بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Ghamgeen!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٢٣ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

--Aza ٠٤:٤٣, ١٨ تشرینی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

بەخێرهاتن و چەند رێنماییەک دەستکاری

سڵاو گەورەم،

بەخێرهاتی بۆ ویکیپیدیای کوردیی سۆرانیی، بەهیوای بەرهەم و نووسینێکی باش. ئەوەی تێبینیم کرد لەو وتارانەی کە ئەزیزت نووسیوتە، ئەوەیە کە پەیڕەویی ستانداردەکانی نووسین لە ویکیپیدیا ی تێدا نەکراوە، دەنا لە هیچ لایەنێکی ترەوە کێشەیەکی ئەوتۆی نییە. بەڵام بەتکا، هەوڵبدە پەیڕەویی یاساکانی نووسین لە ویکیپیدیا بکەیت، بۆ ئەمەش دەتوانیت چاو لەو بۆکسەی سەرەوە بکەیت کە کاک ئازا بۆی داناویت، یاخود چاو لە ویکیپیدیا:ناساندن و ویکیپیدیا:یەکەم وتارت بکەیت.

رێز، --برووسک ٢٠:٠٣, ١٩ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو بەڕێز. کێشەکە چییە؟ کامە وتار دەڵێی کە تێیدا کێشەت بۆ دروست بووە؟--چالاکWьтуwеж (٩ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ٢٠:٠٤, ٣٠ ئایار ٢٠١٣ (UTC)


ئاماژەدان بە سەرچاوە دەستکاری

سڵاو بەڕێزم، دەست خۆشیت لێ دەکەم بۆ دانانی وتاری هایاو میازاکی، بەڵام بەڕێز پێویستە کە ئاماژە بدەیت بە سەرچاوەی زانیاری یاخود پەراوێز چونکە پێویستە زانیارییەکان لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە وەربگریت و وەری بگێڕیت هەر بۆ ئەو مەبەستەش تکایە چۆنیەتی دانانی وتاری نوێ و ئاماژەدان بە سەرچاوە بە باشی بخوێنەرەوە و پەیڕەویان بکە لە دانانی وتاری نوێدا، هیوادارم هەر بەردەوام بیت و سەرکەوتووبیت. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١٧:٤٣, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو. براکه‌م من سه‌رچاوه‌کان له‌ گۆڤاری په‌پووله‌ وه‌رده‌گرم که‌ خۆم له‌وێ ئیش ده‌که‌م یاخود له‌ ویکپیدیای ئینگلیزیه‌که‌وه‌..

سوپاس کردن دەستکاری

من زۆڕ سوپاست دەکەم لە سەر ئەوانەی کە بۆ ئەنیمی دەنووسیت

وێنە دەستکاری

سڵاو بەڕێز Ghamgeen. ئاگادار بوومەوە لە کۆمنز بەربەستیان کردبووی. ھۆکارەکەی بارکردنی وێنەی نائازاد بوو. کۆمنز ئاوایە و ئەگەر وێنەی نائازاد بار بکەی بەربەستت دەکەن تەنانەت بۆ ھەمیشە. تکایە لەوێ وێنەیەک کە ئازاد نییە باری مەکە. ھەر وێنەیەکی پێویستت بوو وەرە بۆ پەڕەی لێدوانەکەم باسی بکە ئەگەر کێشەی نەبوو خۆم باری دەکەم. لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٧، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڕینەوە دەستکاری

سڵاو بەڕێز، دوایین دەستکاریەکەتم لە فیلمی گەڕاوە لە مردن گەڕاندەوە. تکایە خۆتان بەدوربگرن لە سڕینەوەی بەشە سەرەکیەکانی وتارەکان. وەک سەرچاوەکان. ڕێز. - ئیبراهیم وتووێژ ‏٢١:١٦، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو: دەست خۆش بەڵام. من سەرچاوەی کورد سینەمام لابرد، چونکە ئەوان تەنها فلیمەکە پەخش دەکەن خۆ زانیارییان نەداوە لەسەری

ئەوان چیرۆکی فیلمەکانیش دادەنێن، دەشێت کە هی ئەوە بێت. ئیبراهیم وتووێژ ‏٢١:٠٩، ١٠ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەیلوولی ٢٠٢۱ دەستکاری

  سڵاو. ویستم پێت ڕابگەێنم کە یەکێک یان زیاتر لە بەشدارییە نوێکانت بەسوود دیار نەبوون و گەڕێندرانەوە. تکایە پێش بەشداربوون ھەندێک لەکاتی خۆت بگرە و سیاسەتەکان و ڕێساکان بخوێنەرەوە. ئەگەر سیاسەتەکانمان ڕوون نەبوون، دەتوانیت سەردانی پرسگا یان مێزی زانیاری بکەیت و ڕاستەوخۆ پرسیار بکەیت لەبارەی بەشداریکردن لەم پرۆژەیەدا. ئەگەر مەبەستت خراپ نەبووە تەنیا ویستووتە تاقیکردنەوە بکەیت، تکایە لەمەودوا خۆڵەپەتانێ بەکارببە بۆ تاقیکردنەوە. DK2 (لێدوان) ‏٠٩:٣٦، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC) سڵاو.. من دەمێکە بەکارهێنەرم.. بابەتی (عەبدۆ عوسمان ) بۆ لانەبەن؟ خۆ کەسێکی ئەونە دیار نییە. سێ گۆرانی هەیە.. پیویستە لە ویکیپێدیا لا ببرێت.. سوپاس داستان ‏١٠:٣٦، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەگەر دەتھەوێ وتارەکە لە ویکی نەمێنێت ئاوا لێرا باسی کە. DK2 (لێدوان) ‏١٢:٤٦، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیاری سڕینەوە بۆ ماڵی ئەژدیھا دەستکاری

 

وتاری ماڵی ئەژدیھا پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە لەسەر وتارەکە داندراوە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٣١، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

شێوازی دانانی سەرچاوەکان دەستکاری

دەم باش Ghamgeen، سپاس بۆ بەشدارییەکانت بەڵام شێوازی دانانی سەرچاوەکانت زۆر خراپە. مەچۆ وتارێک بنووسیت و لە کۆتایی و لە بەشی سەرچاوەکان کەڵەکەیان بکەیت یان بنووسی فڵان ویکیپیدیا سەرچاوەیە! تکایە بە شێوەی سایتەیشن سەرچاوەکان دانێ. یانی کام سەرچاوە سەر بە کام قسەیە، ڕێک لەوێ سەرچاوەکە دانی و تەواو. لەم ڤیدیۆیە بەجوانی باسی دانانی سەرچاوە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک کراوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏١١:٢٢، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

دەست خۆش. بەڵام ڤیدیۆیەکم دەوێ لەسەر دانانی زانیاری کەسایەتی لە کوێوە دەبێ بچیتە سەری، من دایمە خۆم بە کۆدین دروستی دەکەم، یان هی کەسێکی تر ئەهێن و دواتر دەستکاریی ئەکەم. داستان ‏٠٦:٠٢، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
سەرت خۆش، ڤیدیۆی تایبەت لەسەر داڕێژە:زانیاریدانی کەسایەتی نییە، بەڵام دەتوانی ھەر ڕێنمایییەکانی داڕێژەکە خۆی بەکاربێنیت. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٣:١٩، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە