووڕەبونەی دانیشتووان.[٦]
ڕێککەوتنامەی پاریس (١٧٨٣)دانینا بە سەربەخۆیی ئەمریکا لەگەڵ ددەستبەرداربوونی زەوییەکانی باشووری دەریامەزنەکان بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەپێناو پێشوازی کردنی سەرمایەدارانی بەریتانیا و ھاوردەکردن و نیشتەجێکردنی ئینگلیز زمانەکان بۆ ھەرێمی کیبیک لە ساڵی ١٧٩١یاسای دەستووری دەرچوو، کە بوە ھۆی سەرھەڵدانی جەنگ لەنێوان ھەردوو کەنەدایی سەروو و خواڕوو.[١٧]
کەنەدا (سەروو وخواروو) ببونە سەنگەری سەرەکی ململانێکانی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لەجەنگی ساڵی ١٨١٢دا؛ بەڵام لەدوای جەنگدا لە ساڵی ١٨١٥ کەنەدا ڕووبەرووی شاڵاوێکی گەورەی پەنابەرانی ئینگلتەرا و ئێرلەندا بوویەوە.[١١] لەنێوان ساڵانی ١٨٢٥–١٨٤٦بڕی ٦٢٦٬٦٢٨کۆچبەری ئەورووپی لەبەندەرەکانی کەنەدا ناویان تۆمارکرا.[٢] لە ساڵی ١٨٩١ زیاتر لەنیوەی ئەو کۆچبەرانی کۆچیان بۆ کەنەدا کردبوو بەھۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەست دا.[١٠]
لەدوای شۆڕشی ١٨٣٧ ویست لەسەر دروستبونی حکوومەتێکی بەرپرس لەسەر ھەموو کەنەدا زیادی کرد لەگەڵ گونجاندنی فەڕەنسییەکان بە ڕۆشەنبیری ئینگلیزەکان[٦] لە ساڵی ١٨٤٠ھەردوو کەنەدا کۆکرانەوە لەچوارچێوەی یەک یەکێتی کەنەدی بەپێی یاسای دەستووری ھەروەھا لە ساڵی ١٨٤٩حکومەتێکی بەرپرس دروست بوو لەسەر ھەموو ھەرێمەکانی ژێر ڕکێفی بەریتانیا لەتەواوی ئەمریکای باکوور.[٣] ی لە ساڵی ١٨٤٦ڕێککەوتنامەی ئەریگۆن مۆرکرا لەنێوان بەریتانیا و وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ کۆتایی ھێنان بەکێشەی سنووری نێوان کەنەدا و ئەمریکا.[١٨]
یەکێتییەکە و فراوانبوونی
دەستکاریدوای بەستنی چەندین کۆربەند و ڕێککەوتنامە، یاسای دەستووری دەرچوو لە ساڵی ١٨٦٧ و لەڕێکەوتی ١یۆلیۆی١٨٦٧یەکێتی کەنەدا ڕاگەیێندرا کە لە چوار ھەرێم پێکھاتبوو کەبریتین بوون لە ئۆنتاریۆ و کیبیک و نۆڤاسکۆشیا و نیو برانزویک.[٢][٢][١٩] کەنەدا دەسەڵاتی گرت بەسەر زەوییەکانی ڕۆبێرت و ھەرێمەکانی باکووری خۆراوای بەمەبەستی پێکھێنانی ھەرێمەکانی باکووری خۆڕئاوا، ھەروەھا تروسکەی شۆڕشی میتیس ھەڵگیرسا (شۆڕشی ڕووباری سوور) لەئەنجامدا ھەرێمی مانیتوبا دروست بوو ١٨٧٠.[٢٠] لە ساڵی ١٨٦٦کۆلۆمبیای بەریتانی و دوورگەی ڤانکۆڤەر لکێندرا بە کەنەدا، لەساڵیو١٨٧١ دوورگەی ئێدوارد لکێندرا بە کەنەدا.[٢] سەرۆک وەزیرانی ئەوکات جۆن ماکدۆناڵد ڕامکاری پاراستنی پێناسەی گومرگی ڕاگەیاند لەپێناو پاراستنی پیشەسازی کەنەدا.[١٩]
حکوومەت دەستی کرد بە دروستکردنی سێ ھێڵی ئاسنین کە تەواوی یەکێتییەکەی پێکدەبەستەوە، ھەروەھا کۆشش کرا بۆ ئاوەدانکردنەوەی خۆراوای کەنەدا و دیاریکردنی زەوییەکانی دۆمینۆن و دامەزراندنی پۆلیسی سواری بەمەبەستی نیشاندانی دەسەڵاتی میری لەو ناوچانەدا.[٢][٢] لە ساڵی ١٨٩٨و دوای گەڕان لەدوای زێڕ لە کڵۆندایک لە ھەرێمەکانی باکووری خۆڕئاوادا، بڕیاردرا بە دامەزراندنی ھەرێمی یۆکۆن، دوای نیشتەجێبوونی ئاوارە ئەورووپییەکان لە دەشت و کۆسارەکانی ئەلبێرتا و ساسکاچوان ھەریەکەیان بوون بە دوو ھەرێمی سەربەخۆ لە ساڵی١٩٠٥.[٢]
سەرەتاکانی سەدەی بیستەم
دەستکاریکەنەدا چووە ناو جەنگی جیھانی یەکەمەوە لەبەرەی ئینگلیزەکان بەوپێیەی یەکێکە لە ھاوپەیمان و شوێنکەوتووانی بەریتانیا، لە ساڵی١٩١٤سەربازە خۆبەخشەکانی ناردە بەرەی خۆراوا کە دواتر ناسران بە لەشکری کەنەدییەکان، لەجەنگی فیمی ڕیدج ڕۆڵێکی گەورەیان بینی جگە لەچەندین جەنگی تر.[٢١] نزیکەی ٦٢٥٬٠٠٠سەرباز بەشداریان لە خزمەتی سەربازی کرد بە بەردەوامی کە لەتەواوی جەنگەکە ٦٠٬٠٠٠سەربازی شەھید بوون و ١٧٣٬٠٠٠سەربازیش برینداربوون.[٢٢] لە ساڵی ١٩١٧قەیرانی سەربازی سەری ھەڵدا لەوکاتەی کەسەرۆک وەزیران یاسای سەربازی زۆڕەملێی سەپاند سەرەرای دژایەتیکردنی ھەرێمی کیبیک کە بە فەڕەنسی دەدوان، لە ساڵی ١٩١٩کەنەدا بووە ئەندام لەکۆمەڵەی نەتەوەکان بەشێوەی سەربەخۆ لەبەریتانیا.[٢١] ھەروەھا یاسای دەستووری ستمنستر لە ١٩٣١سەربەخۆیی کەنەدای سەپاند.[٢٣]
کەنەدا تووشی نەھامەتییەکی گەورەبووە ئەویش بریتیبوو لە قەیرانی ئابوری کە تەواوی کەنەدای گرتبۆوە جگە لە ھەندێک ھەرێم کە زۆر خراپ نەبوون وەک ئەلبێرتا و ساسکاچوان کە تۆنی دۆگلاس سەرۆکایەتی دەکردن لەم ماوەیە (پلەکان و پەنجاکان).[٣] لەجەنگی جیھانی دووەم کەنەدا بەشێوەی سەربەخۆ جەنگی ڕاگەیاند دژی ئەڵمانەکان، لەژێڕسەرکردایەتی سەرۆک وەزیرانی لیبرالەکان وەلیم لیۆن ماکێنزی کە دوای سێ ڕۆژ بوو لە بەشداریکردنی بەریتانیا، یەکەم کاروانی سەربازی کەنەدی لە ١٩٣٩گەیشتە کەناراوەکانی بەریتانیا.[٢١]
سوپای کەنەدا ڕۆڵێکی گەورەی بینی لەجەنگی دییپی (١٩٤٢)جگە لە بەشداری جەنگی ھاوپەیمانانی ئیتاڵی و دەستبەسەرداگرتنی نۆرماندی و جەنگی شیلدت لە ساڵی ١٩٤٤.[٢١] کەنەدا مافی پەنابەرانی بەخشی بە پاشای نێزەرلاند دوای کەوتنی شانشینەکەی لەلایەن نازییەکانەوە، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە ئازادکردنی خاکەکانی نێزەرلاند لەدەست ھێزە نازییەکانەوە.[٢٤] ئابوری کەنەدا گەشەی سەند بەگەشەسەندنی پیشەسازی چەک و تەقەمەنی لە ھەریەکە لە بەریتانیا و چین و یەکێتی سۆڤیەت[٢١] سەرەرای قەیرانی سەربازی کیبیک کەنەدا بە وئابورییەکی بەھێز و خاوەن سوپایەکی بەھێز لەجەنگ کۆتایی ھات.[٢٥]
سەردەمی ھاوچەرخ
دەستکاریکۆڕبەندی نیوفینلاند (ئێستانیوفینلاندیو لابرادۆر) بەسترا لە ساڵی١٩٤٩.[٢] أدبوە ھۆی گەشەسەندنی ئابوری کەنەدا دوای جەنگ ھەنگاو بەھەنگاو لەگەڵ ڕامیاری حکوومەتەکانی لیبراڵی و سەرھەڵدانی ناسنامەی کەنەدی نوێ کە خۆی دەبینەوە لەپسولەیەکی ناساندن وەک ئەوەی ئێستا کە ھەیە(١٩٦٥).[٢٦] و پشت بەستن بە دوو زمانی سەرەکی (ئینگلیزی و فەڕەنسی)(١٩٦٩)[٣] فرە فەرھەنگی فەرمی لە ساڵی ١٩٧١.[٣] ھەروەھا دامەزراندنی بەرنامەی دیموکراتی ھاوبەش وەک چاودێری پزیشکی و مووچەی خانەنشینی و ھاوکاری خوێندکاران، سەرەرای دژایەتیکردنی ھەرێمی ئەلبێرتا و کیبیک بەوەی ئەم پرۆژانەی دەستوەردانێکی ڕوونە لەکاروبارەکانیان.[٢] کە دواتر بووە ھەوێنی بەستنی چەندین کۆربەند لەبارەی جیاکردنەوەی یاسای دەستووری وڵات لە یاسای دەستووری بەریتانیا لەبارەی مافە ئازادی و تاکییەکان(١٩٨٢).[٢٧] لە ساڵی ١٩٩٩ھەرێمی نۆناڤۆت بوە سێیەم ھەرێم ئەمیش دوای چەندین دانیشتن و دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی.[٣]
لەھەمان کاتدا ھەرێمی کیبیک چەندین گۆڕانکاری ڕیشەیی ئەنجامدا لەبارەی بنچینەی کۆمەڵایەتی و ئابوری ئەمیش لە ڕێگای شۆڕشێکی ھێمنەوە لە شەستەکاندا سەدەی ڕابردوو جگە لە دروستبونی بزووتنەوەی میللی ھاوچەرخ، سەرھەڵدانی بەرەی ئازادی کیبیک و قەیرانی تشرینی یەکەمی١٩٧٠.[٣] پارتی کیبیکی دەنگێکی زۆری بەدەست ھێنا کە بەپارتی سەروەری دەناسرا ئەمیش دوای ئەنجامدانی گشتپڕسی ١٩٧٠بۆ جیابوونەوەی کیبیک بەڵام لە ساڵی ١٩٨٠لە ھەوڵەکانی شکستی خوارد، ھەروەھا شکستی خوارد لە ھەوڵەکانی جیاکردنەوەی گەڵی کیبیک دەستووریانە لەگەڵی کەنەدا ١٩٩٠.[٣] لەگەڵ دروستبوونی دەستەی کیبیکی لەکیبیک چاڵاکی پارتی چاکسازی کەنەدی دەستی پێکرد لەخۆڕئاوا.[٢٨][٢٩] ھەروەھا گشتپڕسی دووەمیش شکستی خوارد بەجیاوازی کی کەم لە ساڵی ١٩٩٥کە ٥٠٬٦٪ بەرامبەر ٤٩٬٤٪بوو. لە ساڵی ١٩٩٧دادگای باڵا بریاری دا کە سەربەخۆیی ھەرێمێک بەتام لایەنە کارێکی نادەستوریانەیە بەپێی یاسا، ھەربۆیە پەرلەمان یاسای نوێی لە بارەوە دەرکرد.[٣]
