شتە نامۆکان (وەرزی سێیەم)

وەرزی سێیەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی زانستی خەیاڵیی ئەمریکی

سێیەم وەرزی زنجیرەی خەیاڵی زانستیی ترسناکی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکیی شتە نامۆکان، ناونراو بە شتە نامۆکان ٣، لە تەواوی جیھاندا پەخشکرا لەلایەن خزمەتگوزاری پەخشکردنی نێتفلیکس لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٩. زنجیرەکە لەلایەن برایانی دەفەرەوە دروست کراوە، کە بەرھەمھێنەری جێبەجێکارن لەگەڵ شۆن لێڤی، دان کۆھن، و ئیان پاترسن.

شتە نامۆکان (وەرزی سێیەم)
پۆستەری بازرگانی
ئەکتەرە سەرەکییەکان
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ژ.ی ئەڵقەکان٨
بڵاوکردنەوە
تۆڕنێتفلیکس
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-04)
کاتزانیی وەرز
← پێشوو
وەرزی دووەم
دواتر →
وەرزی چوارەم
پێڕستی ئەڵقەکانی شتە نامۆکان

کاستی وەرزی سێیەم پێکدێت لە وینۆنا ڕایدەر، دەیڤد ھاربەر، فین وۆڵفھارد، میڵی بۆبی بڕاون، گەیتن ماتەرازۆ، کەیڵەب مەگڵاکڵین، نۆوا شناپ، سەیدی سینک، ناتالیا دایەر، چارلی ھیتن، جۆو کیری، دەیکرێ مۆنتگۆمەری، مایا ھاوک، پریا فێرگیوسن، و کارا بوۆنۆ. لەگەڵ کاری ئێڵوێس، جەیک بیوسی، مایکڵ پاڕک، و فرانچێسکا ڕیاڵی بە ڕۆڵی پاڵپشت.[١][٢][٣] شتە نامۆکان ٣ بووە خاوەنی ستایشی ڕەخنەگران، بەزۆری بۆ دیمەنەکانی، گاڵتەئامێزییەکەی، نواندنەکان (بەتایبەتی نواندنەکانی ھاربەر، بڕاون، مۆنتگۆمەری، و ھاوک)، و قورسایییە سۆزدارییەکەی، بەڵام ھەندێکیان ڕەخنەیان لە چیرۆکە پاڵپشتەکەی ھەندێک لە کەسایەتییەکان.

پێشەکی دەستکاری

لە ھاوینی ١٩٨٥ لە ھۆکینس، مۆڵی ستارکۆرتی تازە کراوە بووەتە مایەی سەرنجی شارەکە، کە فرۆشگاکانی دیکە بێ کار کردووە. سەرۆکی پۆلیسی ھۆکینس، جیم ھۆپەر، ناڕازییە بەرامبەر پەیوەندییە تازەکەی نێوان ئیلێڤن و مایک، لە کاتێکدا کە جۆیس دەیەوێت بچێتە دەرەوەی ھۆکینس بۆ ژیانێکی باشتر بۆ خۆی و منداڵەکانی، و جێھێشتنی ھاوڕێیەتیی منداڵەکانی و پەیوەندییەکەی لەگەڵ ھۆپەر. جۆیس دەبینێت کە موگناتیسەکانی بەشێوەیەکی سەیر ڕەفتار دەکەن و بڕیار دەدات کە لێکۆڵینەوە بکات. ھەرچۆنێک بێت، بەرز و نزمی وزە دەبێتە ھۆی ئاگاداریی ویڵ لە شتێکی ئەودنیایی، و ئیلێڤن و ماکس دەبینن کە دانیشتووانی شارەکە سەیر ڕەفتار دەکەن. سەرەڕای داخستنی دەروازەی سەرەوژێر، ترسی ئەوەیان ھەیە کە ھێشتا لە مەترسیدا بن بەھۆیەوە.

کاست و کەسایەتییەکان دەستکاری

کاستی سەرەکی دەستکاری

ڕۆڵە پاڵپشتەکان دەستکاری

میوانە دیارەکان دەستکاری

ئەڵقەکان دەستکاری

ژ.
بەگشتی
ژ. لە
وەرز
ناونیشاندەرھێندراو لەلایەننووسراو لەلایەنڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن
١٨١«بەشی یەکەم: سوزی، گوێت لێمە؟»برایانی دەفەربرایانی دەفەر٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-04)
لە حوزەیرانی ١٩٨٤دا، زاناکانی یەکێتی سۆڤیەت ھەوڵ دەدەن کە بەزۆر دەروازەیەکی نوێ بۆ سەرەوژێر بکەنەوە. دوای ساڵێک لە ھۆکینس، ناوبانگی مۆڵی ستارکۆرتی نوێ کاری فرۆشگاکانی دیکەی نەھێشتووە، کە خەڵکانی شارەکەی تووڕە کردووە. بۆ بێبەختیی ھۆپەری تازە باوک، مایک و ئیلێڤن پەیوەندییەکی خۆشەویستیان پێکھێناوە، کە وا لە ھۆپەر دەکات ئامۆژگاریی جۆیس وەربگرێت. جۆیس پێشنیاری گفتوگۆیەکی «دڵ-بۆ-دڵ» دەکات لەگەڵیان. دەستن دەگەڕێتەوە لە کامپی زانستیی ھاوینەیی و، بە یارمەتی منداڵەکانی دیکە، تاوەرێکی ڕادیۆییی کاتی دادەنێت بۆ پەیوەندیکردن بە سوزی، خۆشەویستەکەی، لە کامپ، کە وا لە منداڵەکانی دیکە دەکات – کە شکیان ھەیە کە سوزی بە ڕاستی بوونی ھەبێت – کە جێی بھێڵن، بەڵام دەستن دواتر گوێی لە نامەیەکی ڕووسی دەبێت لە ڕادیۆکەیدا. ویڵ ھەست دەکات کە مایند فلەیەرەکە ھێشتا لە ژیاندا بێت، بەڵام بۆ خۆی دەھێڵێتەوە. ھۆپەر ھەوڵ دەدات ھەستەکانی خۆی بۆ مایک و ئیلێڤن باس بکات، بەڵام گوێنەدانی مایک ھۆپەر تووڕە دەکات و وای لێدەکات لە بە نھێنی ھەڕەشەی لێبکات کە لەمەودوا ئیلێڤن نەبینێت. جرجەکان کۆدەبنەوە لە کارگەیەکی نزیک ھۆکینس کە لەوێ دەتەقن و دەبن بە تۆپەڵەیەک لە ماددەی ئەندامی. بیڵی داوا لە خاتوو ویڵەر دەکات کە چەند «وانەیەکی مەلەکردن»ی پێبدات. لە کاتێکدا ھەردووکیان حەزی خۆشەویستیان بۆ یەکتری ھەیە لە کاتێکی درێژەوە، لەوانەیە ببێتە پەیوەندییەکی ڕەگەزی. کاتێک خاتوو ویڵەر خۆی ئامادە دەکات بۆ «ژوانەکە»، پەشیمان دەبێتەوە و بمێنێتەوە بۆ مێردەکەی و منداڵەکانی، و ناڕوات بۆ بینینی بیڵی. دواتر، لە کاتی لێخوڕین بەلای کارگەیەکدا، ئۆتۆمبێلەکەی بیڵی خۆی دەکێشێت بە بوونەوەرێکی نەبینراودا و ڕادەکێشرێتە نێو کارگەکەوە.
١٩٢«بەشی دووەم: جرجەکانی مۆڵەکە»ڕایانی دەفەربرایانی دەفەر٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-04)
