قەرەومەر
قەرەومەر گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی سارۆخ، ناوچەی تەختی سڵێمان، شارستانی تیکاب، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٢][٣]
قەرەومەر
Qara Ömər - قرەعمر | |
---|---|
Qarah Omar | |
وڵات | کوردستان[١] ئێران |
پارێزگا | ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
شارستان | تیکاب |
ناوچە | تەختی سڵێمان |
گوندەوار | سارۆخ |
بەرزایی | ١٬٨٨٤ مەتر (٦٬١٨١ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• سەرجەم | ٤٠٦ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (موکریانی) |
• ئایین | سوننە (شافعی) |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
ناو
دەستکاریجوگرافیا
دەستکاریقەرەومەر لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی چۆپلی و لە باشوور لەگەڵ گوندی تاسەکەند و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی کەریم ئاوا لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی خارخار.[٤][٥][٦]
مێژوو
دەستکاریئەم گوندە ئاوەدان کراوەتەوە لەلایەن کەسێک بەناوی قولی کە لە بنەچەدا خەڵکی شارۆچکەی بانە بووە و لەگەڵ ئاغادا شەڕی بووە و ئاغای کوشتووە و ھەڵھاتووە و ئەم گوندەی ئاوەدان کردووەتەوە، کاری سەرەکی خەڵکی گوند کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بوو بە مێژوویەکی نزیک خەڵکی ئەم گوندە دەستیان کردووە بە کاری باخداری. ڕێگای ئەم گوندە خۆڵە و خزمەت گوزاری تێدا نیە و بۆتە ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆکردن.
دانیشتوان
دەستکاری- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (٤٠٦) کەس و (٨١) خێزان بووە.[٧]
- پێکھاتەی دانیشتوانی ئەم گوندە تەواوی کوردن و لە کوردە موکریەکانن.
- بە زمانی کوردی شێوەزاری موکریانی دەدوێن.
شوێنی گەشتیاری
دەستکاری- کانی چاوانە
- باخەکانی کانی چەرمۆ
- ناوبەرد
- گوێزان
- بەرکەمەر
- ئەحمەو کوژیاو
- بان قوڕاوە
- گوڵ سەبانجە
- چەم یونجە
- کیچایی
- دەشتی قەرەباوا
- دەشتی کەریماوا
- شیوە زەمان
- پای سەخت
- چەمی ساری باخ
- قوڵوخانە
- دەشتی خارخار
سروشتی گوند
دەستکاریئەم گوندە چوار وەرزی ساڵی ھەیە وەک ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کەژ و کێوی سەوز و بەھارە دەست پێ دەکات بە جەژنی نەورۆز، جۆزەردان و ھاوین خۆیان دەردەخەن بە پێگەیشتنی گێلاس و قەیسی ... پاشان سەرما دەست پێدەکات بە ھەواشی لە مانگی ئەیلولدا و بەتایبەت شەو ئەویش بەدەرکەوتنی گەلاوێژ (کەوتنی گەلاوێژ) و نیشانەی دەرکەوتنی وەرزی پایزە، ساردی زستان بە بارینی بەفر دەست پێدەکات، ھەندێ زستان ھەندە سەختە وەھا لەدانیشتوانی گوند دەکات بمێننەوە لە مالەکانیاندا. لە ساڵەکانی پێشوودا لە وەرزی زستاندا خەڵکی گوند لە ناو ماڵەکاندا بۆ بەسەربردنی کات یاری خۆماڵیان دەکرد، بە پێشکەووتنی تەکنەلۆجیا و ھاتنی مۆبایل و ئەنتەرنێت ئەم بارە کۆمەڵایەتی و یارییە میللیانە ووردە ووردە کاڵبووەوە و بەرەو نەمان چوو.[٨]
میوە
دەستکاریلەم گوندەدا لەوەرزی ھاوین و پایزدا میوەیەکی زۆر ھەیە وەک گێلاس و قەیسی و باوى و گوێز.
گیانداران
دەستکاریلە ژینگەی ئەم گوندەدا جۆرەھا گیاندار تیایدا دەژی وەک (بەراز و گورگ و ڕێوی و کەو) کە بەشێوەیەکی زۆر ھەیە.
بەرھەمی کشتوکاڵی
دەستکاریزۆری بەرھەمی کشتوکاڵی ئەم گوندە (گەن و جۆ و نۆک و نیسکە.
ئەمانەش ببینە
دەستکاری
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ^ http://wikimapia.org/
- ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%82%D8%B1%D9%87%E2%80%8C%D8%B9%D9%85%D8%B1
- ^ https://books.google.iq/books?