سەرەرای دۆزی سەروەری کیبیک، چەندین قەیرانی تر کۆمەڵگای کەنەدی ھەژاند لە کۆتایی ھەشتاکان و سەرەتای نۆھەدەکان، وەک کەوتنی فڕۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانی ھیندی لە١٩٨٢کە قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە کە بەگەورەترین ڕووداوی مردنی بەکۆمەڵ دادەنرێت لەکەنەدا[٢] ھەروەھا قەسابخانەکەی قوتابخانەی ھونەرە تەکنیکییەکان لە ساڵی ١٩٨٩[٢] ھەروەھا قەیرانی ئۆکا لە ساڵی ١٩٩٠کە زنجیرەیەک پێکدادانی توندی چەکداری بوو لەنێوان حکوومەت و خەڵکە ڕەسەنەکانی کەنەدا.[٣٠][٣١] کەنەدا بەشداریکرد لەجەنگی کەنداو دژ بە ڕژێمی سەددام لە١٩٩٠بەسەرکردایەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، ھەروەھا ئەندامێتی لەچەندین چاڵاکی لەبارەی پاراستنی ئاشتی گشتی جیھانی لەکۆتایی نۆھەدەکان.[٢] ەلەساڵی ٢٠٠١ھێزی نارد بۆ ئەفغانستان بەڵام ڕەتی کردەوە ھێز بنێرێت بۆ عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣بۆ مەبەستی ڕوخانی ڕژێمی سەددام حوسێن.[٣]
حکوومەت و ڕامیاری
دەستکاریکەنەدا پەیرەوی دیموکراتیکی بەھێز دەکات، بەپاڵپشتی سیستەمی پەرلەمانی لەچوارچێوەی دەستوورێکی شاھانە. چاکە و ڕۆڵی سیستەمی پاشایی کەنەدا دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی لە دامەزراندنی دەسەڵاتەکانی ڕاوێژکاری و جێبەجێکاری و دادوەری ە[٣][٣][٣٢][٣٣] ئەلیزابێسی دووەم شاژنی کەنەدا و ١٥وڵاتی تری کۆمۆنۆلسە جگە لەوەی شاژنی بەریتانیای مەزنە. لەسەر بنەمای ئەمە ئێستا دادوەری گشتی دیڤید لوێد جۆنستۆن نوێنەری شاژنە بۆ کاروباری ھەرێمەکانی کەنەدا.[٢][٣٤]
بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی دامەزراوە شاھانەیییەکان لە کاروبارەکانی حکوومەت سنووردارە[٢][٣٣][٣٥] لە کاروبارەکانی بە بەرژەوەندی ئەنجومەنی نوێنەران کاردەکات، کە بریتییە لە لیژنەیەک لە وەزارەتەکان کەبەرپڕسن لەبەرامبەر ئەنجومەنی گشتی ھەڵبژێردراوان بەرابەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدااً[٢]). بەمەبەستی مسۆگەری فەرمانڕەوایی دادوەری گشتی سەرکردەی پارتی براوە ھەڵدەبژێرێت بۆ سەرۆکی وەزیران.[٣٦] بەمشێوەیە نووسینگەی سەرۆک وەزیران یەکێکە لە بەھێزترین دامەزراوەکانی حکوومەت کە زۆرینەی یاسا دەرچوەکانی پەرلەمانی لێ پەسەند دەکرێت. ھەروەھا دادوەری گشتی کە نوێنەرایەتی شاژن دەکات دادوەری ھەرێمەکان و ئەنجومەنی نوێنەران و دادوەری دادگاکان و سەرۆک دامەزراوە حکومییەکان دەست نیشان دەکات.[٣٥] ھەروەھا سەرۆک پارتی براوەی دووەمی ھەڵبژاردنەکان کە دەبێتە پارتێکی بەرھەڵستکار و کاری دەبێتە چاودێری کردنی حکوومەت.[٢]
ڕێژەی ھەموو ئەندامانی پەرلەمان ٣٣٨ئەندامە لە ئەنجومەنی گشتی، کە دادوەری گشتی داوا بەپارتی براوە دەکات حکوومەت دروست بکات بۆ ماوەی چواڕساڵ یان ناچاری دەکات کە دەست لە حکوومەت بمێنێتەوە لەکاتی شکست ھێنانی لە ھەڵبژاردنەکان.[٢] ڕێژەی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران ١٠٥ ئەندامە کە بەگوێرەی ڕێژەی دانیشتووانی ھەرێمەکانی دابەش کراون، تاوەکو تەمەنی ٧٥ ساڵی لەخزمەت بەردەوام دەبن.[٣] لەھەڵبژاردنی ٢٠١٥ پێنج پارت بەشداری پڕۆسەکەیان کرد، پارتی ئازادی کەنەدی (پارتی دەسەڵات) و پارتی پارێزگاکانی کەنەدی و (پارتی بەرھەڵستکار) و پارتی دیموکراتی نوێ و دەستەی کیبیک و پارتی سەوزی کەنەدی.
پێکھاتەی فیدراڵی کەنەدی دابەش بووە بۆ حکوومەتی فیدراڵی و دە ھەرێمەکە. ئەنجومەنە ڕاوێژکاری کانی ھەرێمەکانی پێکھاتووە لە لە ژوورێک کەبەشێوەی سیستەمی پەرلەمانی کاردەکات لەبەرامبەر ئەنجومەنی گشتی دا.[٢] بەڵام دەڤەرەکان کە سێ دەڤەرن دەستەی ڕاوێژکاری سەربەخۆیان ھەیە کە خاوەنی بەرپرسیارێتی دەستوورین بەڵام خاوەن سەروەری نین کەلەگەڵ ھەرێمەکان پێکھاتەیان جیاوازە.[٢][٢]
یاسا
دەستکاریدەستووری کەنەدا بریتییە لە باڵاترین یاسای وڵات لەکەنەدا، کەپێکھاتوە لە ڕەشنوس و ڕێککەوتنە لەپێشینەکان، یاسای دەستووری ١٨٦٧(یاسای ئەمریکای باکووری بەریتانی پێش ١٩٨٢)دڵنیایی ئەوە دەدات کە سیستەمی حوکمرانی پەرلەمانی دەبێت و دەسەڵات لەنێوان حکوومەتی فیدراڵی و ھەرێمەکانی دەبێت بەڵام ھەرچی سیستەمی ویستمنستەری بنەڕەتی ١٩٣١ دەسەڵاتی ڕەھای داوە بە ھەرێمەکانی کە لە دەستووری ١٩٨٢ھەموارکرایەوە و ھەموو دەسەڵاتە ڕاوێژکاری کانی پەیوەستکرانەوە بە دامەزراوەی شاھانەیی.[٣٧]
پەیوەندی نێوان ئاوارە ئەورووپییەکان و خەڵکە ڕەسەنەکەی کەنەدا پەیوەندییەکی دۆستانەبووە گرژی و ئاڵۆزی کەم بووە بۆیە ھەر لەسەرەتای نووسینەوەی دەستوورەکان بەشداریان تێدا ھەبووە ھەربۆیە مافەکانیان بەرجەستەکردنی لە یاسای دەستووری وڵات بەتایبەت دەستووری ١٩٨٢.[٣] زنجیرەیەک ڕێککەوتننامە مۆرکران لەنێوان گەڵەڕەسەنەکان و ئەورووپییە داگیرکەرەکان لەساڵانی ١٨٧١–١٩٢١.[٢] ھ ئەم ڕێککەوتننامانە سەرپەرشتی دانیشتووانە ڕەسەنەکانی دەکرد کە وەزیری کاروباری گەڵەڕەسەنەکان لەباکوری وڵات ڕابەری دەکرد، لەبڕگەی سی و پێنج لە دەستووری ساڵی١٩٨٢ گرەنتی مافە یەکسانییە کانی ئەم گەڵە ڕەسەنانە دەکات.[٣] گەڵە ڕەسەنەکان بەپێی دەستوور چاودێری تەندروستی و کۆمەڵایەتییانە ھەیە و لە باجەکانیش بوراون.[٣٨] لە ساڵی ٢٠٠٥ بڕیار لەچوارچێوەی کی یاسایی درا لەبارەی مافە بنەڕەتییەکانیان.[٢][٣]
