زمانی پاڵەوی

(لە پاڵەوی (زمان)ەوە ڕەوانە کراوە)

زاراوەی پاڵەوی، پەھلەوی، فەهلەوی یا هەمان فەیلی یەکێە لە زاراوەکانی زمانی کوردی کە زاراوەی کوردانی ساسانی بووە، لەسەرچاوەی زمانی پاڵەویی ئەشکانی، کە ھەندێک جار «پاڵەویی باکووری»یا «پارتی» شی پێدەڵێن، لە ساڵی ٢٥٠ی بەر لە زایینەوە، دوای ھاتنەسەرکاری ئەشکی یەکەم، دەست پێدەکا و ھەتا ساڵی ٢٢٤ی دوای زایین و ڕوخانی دەستەڵاتی ئەشکانییەکان زمانی ڕەسمی دەبێ.[١] . ئەم زاراوەیە هیچ پەیوەندیێکی بە زمانی فارسی نیە وە لە سەرچاوەی جیاواز باسی کورد بوونی ساسانیکان کراوە و باوە گەورەی ئەردەشیری پاپەکان ناسراو بووە بە ساسانی کورد یا ئەو جۆرەی لە سەرچاوە عەڕەبیکان هاتووە ساسان الکردی.ئەمە لە کاتێک دایە کە زمانێک بە ناوی فارسی ئەو کات لە ناوچەی زێدی ساسانەکان بوونی نەبووە و زمانی فارسی زمانی خوراسانی گەورە (ئەفغانستان، تاجیکستان و پاریزگای خوراسانی ئێران) بووە کە ناسراوە بە فارسی دەری یا بە کورتی دەری.

وشەی فەیلی کە خۆی بە عەرەبی کراوەی وشەی پەهلەویە کە گوردراوە بۆ فەهلەوی. ئەم زاراوەیە، زاراوەی بەشێکە لە کوردانی باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەکانی کرماشان، ئیلام، مەندەلی، بەدرە، بەغداد، گوڵاڵە، لوڕستان، بەختیاری و هتد.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری
  • زمانی پاڵەویی ئەشکانی
  • زمانی پاڵەویی ساسانی

    سەرچاوەکان

    دەستکاری
    • نانەوازادە، عەلی، فەرھەنگی پەھلەوی، تاران، چاپەمەنی تەوەکولی، ل٥، ٢٠٠٢، ISBN ISBN 964-5821-15-0 Parameter error in {{ISBN}}: Invalid ISBN.
    • زەبیحی، عەبدوڕەحمان، قامووسی زمانی کوردی، ورمێ، ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبیاتی کوردی، ل٢٥ و ٢٦، ١٣٦٧

    ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:Pagetype/setindex' not found.