مارچێلۆ لیپی
مارچێلۆ لیپی (گۆکردنی ئیتاڵی: [marˈtʃɛllo ˈlippi]; لەدایکبووی ١٢ی نیسانی ١٩٤٨)یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەر و ڕاھێنەری ئیتاڵییە، کە سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا کرد بۆ سەرکەوتن لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦. لە ھاوینی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٨ ڕاھێنەری ئیتاڵیا بوو، دوای ئەوەی لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ دا ھەڵبژاردەکەی ئاستێکی خراپی پێشکەش کرد، سیزار پراندێلی شوێنی گرتەوە.[١]بەدرێژایی ژیانی وەرزشی وەک ڕاھێنەر، یەک جامی جیھانیی فیفا، پێنج نازناوی خولی ئیتاڵیا، سێ نازناوی سوپەرلیگی چینی، یەک جامی ئیتاڵیا، یەک جامی فیدراسیۆنی چین، چوار جامی سوپەری ئیتاڵیا، یەک نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یەک نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا، یەک نازناوی جامی سووپەری ئەورووپا و یەک جامی ئینتەرکۆنتیننتال بەدەستھێناوە. لیپی یەکەم و تا ئێستا تاکە ڕاھێنەرە کە ھەردوو نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و خولی پاڵەوانەکانی ئاسیای بەدەستھێناوە.[٢] ھەروەھا یەکەم ڕاھێنەرە کە بەناوبانگترین پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی بردبێتەوە ھەم بۆ یانەکانی کیشوەرە جیاوازەکان، چ بۆ ھەڵبژاردە نیشتمانییەکان. لیپی وەک یەکێک لە گەورەترین و سەرکەوتووترین ڕاھێنەرەکان لە مێژووی تۆپی پێدا دادەنرێت[٣] و لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕۆژنامەی تایمز ناوی خستە لیستی ٥٠ ڕاھێنەری سەرەکی ھەموو سەردەمێکەوە.[٤] لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ (IFFHS) لە ھەردوو ساڵی ١٩٩٦ و ١٩٩٨ وەک باشترین ڕاھێنەری تۆپی پێی جیھان دەستنیشانکرا، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٦ وەک باشترین ڕاھێنەری نیشتمانی جیھان دەستنیشانکرا[٥]
مارچێلۆ لیپی | |
---|---|
بە ئیتالی: Marcello Lippi | |
لەدایکبوون | Viareggio، ئیتاڵیا | ١٢ی نیسانی ١٩٤٨
وڵاتی وەرزش | ئیتاڵیا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Marcello Romeo Lippi |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیتاڵی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، association football manager |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | بەرگریکار |
ئەندامی تیپی وەرزشی | Pistoiese FC، U.C. Sampdoria، Savona F.B.C.، Lucchese 1905، Italy national under-23 football team |
وەرزش | تۆپی پێ |
خەڵاتەکان | Commander of the Order of Merit of the Italian Republic، Acqui Award of History، Italian Football Hall of Fame |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Lippi re-appointed as Italy coach». BBC Sport. 26 June 2008. لە 9 August 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «AFC Champions League win so important for Lippi». uk.reuters.com. ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ James Horncastle (٦ی ئابی ٢٠١٣). «Greatest Managers, No. 15: Lippi». ESPN. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «The top 50 managers of all time – The Times». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Horlogère، Passion (٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤). «Hublot loves football». Passion Horlogère (بە فەرەنسی). لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مارچێلۆ لیپی تێدایە. |