نیکۆس کازانتزاکیس ( بە یۆنانی : Νίκος Καζαντζάκης، ١٨ی شوباتی ١٨٨٣ – ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٧) نووسەر ، شاعیر ، ڕۆژنامەنووس ، وەرگێڕ و گەشتیارێکی یۆنانی بوو.

 
لە ساڵی ١٩٠٤

نیکۆس کازانتزاکیس لە ١٨ی شوباتی ١٨٨٣ لە شاری هێراکلیون لە دوورگەی کریت لەدایکبووە. لەو کاتەدا، کریت لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عوسمانیدا بوو, و نیکۆس لە کەشوهەوای ڕاپەڕینی گەلی کریت دژی عوسمانییەکان گەورە بوو. ماوەیەک لە قوتابخانەی فەرەنسی لە دوورگەی ناکسۆس خوێندوویەتی کە لەلایەن دەروێشەکانی کاسۆلیکەوە بەڕێوەدەبرا. [١] دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، لە ساڵی ١٩٠٢ لە بەشی یاسا زانکۆی ئەتینا نێونووسی کرد و لە ساڵی ١٩٠٦ بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا. لە ساڵی ١٩٠٧ چووە پاریس و بووەتە خوێندکاری هێنری بێرگسۆن ،
فەیلەسوفی بەناوبانگی فەرەنسی.

کازانتزاکیس لە ڕۆمانی مەسیحی دیسان لە خاجدراو دا زۆڤ بە جوانی ژێردەستەیی و زولم و زۆری عوسلانیەکان نیشان دەدا. لە شەڕی بەڵکاندا چووە ناو سوپای یۆنان و دژی دوژمن شەڕی کردووە و دوای شەڕەکەش کاری بەڕێوەبردنی گشتی لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی قبوڵ کردووە و هەروەها نوێنەری یونسکۆ بووە لە پاریس . ساڵی 1947 بۆ درێژەدان بە چالاکییە ئەدەبییەکانی یۆنان بەرەو ئەنتیبس بەجێدەهێڵێت. لە ساڵی ١٩٥٦ لەلایەن کۆمەڵەی نووسەرانی یۆنانیەوە بەربژێر بوو بۆ خەڵاتی نۆبێل لە وێژە و لە ساڵی ١٩٥٧ دا بە دەنگێکی کەمتر لە ئەلبێرت کامۆ خەڵاتەکەی لەدەستدا.

کار و بیرکردنەوە

دەستکاری

نیکۆس کازانتزاکیس چاودێری شەڕەکانی ناوخۆی ئیسپانیا دەکات و گەشتێکی بۆ چین و ژاپۆن و میسر و قودس و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا و نەمسا و قوبرس و فەرەنسا کردووە . بەرهەمەکانی بۆ زۆربەی زمانەکان وەرگێڕدراون. کتێبی بچووک و سەد لاپەڕەیی "سێر و سێلوک" کە لە ساڵی ١٩٢٣دا چاپ و بڵاوکرایەوە، بنەمای بیری فەلسەفی نووسەرە، کازانتزاکیس دوای سی و دوو ساڵ نووسیویەتی: کتێبی سێر و سێلوک وەک تۆوێک بوو کە بەرهەمەکانی دیکەی منی لێ شین بۆوە و دوای ئەو ، هەموو شتێک کە نووسیم لێکدانەوە و وێنەیەکی ئەو کتێبە بوو. نیکۆس کازانتزاکیس لە ژێر کاریگەری ڕەوتی جیاواز و سەردەمی جیاوازدا بوو، وەک مەسیحیەت ، ئایینی بودا ، فەلسەفەی فریدریش نیچە ، هێنری بێرگسن ، هێنری جەیمس ، ئارسەر شۆپنهاوێر . مەیلی بەرەو مارکسیزم - لینینیزم بوو، بەڵام هەرگیز ئەندامێتی هیچ حزبێکی کۆمۆنیستی قبوڵ نەکرد.

دوایین فریودەری مەسیح و مەسیحی دیسان لە خاجدراو ناونیشانی دوو ڕۆمانە بەناوبانگەکەیە.

زۆربای یۆنانی ، کە فیلمێکی بە هەمان ناو لەسەری دروستکراوە، ناوی یەکێکی دیکەیە لە ڕۆمانەکانی کە ناوبانگێکی جیهانی هەیە.

جێگەی ئاماژەیە کتێبی زۆربای یۆنانی و ئازادی یا نەمان و مەسیحی دیسان لە خاجدراو وەرگێری بەناوبانگی کورد محەممەد قازی وەریگێراوەتە سەر زمانی فارسی.

کۆتایی ژیان

دەستکاری
 
گۆڕی نیکۆس کازانتزاکیس لە شاری هێراکلیۆن. لەسەر گڵکۆیەکە نووسراوە: "نە ئاواتێکم هەیە و نە دەترسم". من ئازادم. »

ئەو ڕەخنەی لە کەنیسەی کاسۆلیکی و ئۆرتۆدۆکس گرت بە نووسینی کتێبی مەسیحی لە خاچدراو لە ساڵی ١٩٥٤ ئەو کتێبە خرایە لیستی کتێبە قەدەغە کراوەکانەوە ، ئەمەش وایکرد بەناوبانگ بێت لە سەرانسەری جیهاندا. لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٥٦ ، خەڵاتی نێودەوڵەتی ئاشتی لە ڤیەنا وەرگرت و دوای گەشتێکی کورت بۆ چین، بەهۆی شێرپەنجەی خوێنەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فرایبۆرگ و لەوێ کۆچی دوایی کرد. لە ٣ی تشرینی دووەم ( ١٩٥٧ ) تەرمەکەی هێنرایە یۆنان و لە گۆڕستانێکدا دانرا کە بۆ کەسانی بێناو تەرخانکرابوو. دوای مردنی قەشەی یۆنان بە لادەر ناوی برد و وتی کە ناتوانرێت لە هیچ کەنیسەیەکی یۆنانیدا بنێژرێت. سەرەڕای ئەم فەتوایە، زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس لە زێدی خۆی کۆبوونەوە و نیکۆس کازانتزاکیسیان لە زێدی خۆی بە خاک سپێردرا. [٢] بەردی گۆڕەکەی بەم شێوەیەیە:


کتێبەکان

دەستکاری

زۆربای یۆنانی

مەسیحی دیسان لە خاجدراو

ئازادی یا نەمان

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ گۆڤاری ئەدەبی چیرۆکی ئازەر
  2. ^ عابدی کامیار ، نیکوس کازانتزاکیس روایتی از جان‌های بی قرار ، کتێبی "ماه و ادبیات فلسفه"