مەسیح عەلینەژاد
مەعسوومە عەلینەژاد قۆمیکۆلایی (بە فارسی: معصومه علینژاد قمیکلایی؛ لەدایکبووی ١١ی ئەیلوولی ١٩٧٦)، ناسراو بە مەسیح عەلینەژاد (بە فارسی: مسیح علینژاد)، ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی ئێرانی-ئەمریکی[٤] و چالاکوانی مافەکانی ژنانە.[٥][٦] ئەو وەکوو پێشکەشکار و بەرھەمھێنەر بۆ بەشی فارسیی دەنگی ئەمریکا، پەیامنێر بۆ ڕادیۆ فەردا، بەشداریکردنی بەردەوام بۆ تەلەڤیزیۆنی مەنۆتۆ و سەرنووسەری بەشدار بۆ ئێران وایەر کار دەکات.[٧]
عەلینەژاد تیشک دەخاتە سەر ڕەخنەگرتن لە پێگەی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، بەتایبەتی مافەکانی ژنان لە ئێران.[٨] گۆڤاری تایم ناوی لە ڕیزبەندی ھەڵبژێردراوەکانی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ژنانی ساڵ دەستنیشان کرد.[٩]
مەسیح عەلینەژاد | |
---|---|
مسیح علینژاد | |
لەدایکبوون | مەعسوومە عەلینەژاد قۆمیکۆلایی ١١ی ئەیلوولی ١٩٧٦ |
نەتەوە | ئێرانی |
شارۆمەندێتی | ویلایەتە یەکگرتووەکان[١] |
پەروەردە | زانکۆی ئۆکسفۆرد برووکس |
پیشە | ڕۆژنامەنووس و نووسەر |
چالاکبوون | ٢٠٠١–ئێسنا |
خاوەنکار | ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ میدیای جیھانی |
ھاوسەر | |
مناڵ(ەکان) | ١ |
عەلینەژاد لە غەریبیدا لە شاری نیویۆرک دەژی و ھەتا ئێستا چەندین خەڵاتی لە بابەتە جۆراوجۆرەکاندا بەدەستھێناوە.[١٠] لە ساڵی ٢٠١٩، عەلینەژاد لە دادگای فێدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەھۆی ھەراسانکردنی خۆی و خێزانەکەی، سکاڵای لە دژی حکوومەتی ئێران تۆمار کرد.[١١] ئەو کتێبێکی لە ساڵی ٢٠١٨دا بە ناوی بای ناو قژم بڵاوکردەوە کە باس لە ئەزموونەکانی گەورەبوونی خۆی لە ئێراندا دەکات، کە تێیدا نووسیوە: «کچان جۆرێک پەروەردە دەکرێن کە سەریان نزم بێت و ھەتا بکرێت بێدەنگ و لەسەرخۆ بن».[١٢][١٣] لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١، وەزارەتی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە چەند کەسی ئێرانی دەستبەسەر کردووە کە لە حوزەیرانی ٢٠٢٠دا ھەوڵی ڕفاندنی مەسیح عەلینەژادیان ھەبووە.[١٤][١٥] لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٢، پیاوێک بەناوی خالید مەھدیئۆڤ نزیکی خانووی مەسیح عەلینەژاد لە بڕۆکلین بووە و چاوی لە ناو خانووەکە دەکرد و لە ھەوڵی چوونە ژوورەوەدا بوو. لە کۆتایییەکانی ڕۆژدا پۆلیسی نیویۆرک ئەو کەسەی بەھۆی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل بەبێ مۆڵەت دەستبەسەر کرد و پۆلیس لە ئۆتۆمۆبیلەکەیدا چەکێکی کلاشنیکۆفی دۆزیەوە کە مەھدیئۆڤ حاشای لێکرد. دواتر ئەو کەسە وەکوو نێردراوی حکوومەتی ئێران بۆ تیرۆرکردنی عەلینەژاد ناسێندرا.[١٦][١٧][١٨]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Weiser، Benjamin (١٣ی تەممووزی ٢٠٢١). «Iranian Operatives Planned to Kidnap a Brooklyn Author, Prosecutors Say». The New York Times. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
... Ms. Alinejad, an American citizen ...
- ^ «Family of prominent Iranian women's rights activist detained». ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩.
- ^ «Project Exile: Out of Iran, a voice for human rights - Global Journalist» (بە ئینگلیزی). Global Journalist. 2014-10-13. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ Inskeep، Steve (July 15, 2021). «The Journalist Iran Allegedly Sought To Kidnap Says She Would Have Been Killed». NPR.org (بە ئینگلیزی). لە December 3, 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Iran: Family of women's rights activist arrested in despicable attempt to intimidate her into silence». ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩.
- ^ Fang، Lee (January 7, 2020)، «VOA Persian Awarded Journalism Contract to Controversial Former Trump Campaign Operative»، The Intercept، لە March 20, 2020 ھێنراوە
{{citation}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «USAGM». USAGM (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Morris، Cheryl (١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧). «How Masih Alinejad is paying the price for confronting Iran's leaders». New Internationalist. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ Evans، Greg (٢ی ئازاری ٢٠٢٣). «Cate Blanchett, Angela Bassett Among Time's 2023 Women Of The Year». Deadline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Radio Farda and Radio Free Afghanistan Honored By AIB». Pressroom. Radio Free Europe/Radio Liberty. ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Anti-headscarf law activist sues Iran in US over harassment». AP News. ٢١ی نیسانی ٢٠٢١.
- ^ «The wind in my hair: one Iranian woman's courageous struggle against being forced to wear the hijab». The Guardian. ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨.
- ^ Smith، Jordan Michael (١٣ی ئابی ٢٠١٩). «How Voice of America Persian Became a Trump Administration PR Machine». The Intercept (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Iran 'spies' charged in plot to kidnap US journalist and speed her to Venezuela». The Guardian. ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «Iranians 'plotted to kidnap US, Canada and UK targets'». BBC. ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Alinejad، Masih (August 7, 2022). «Iran Tried to Kill Me on American Soil». The Wall Street Journal. لە August 12, 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Man arrested near home of Iranian dissident faces gun charge». The Washington Post. Associated Press. August 11, 2022. لە August 12, 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Weiser، Benjamin (July 31, 2022). «Man With Loaded Assault Rifle Arrested Outside Iranian Writer's Home». The New York Times. لە August 12, 2022 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەسیح عەلینەژاد تێدایە. |