کامران بەدرخان

(لە کامەران بەدرخانەوە ڕەوانە کراوە)


کامەران بەدرخان (بە بەدرخانی: Kamiran Bedirxan) (٢١ی ئابی ١٨٩٥ لە ئەستەمبوڵ، تورکیا - ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨ لە پاریس) سیاسەتوان و نووسەر و پارێزەرێکی کورد بوو؛ لە سەردەمی چالاکییەکانی ڕۆڵی ھەبووە لە دامەزراندنی کۆمەڵەی خۆیبوون لە سووریا و بەردەوام ھاوکاریی براکەی جەلادەت عالی بەدرخان کردووە لەسەر ڕۆژنامەی ڕۆناھی و ھاوار. ھەر لە شامیش گۆڤاری «ڕۆژا نووی» بڵاو کردووەتەوە لە دواییشدا گۆڤاری ستێریشی دەرکردووە. بنەماڵەی بەدرخان بە ناچاری تورکیایان بەجێ ھێشتووە و بۆ خوێندن ڕووی لە ئەڵمانیا کردووە و لەوێ دوکتۆرای حقووقی وەرگرتووە و ماوەیەکیش لە زانکۆی پاریس لە فەڕەنسا مامۆستا بووە.[ژێدەر پێویستە] ئەو لە ئەنستیتۆی زمان و شارستانییەتی ڕۆژھەڵات (بە فەڕەنسی: Institut national des langues et civilisations orientales) سەرۆکی بەشی زمانی کوردی بووە لە دوای ڕۆژە لسکۆ.[١] کامەران بەدرخان دوای ژیانێکی پڕ خزمەت و سەروەری لە ساڵی ١٩٧٨ کۆچی دوایی کردووە.

کامەران بەدرخان
لەدایکبوون٢١ی ئابی ١٨٩٥
مەرگ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨
نەتەوەکورد
پیشەڕۆژنامەوان، مامۆستا، پارێزەر
باوان
خزمەکانبراکان سورەیا بەدرخان، جەلادەت عالی بەدرخان

پێشانگا

دەستکاری

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Blau، Joyce (2006-12-31). «Une perspective historique sur les études kurdes. Entretien avec Joyce Blau». European Journal of Turkish Studies. Social Sciences on Contemporary Turkey (بە فەرەنسی) (5). doi:10.4000/ejts.797. ISSN 1773-0546.