ھێزە چەکدارەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
دەستکاریکەنەدا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا درێژترین سنووری نەپچڕاوی وشکانیان ھەیە لەجیھاندا، گەورەترین دوو ھاوبەشن لەبوارەکانی سەربازی و بازرگانی وھتد.[٣] لەگەڵ ئەمەشدا کەنەدا خاوەن ڕامیاری تایبەت بەخۆیتی بۆنمونە پەیوەندی ھەیە لەگەڵ کوبا ھەروەھا بەشداری نەکرد لەجەنگی عێراق ھەروەھا کەنەدا پەیوەندی بەھێزی ھەیە لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو و فەڕەنسا و زۆرینەی وڵاتانی کۆمۆنۆلس بەھۆی ئەوەی خۆشی یەکێکە لەوڵاتانی کۆمۆنۆڵس،[٣٩] کەنەدا خاوەنی پەیوەندییەکی تایبەتە لەگەڵ ھۆڵەندا ھۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ھۆی ئازادکردنی ھۆڵەندا لەسەر دەستی کەنەدییەکان لەجەنگی جیھانی دووەمدا.[٢٤]
کەنەدائێستا خاوەنی ٦٧٬٠٠٠سەربازی خۆبەخش و ٤٣٬٠٠٠سەربازی یەدەگە.[٢] ھێزەکانی کەنەدا ھەریەکە لە سوپای کەنەدا و دەستەی دەریاوانی شاھانەیی وھێزی ئاسمانی شاھانەیی کەنەدی لەخۆ دەگرێت.
.[٤٠]
ھەرێم و دەڤەرەکانی
دەستکاریجوگرافیا
دەستکاریکەنەدا لە ڕووی ھەڵکەوتەی جوگرافی دەکەوێتە بەشی باکووری کیشوەری ئەمریکای باکوور
کەنەدا لە ٤٥٠٠٠٠٠ ملیۆن کلیۆمەتری دوجای شاخە کە دەکاتە سەدا ٤٦ خاکی کەنەدا زۆربەی زۆری خەڵکی کەنەدا لە سنووری ئەمریکا دەژین واتە لە باشووری کەنەدا بەھۆی زۆر نزمی پلەی گەرما لە باکووری کەنەدا لەو ناوچانە دەژین.
ئابووری
دەستکاریئابووری کەنەدا زۆر پێشکەوتوویە و یەکێکە لە بەھێزترین ئابوورەکانی جیھان. بەپێی دوایین ئاماری بەردەست لە بانکی نێونەتەوەیی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەرھەمی ناوخۆییی گشتی ساڵانەی وڵاتی کەنەدا ٢٫١٤ ترلیۆن دۆلار بووە، ئەمەش وای کرد کە ئەم وڵاتە ببێتە نۆیەمین ئابووریی بەھێز لە نێوان وڵاتانی جیھاندا. ئابووری کەنەدا ھەتا ئاستێکی بەرزەوە پەیوەندیی بە بازرگانیی نێونەتەوەیی، ھەناردەکردن و ھاوردەکردنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان ھەیە کە ھەریەکەیان نزیکەی یەک لەسەر سێی بەرھەمی ناوخۆیی پێکدێنن. سێ گەورە ھاوبەشی بازرگانیی ئەم وڵاتە بریتین لە ئەمریکا، چین و بەریتانیا.[٤١]
دیموگرافیا
دەستکاریئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
زمان و ئاخاوتن
دەستکاریبەشێوەیەک دانیشتووانەکەی تەنیا لە ڕووبەری ١٩٠٠٠٠٠ دەژی کە دەکاتە ١٩٪ی خاکی کەنەدا.
ئایین
دەستکاریڕۆشەنبیری
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Royal Anthem». Government of Canada. ١١ی ئابی ٢٠١٧. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س ش ع غ ف ڤ ق ک گ ل ڵ م ن و ۆ ھ ە ی ێ ئئ ئا ئب
{{cite web}}
: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) - ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س ش ع غ ف ڤ ق
{{cite journal}}
: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) - ^ Naming Canada: Stories of Canadian Place Names (2nd ed.). University of Toronto Press. 2001. ISBN 0-8020-8293-9.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ «Dominion of the Gods: Religious continuity and change in a Canadian context». Holy nations and global identities: civil religion, nationalism, and globalisation. Brill. 2009. p. 137. ISBN 9789004178281.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ ئ ا ب پ Canada and the British Empire. Oxford University Press. 2008. ISBN 0-19-927164-X.
- ^ Canada: an illustrated history. Douglas & Mcintyre. 2008. ISBN 978-1-55365-259-5.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ Indigenous difference and the Constitution of Canada. University of Toronto Press. 2001. p. 170. ISBN 0-8020-4195-7.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ Chronology of American Indian History. Infobase Publishing. January 2007. ISBN 978-0-8160-6770-1.
- ^ ئ ا ب Dying and Death in Canada. University of Toronto Press. 2008. ISBN 978-1-55111-873-4.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «Population history of Native North Americans». A population history of North America. Cambridge University Press. 2000. ISBN 0-521-49666-7.
My 7+ million estimate for the area north of present-day Mexico includes...somewhat more than 2 million for present-day Canada, Alaska, and Greenland combined.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ Handbook of North American Indians: Indians in contemporary society. Government Printing Office. 2008. p. 285. ISBN 0-16-080388-8.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ The Norse Discovery of America. BiblioLife. 2009. p. 82. ISBN 978-0-559-05400-6.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ ئ ا British Atlantic, American frontier: spaces of power in early modern British America. University Press of New England. 2005. ISBN 978-1-58465-427-8.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ ئ ا ب A Short History of Canada (6th ed.). McClelland & Stewart. 2001. ISBN 0-7710-6509-4.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ ھذھ صورە التقطت عام 1885 للوحە المرسومە عام 1884 والتی دمرت لاحقاً.
- ^ The capacity to judge. University of Toronto Press. 2000. p. 24. ISBN 0-8020-4360-7.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ «The Pacific Coast Borderland and Frontier». Geographical snapshots of North America. Guilford Press. 1992. p. 52. ISBN 0-89862-030-9.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ ئ ا History of Canada Since 1867. Michigan State University Press. 1996. ISBN 0-87013-399-3.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ The Red River Rebellion. Watson & Dwyer. 1996. ISBN 0-920486-23-1.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ ئ ا ب پ ت A military history of Canada (4th ed.). McClelland & Stewart. 1999. ISBN 0-7710-6514-0.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ Security, strategy and the global economics of defence production. McGill-Queen's University Press. 1999. p. 12. ISBN 0-88911-875-2.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ Hail, M (February 25, 2010). "Federalism and Representation in the Theory of the Founding Fathers: A Comparative Study of US and Canadian Constitutional Thought". Publius: the Journal of Federalism. 40 (3): 366–388. doi:10.1093/publius/pjq001.
