ڕۆژە لسکۆ (بە فەڕەنسی: Roger Lescot) (١٩١٤–١٩٧٥) نووسەر، زمانناس و ڕۆژھەڵاتناسی ئەورووپی بوو کە گەلێک کاری لەسەر زمانی کوردی کردووە. لسکۆ ماوەیەک لە ڕۆژاوای کوردستان ژیانی بەسەر بردووە و لەگەڵ برایانی بەدرخان ئاشنایەتیی ھەبووە. ئەو لە ئەنستیتۆی زمان و شارستانییەتی ڕۆژھەڵات (بە فەڕەنسی: Institut national des langues et civilisations orientales) بەشی زمانی کوردیی دامەزراند و تا ١٩٤٧ (بەر لە ئەمیر کامەران بەدرخان) سەرۆکی ئەو بەشە بوو.[١] لسکۆ لەو ماوەیەدا کە لە ڕۆژاوای کوردستان بوو لە چیای کرمانج لەگەڵ یەزیدییەکانی ئەو ناوچەیە ئاشنایی پەیدا کرد و لەسەری نووسین.[٢] ھەروەھا لە گۆڤاری ھاوار و ڕووناھیدا نووسراوەی بڵاو کردووەتەوە. لسکۆ جگە لە کوردی شارەزایی لە زمانی تورکی و فارسی ھەبووە و بڕێک کتێبی وەرگێڕاوە، لەمانە وەرگێڕانی کوندەپەپووی کوێرە بە فەڕەنسی.[٣]

ڕۆژە لسکۆ
بە فەرەنسی: Roger Lescot
لەدایکبوون١٨ی ئازاری ١٩١٤
7th arrondissement of Lyon، فەڕەنسا
مردن٣ی شوباتی ١٩٧٥(١٩٧٥-٠٢-٠٣) (٦٠ ساڵ ژیاوە)
13th arrondissement of Paris، فەڕەنسا
زمانەکانی ئاخاوتنفەڕەنسی
پیشەorientalist، دیپلۆمات، وەرگێڕ
پۆستەکانambassador of France to Jordan

کارەکان دەستکاری

  • لێکۆڵینەوە لەسەر یەزیدییەکانی سووریا و چیای شنگال، ١٩٣٨، بەیرووت
  • ڕێزمانی کوردی (لەگەڵ جەلادەت بەدرخان)، ١٩٧٠
  • مەم و زین، ١٩٤٢، بەیرووت

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Blau, Joyce (2006-12-31). "Une perspective historique sur les études kurdes. Entretien avec Joyce Blau". European Journal of Turkish Studies. Social Sciences on Contemporary Turkey (بە فەڕەنسی) (5). doi:10.4000/ejts.797. ISSN 1773-0546.
  2. ^ Dussaud, René (1939). "Roger Lescot. — Enquête sur les Yézidis de Syrie et du Djebel Sindjâr". Syria. Archéologie, Art et histoire. 20 (1): 83–84.
  3. ^ مرضيه, بليغي; مينا, نوروزي (1394-01-01). "رويکردي تطبيقي ميان بوف کور صادق هدايت و ترجمه فرانسوي آن" (بە فارسی). 9 (20): 49–75. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help); Check date values in: |date= (help)