عەلی جەوانمەردی (لەدایکبووی ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥، لە مەھاباد) ھەواڵنێر و ڕۆژنامەوانێکی باڵای لقی فارسی دەنگی ئەمریکا و سیاسەتوانێکە. جەوانمەردی زیاتری بەشداریی و چالاکییەکانی لە شاری ھەولێر ئەنجام دەدات و لەگەڵ کەسانێک وەکوو مەسعوود بارزانی، فوئاد مەعسووم و کەسە بەنێوبانگەکانی وڵاتی ئەمریکا لێدوانی ھەبووە. ئەم پیاوە ھەموو ھەفتەیەک لە ئینستاگرام، فەیسبووک و یووتیووب بەرھەمەکانی ڕاستەوخۆ بڵاودەکاتەوە. عەلی جەوانمەردی دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و لەگەڵ ئەم حکوومەتە لەشەڕ دایە.[١][٢][٣][٤]

عەلی جەوانمەردی

لەدایکبوون (١٩٧٥-١١-١١) ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥
نیشتەجێیواشینگتن، ویلایەتە یەکگرتووەکان
نەتەوەکورد
پەروەردەکارناسیی باڵای زانستی سیاسی
پیشەڕۆژنامەوان، کارکردن لە کەناڵی دەنگی ئەمریکا
حیزبی سیاسیحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (پێشوو)
ھاوسەرسەیران شەرەفی (ھاوسەری پێشوو)
مناڵ(ەکان)سارینا، نازیلا
وێبگەwww.avatoday.net

عەلی جەوانمەردی ڕۆژنامەوانی بەشی ڕۆژھەڵات ناوینی دەنگی ئەمریکایە، کە ھەندێ بەرھەمەک لە سووریا، تورکیا، عێراق و ھەروەھا لە شەڕی دژبە داعش سازکردووە. جەوانمەردی پێشدا لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بووە.

ئەو بە یەکەم جار لەگەڵ نادیە موراد براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل و ھەندێک لە کچە کوردە ئێزیدییەکان کە قوربانی دەستدرێژی داعش بوون، گفتوگۆی کرد.[٥] جەوانمەردی دەتوانێ بە زمانەکانی کوردی، فارسی، تورکی، عەرەبی و ئینگلیزی قسان بکات.

نوێنەری ڕاگەیاندنی ئاواتوودەی وێبگەی چالاکی سیاسی دژی دەوڵەتی ئێستای ئێرانە و لەڕاستەی ڕووخاندنی حکوومەت چالاکی ھەیە. جەوانمەردی لە دانیشتنی دیموکراسی خوازەکان لە ستۆکھۆڵم، ھەر وەکوو پێشوو، دیسان ڕوخاندنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ویستەوە.[٦]

پەستانی خێزانەکەی دەستکاری

ھێزەکانی ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامیی لەگەڵ پەستان و ھەڕەشەی ئەندامی خێزانی ھەندێک لە ڕۆژنامەوانەکانی ئێرانی، بەردی گۆڕی باوکی عەلی جەوانمەردییان شکاند و بە ھێرشی سەر خانووی دایکی، وێنەکانی خێزانییان سوتاندن.[٧]

پرۆژەی تیرۆر دەستکاری

حوسێن تائیب سەرۆکى ئیتلاعاتى سوپاى پاسداران فەرمانى کوشتنى ڕۆژنامەنووسى سەربەخۆ و ئەندامى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى واژوو کرد و لەبەرامبەر کوشتنەکەشیدا پێنج سەد ملیۆن تمەنى دانا، ئەم بڕیارەشى لە دواهەمین کۆبوونەوەى هەیئەتى ڕەزمەندەگانى ئیسلام بووە لە دەیەی فاتمیە و پاش تەواوبوونى مەراسیمەکە لە نێو لایەنگرانى خۆى گوتوویەتى دەبێت عەلى جەوانمەردى تیرۆر بکەین. بە پێى زانیارییەکانى ئەو سەرچاوەیەى کە ڕاستەوخۆ لە نێو گرووپەکەى حوسێن تائیب بووە، قسەیەکى حوسێن تائیبی گێڕایەوە کە گوتوویەتى: «زۆرم حەز لێیە بزانم کە ئەورۆ ئەو نمەک بە حەرامە کە هەم ناوى عەلى خراپ کردووە و هەمیش جەوانمەردى تێک داوە، بەڕاستى لە کوێیە؟ ئەو دە کەسەى کە تەگەرى ئۆتۆمبێلیان ئاگر تێبەردەدا و ڕێگەیان دەبەست و ماڵى خەڵکیان ئاگر تێبەردەدا، ئەم ڕۆژنامەنووسە پێى دەگوتن ئینقیلابییەکانى عێراق، ئەوڕۆ لە چ کونێک خۆى شاردووەتەوە؟ بۆچى بوێرى قسەکردنى نییە؟».[٨]

ھەندێک دوایە ئەم کەسانەی کە بە فەرمانی ھێزە ئەمنیەتییەکانی سپای پاسداران ئەیانویست جەوانمەردی بگرن یان تیرۆری کەن، بە دەستی گرووپی پاراستنی جەوانمەردی، گیران و ڤیدیۆی دانپێنانییان بڵاوکرایەوە.[٩][٩]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری