ڕەعد کوردی
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ڕەعد محەممەد عەبدولرەحمان ساڵح ناسراو بە ڕەعد کوردی (لەدایکبووی ١٦ی نیسانی ١٩٩١ لە کەرکووک، عێراق[١]) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. ڕەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێزی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکووک. لە ئێستادا، ناوبەناو (بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزان) بانگھێشتی ئیمارات دەکرێت بۆ پێشنوێژی لە مزگەوتەکانی ئەحمەد حەبا لە دوبەی و شێخ زاید لە ئەبوزەبی کردووە. لە ھەمان کاتیشدا بەردەوامە لە پێشنوێژی لە مزگەوتەکانی ئیمامی شافعی و بەھەشت لە سلێمانی.[٢][٣]
ڕەعد محەممەد کوردی | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نەتەوە | کورد |
پیشە | قورئانخوێن و پێشنوێژی مزگەوت |
ئایین | ئیسلام |
وێبگە | https://raadkurdi.net/ |
ڕەعد ناوبانگی لە جیھانی ئیسلامی ھەیە،[١] ئەمەش بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکانی لە یوتیووب، کە بەشێک لەو ڤیدیۆیانە ملیۆنان جار بینراون.
لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، فیلمێکی بەڵگەنامەیی بەناوی چیرۆکی ژیانی ڕەعد محەممەد ئەلکوردی لە کەناڵی فەرمیی خۆی لە یووتیووب بڵاوکرایەوە کە باس لە ژیانی ڕەعد دەکات چۆن بووە بە قورئانخوێن. فیلمەکە لەلایەن ڕەوا جەمال کاری دەرھێنانی بۆ کراوە.[ژێدەر پێویستە]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ڕەعد کوردی قورئانخوێنی بەناوبانگی کورد قسە بۆ ڕووداو دەکات، ماڵپەڕی ڕووداو، لە ڕۆژی ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ھیوا جەمال.
- ^ پڕۆفایلی ڕەعد کوردی، وێبگەی فەرمی ڕەعد کوردی. ڕۆژی ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ڤیدیۆگرافی ڕەعد کوردی، پەڕەی کوردگراف لە فەیسبووک، ڕۆژی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی قورئان
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی پارێزگای کەرکووک
- دەروازەی پارێزگای سلێمانی
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |