پێرستی ڕاھێنەرە براوەکانی جامی جیھانیی فیفا
جامی جیھانیی فیفا بە بەناوبانگترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی یەکێتییەکان دادەنرێت لە جیھاندا.[١] ھەشت ھەڵبژاردە لە ٢٢ خولی ڕابردوو نازناوەکەیان بەرزکردووەتەوە. بەڕازیل پێنج جار سەرکەوتنی بەدەستھێناوە، دوای ئەویش ئەڵمانیا و ئیتاڵیا ھەریەکەیان چوار نازناویان بەدەستھێناوە؛ ئەرژەنتین سێ نازناو، فەرەنسا و ئۆروگوای، ھەریەکەیان دوو نازناویان بەدەستھێناوە؛ و ئینگلتەرا و ئیسپانیا، ھەریەکەیان یەک نازناویان ھەیە.[٢] ڕۆڵی ڕاھێنەر ھەڵبژاردنی پێکھاتەی جامی جیھانیی فیفا و پەرەپێدانی تاکتیکی ھەڵبژاردەکەیە.[٣]
ئەلبێرتۆ سوپیچی سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی ئۆروگوای کرد لە لە یەکەمین جامی جیھانیی ساڵی ١٩٣٠.[٤] ڤیتۆریۆ پۆپسۆ تاکە کەسە کە دوو جار وەک ڕاھێنەر نازناوی جامی جیھانیی بەدەستھێناوە، لە ساڵانی ١٩٣٤ و ١٩٣٨ لەگەڵ ئیتاڵیا.[٥] ٢١ ڕاھێنەری جیاواز نازناوی جامی جیھانییان بەدەستھێناوە و سەرجەم ڕاھێنەرە براوەکان سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی خۆیان کردووە. پێنج ڕاھێنەر جارێک وەک براوە و جارێک پلەی دووەمیان وەرگرتووە؛ ھێلموت شۆن (براوە لە ساڵی ١٩٧٤، پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٦٦) و فرانتس بێکنباوەر (براوە لە ساڵی ١٩٩٠، پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٨٦) بۆ ئەڵمانیای ڕۆژاوا، کارلۆس بیلاردۆ (براوە لە ساڵی ١٩٨٦، پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٩٠) بۆ ئەرژەنتین، ماریۆ زاگالۆ (براوە لە ساڵی ١٩٧٠، پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٩٨) بۆ بەرازیل، و دیدی دیشاپ (براوە لە ساڵی ٢٠١٨، پلەی دووەم لە ساڵی ٢٠٢٢) بۆ فەرەنسا.[٦][٧]
سێ لەوانە ھەم وەک یاریزان ھەم وەک ڕاھێنەر پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستھێناوە؛ زاگالۆ (وەک یاریزان لە ساڵانی ١٩٥٨ و ١٩٦٢، وەک ڕاھێنەر لە ساڵی ١٩٧٠)، بێکنباوەر (وەک یاریزان لە ساڵی ١٩٧٤، وەک ڕاھێنەر لە ساڵی ١٩٩٠) و دیدییە دیشامپس (وەک یاریزان لە ساڵی ١٩٩٨، وەک ڕاھێنەر لە ساڵی ٢٠١٨).[٨][٩] ھەروەھا ھەردوو بێکنباوەر و دیشامپ کاپتنی تیپەکانیان بوون کاتێکدا وەک یاریزانێک جامی جیھانییان بەدەستھێنا.[١٠]
ڕاھێنەرە براوەکان دەستکاری
بەپێی ڕەگەزنامە دەستکاری
ڕەگەزنامە | ڕاھێنەرە (کان) | ژمارەی بردنەوە |
---|---|---|
بەڕازیل | ٥ | ٥ |
ئیتاڵیا | ٣ | ٤ |
ئەڵمانیا[ئ] | ٤ | ٤ |
ئەرژەنتین | ٣ | ٣ |
ئوروگوای | ٢ | ٢ |
فەڕەنسا | ٢ | ٢ |
ئینگلتەرا | ١ | ١ |
ئیسپانیا | ١ | ١ |
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^
{{cite magazine}}
: Empty citation (help) - ^ Stokkermans, Karel (22 December 2022). "World Cup 1930–2022". Rec. Sport. Soccer Statistics Foundation. Retrieved 23 December 2022.
- ^ Evans, Chris (20 July 2022). "The art of international football management — by those who've done it". The Guardian. Retrieved 25 September 2022.
- ^ Butler, Michael (23 September 2015). "Has a football club's fans ever openly supported their opponents?". The Guardian. Retrieved 25 September 2022.
- ^ Evans, Chris (15 December 2022). "World Cup 2022: Vittorio Pozzo's legacy and a record that is finally under threat". BBC Sport. Retrieved 29 December 2022.
- ^ ئ ا Owsianski, Jaroslaw; DiMaggio, Roberto (16 August 2018). "World Cup 1930–2022 — Info on Coaches". Rec. Sport. Soccer Statistics Foundation. Retrieved 10 September 2022.
- ^ "Deschamps na bereiken WK-finale in illuster rijtje: 'Nog één laatste stap te gaan'" [Deschamps after reaching the World Cup final in an illustrious row: 'One last step to go'] (بە ھیندی). NOS. 14 December 2022. Retrieved 24 December 2022.
- ^ West, Jenna (15 July 2018). "Didier Deschamps Becomes Third to Win World Cup as Player and Manager". Sports Illustrated. Retrieved 25 September 2022.
- ^ Auclair, Philippe (17 December 2022). "Didier Deschamps: a born competitor with only one mission in life – to win". The Guardian. Retrieved 24 December 2022.
- ^ Jolly, Richard (14 December 2022). "Why isn't Didier Deschamps seen as a coaching genius?". The Independent. Retrieved 24 December 2022.
- ^ Jolly, Richard (19 December 2022). "Lionel Scaloni: The caretaker who became a World Cup winner and facilitator of Messi's dreams". The Independent. Retrieved 23 December 2022.
- ^ "All-time FIFA World Cup Ranking 1930–2014" (PDF). FIFA. Archived (PDF) from the original on 23 May 2020. Retrieved 20 May 2020.
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref>
tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/>
tag was found