ماریۆ زاگالۆ
ماریۆ زاگالۆ (بە پورتوگالی: Mário Zagallo ) ( لەدایکبووی ٩ی ئابی ١٩٣١-مردن ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤)[١] یاریزانێکی تۆپی پێی بەڕازیلی و ڕاهێنەری پێشووی تۆپی پێیە، لە ٩ی ئابی ١٩٣١ لەدایکبووە.[٢] [٣]زاگالۆ لە ساڵی ١٩٤٨ تا ساڵی ١٩٤٩ وەک یاریزانی تۆپی پێ لەگەڵ یانەی ئەمریکای بەڕازیل یژیانی پیشەگەری دەستپێکرد. ، دوای ئەوە ڕووی لە یانەی فلامینگۆ کرد، و لە ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٥٨ ، ٢١٧ یاری لەگەڵ فلامینگۆ ئەنجامدا و ٣٠ گۆڵی تۆمارکرد، دواتر ڕووی لە یانەی بۆتافۆگۆ دەکات لە ساڵی ١٩٥٨ تا ١٩٦٥، هەر لەو یانەیە وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند. زاگالۆ ٣٣یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل ئەنجامداوە و ٥ گۆڵی تۆمارکردووە، توانی دووجار جامی جیھانیی فیفا بەدەستبهێنێت، لە ساڵانی ١٩٥٨ و ١٩٦٢ . [٤]
ماریۆ زاگالۆ | |
---|---|
بە پورتوگالی: Mário Zagallo | |
لەدایکبوون | ٩ی ئابی ١٩٣١ Atalaia، بەڕازیل |
مردن | ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ڕیۆ دێ ژانێرۆ، بەڕازیل | (٩٢ ساڵ ژیاوە)
وڵاتی وەرزش | بەڕازیل |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Mário Jorge Lobo Zagallo |
First family name in Portuguese name | Lobo |
ناوی خوازراو | Velho Lobo (vell llop) |
ھۆی مەرگ | multiple organ dysfunction syndrome |
شوێنی ناشتن | Cemitério de São João Batista |
زمانی زگماکی | پورتووگالی بەڕازیلی |
زمانەکانی ئاخاوتن | پۆرتووگالی، پورتووگالی بەڕازیلی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، association football coach |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | wing half، ھێرشبەر |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٤٨ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | Botafogo F.R.، America Football Club، Clube de Regatas do Flamengo، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل، America Football Club |
وەرزش | تۆپی پێ |
پیشەی ڕاهێنەرایەتی دەستکاری
لە دوای وازهێنان لە یاریکردن زاگالۆ ڕووی کرد پیشەی ڕاهێنەرایەتی و یەکەم یانەی کە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی گرتە ئەستۆ یانەی بۆتافۆگۆ بوو، شانبەشانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەڕێوەی دەبرد. زاگالۆ لە ساڵی ١٩٧٠ وەک ڕاهێنەر و لە ساڵی ١٩٩٤ وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر نازناوی جامی جیهانیی بەدەستهێنا هەردووکیان لەگەڵ بەڕازیل بوو. [٥]یەکەم کەس بوو کە جامی جیهانی بردەوە چ وەک یاریزان و چ وەک ڕاهێنەر. [٦] لە ساڵی ١٩٧٠ لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا جامی جیهانی بردەوە، هەروەها دووەم گەنجترین ڕاهێنەرە کە جامی جیهانیی بەدەستهێناوە، دوای ئەلبێرتۆ سوپیچی کە لە تەمەنی ٣١ ساڵیدا لەگەڵ ئۆروگوای لە ساڵی ١٩٣٠ کە نازناوەکەی بردەوە.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ڕۆبێرتۆ ئەسەف، کلۆڤیس مارتینز. کامپیۆناتۆ کاریۆکا: 96 ئانۆس دی هیستۆریا، 1902-1997 . ئیرادیاسۆ کولتووری (١٩٩٧).
- ^ Press, Associated (2024-01-06). "Mário Zagallo, World Cup-winning player and coach for Brazil, dies aged 92". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2024-01-06.
- ^ "Mário Zagallo: The Tactical Masters". The Coaches' Voice (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-03.
- ^ "Mario Zagallo, leyenda de la selección de Brasil como jugador y técnico, es el tercer ídolo inmortalizado en el Museo de la canarinha". El Universo (بە ئیسپانی). 2022-10-21. Retrieved 2023-12-03.
- ^ "Mário Zagallo, el hombre de los cuatro Mundiales". es.linkedin.com (بە ئیسپانی). Retrieved 2023-12-03.
- ^ "Mario Zagallo - Manager profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-03.
- ^ West, Jenna (15 July 2018). "Didier Deschamps Becomes Third to Win World Cup as Player and Manager". Sports Illustrated. Archived from the original on 20 May 2019. Retrieved 6 September 2020.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماریۆ زاگالۆ تێدایە. |