- ^ ئ ا Canada and the Liberation of the Netherlands. Dundurn Press Ltd. 2005. ISBN 1-55002-547-3.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ Alliance and illusion: Canada and the world, 1945–1984. UBC Press. 2007. ISBN 978-0-7748-1368-6.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ The house of difference: cultural politics and national identity in Canada. University of Toronto Press. 2002. p. 57. ISBN 0-8020-8481-8.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ Canadian Politics (4th ed.). Broadview Press. 2004. ISBN 1-55111-595-6.
- ^ «A brief history of the Bloc Québécois». The Globe and Mail. August 13, 2010. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 2010-11-25 ھێنراوە.
{{cite news}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Betz، Hans-Georg (1998). The new politics of the Right: neo-Populist parties and movements in... St. Martinʼs Press. p. 173. ISBN 0-312-21134-1.
- ^ «The Oka Crisis» (Digital Archives). Canadian Broadcasting Corporation (CBC). 2000. لە 2011-05-23 ھێنراوە.
- ^ September 11: consequences for Canada. McGill-Queen's University Press. 2003. ISBN 0-7735-2584-X.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ «The Crown and the Constitution: Sustaining Democracy?» (PDF). Queen's University. June 10, 2010. p. 6. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 2011-05-23 ھێنراوە.
{{cite news}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|archivedate=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|archiveurl=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) Archived ٢٠١٠٠٦١٧٠٥٢٠١٧ at WebCite - ^ ئ ا A Crown of Maples (PDF) (1st ed.). Queen's Printer. 2008. p. 16. ISBN 978-0-662-46012-1. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 2011-05-23 ھێنراوە.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ Commonwealth public administration reform 2004. Commonwealth Secretariat. 2004. ISBN 0-11-703249-2.
- ^ ئ ا How Canadians Govern Themselves (PDF) (6th ed.). Queen's Printer for Canada. 2005. ISBN 0-662-39689-8. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە 2011-05-23 ھێنراوە.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|accessdate=
و|access-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|archivedate=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|archiveurl=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ Thinking government: public sector management in Canada (2nd ed.). University of Toronto Press. 2006. ISBN 1-55111-779-7.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ Canadian Constitutional Law. Emond Montgomery Publications. 2003. ISBN 1-55239-085-3.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ «Canada's 2011 immigration level unchanged». CBC. November 2, 2010. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئایاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە 2010-12-12 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ Handbook of Canadian Foreign Policy. Lexington Books. 2006. ISBN 0-7391-1493-X.
{{cite book}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی) - ^ «Row over Canada F-35 fighter jet order». BBC News. July 16, 2010. لە 2011-05-23 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «The Economy of Canada: An Explainer» (بە ئینگلیزی). investopedia.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریلەوانەیە ئەم بەش پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت.فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) ( |
- حکوومەت
- ئەتلەسی میری کەنەدا
- مالپەری فەرمی حکوومەتی کەنەدا
- مالپەری فەرمی دادوەری گشتی لەکەنەدا
- مالپەری فەرمی ھێزەکانی کەنەدا ٩ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- مالپەری فەرمی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- نێردەی ھەمیشەیی کەنەدا لەنەتەوە یەکگرتووەکان
- سەرکردەی وڵات و ئەندامانی میری
- دامەزراوە شاھانەیییەکان
- نامەبەری کەنەدی ١ی ئازاری ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- دامەزراوەی ڕاگەیاندنی کەنەدی
- لیژنەی گەشتیاری کەنەدا
- ڕێکخراوەکانی تر
- کەنەدا لە ئینسایکلۆپیدیای کەنەدی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- دەروازەی ڕۆشەنبیری کەنەدی[بەستەری مردوو]
- Culturescope.ca لیژنەی چاودێری ڕۆشەنبیری کەنەدی
- کارگێری زانیاریەکانی بواری ووزە سەرژمێرە فەرمییەکانی کەنەدا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکییەوە
- سەرژمێریەکانی کەنەدا بەپێی ڕۆژژمێری کەنەدی
- ئەتلەسی کەنەدا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەنەدا تێدایە. |