بیڵی لە کارگەکە ھەڵدێت دوای ئەوەی بوونەوەرەکە دیمەنێکی سەرەوژێری نیشان دەدات کە تێیدا ھاوشێوەیەکی خۆی دەبینێت. بیڵی بوونەوەرەکەوە ڕێنوێنی دەکرێت تا ژینپارێزی ھاوپیشەی ھێدەر ھۆڵۆوەی بڕفێنێت و بیھێنێت بۆ بوونەوەرەکە. مایک درۆ دەکات لەگەڵ ئیلێڤن بۆ ئەوەی نەیبینێت، کە ئیلێڤن دەشڵەژێنێت و ھۆپەریش پێی خۆشە کە یەکتری نابینن. ماکس پێی دەزانێت کە مایک درۆ دەکات و بە ئیلێڤن دەڵێت ئەگەر داوای لێبووردن نەکات، ئیلێڤن دەبێت لێی جیا ببێتەوە. نانسی و جۆناتان، کە لە ھۆکینس پۆست کاردەکەن، لە ماڵی ژنێکی پیر دەکۆڵنەوە بە ناوی خاتوو دریسکۆڵەوە کە دەڵێت جرجەکان پەینەکانی دەخۆن و دژوارانە ھەڵسوکەوت دەکەن. دوای ڕۆیشتنیان، جرجێکی گیراو دەتەقێت و دەبێتە تۆپەڵێک لە ماددەی ئەندامی و ھەڵدێت. ماکس و ئیلێڤن یەک دەگرن لە کاتی بازاڕی کردنیان لە مۆڵی ستارکۆرت و مایک، ویڵ، لوکەس دەبینن. مایک دووبارە درۆ دەکاتەوە، کە وا لە ئیلێڤن دەکات کە لێی جیا ببێتەوە. جۆیس دەستدەکات بە لێکۆڵینەوە لەسەر لەدەستدانی توانای موگناتیسیی فرۆشگاکە و ساردکەرەوەی ماڵەوەی، کە بەھۆیەوە ژوانی ئێوارەی لەگەڵ ھۆپەر لەکیس دەچێت. دەستن یەک دەگرێتەوە لەگەڵ ستیڤ، کە ئێستا لە دۆندرمەفرۆشێک کاردەکات لە ستارکۆرت لەگەڵ ھاوپۆلی پێشووی ڕۆبن بەکڵی. سیانەکە گفتوگۆ ڕووسییەکە وەردەگێڕن و دیاری دەکەن کە نامە ناپەیوەستەکە دەبێت کۆدێک بێت.
٢٠٣«بەشی سێیەم: دۆسییەی ژینپارێزە ونبووەکە»شۆن لێڤیویلیام بریجس٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-04)
ئیلێڤن تواناکانی بەکاردەھێنێت تا سیخوڕی بەسەر مایکەوە و دواتر بیڵییەوە بکات، کە ھەست بە ئامادەبوونی ئیلێڤن دەکات. ماکس و ئیلێڤن ھەوڵ دەدەن کە بیڵی و ھێدەر بدۆزنەوە لە مەلەوانگەکە، بەڵام سەرکەوتوو نابن، لەگەڵ ئیلێڤن بە بەکارھێنانی ھێزە دەروونییەکانی بۆ دۆزینەوەی ھێدەر. دوای زانینی زیاتر دەربارەی ھەڵسوکەوتە سەیرەکەی جرجەکان و ڕاپۆرتەکانی پەین و کیمیایییە ونبووەکان لە تەواوی ھۆکینس، نانسی جۆناتان دەباتەوە بۆ ماڵەکەی خاتوو دریسکۆڵ کە دەبینن خۆی پەین دەخوات. ویڵ مایک و لوکەس جێدەەھێڵێت، لەبەر شڵەژاوی بە سەرقاڵیان لەگەڵ کچەکان. ڕۆبن کۆدی گفتوگۆ ڕوسییەکە دەکایەوە، دیاریدەکات کە دەربارەی بارێکە کە دەگاتە ستارکۆرت لەو شەوەدا، و بەشدار دەبێت لەگەڵ دەستن و ستیڤ لە لێکۆڵینەوەیەک کە تێیدا سیخوڕی دەکەن بەسەر سەربازی چەکدار لە شوێنی بار داگرتنەکەی ستارکۆرت. ھۆپەر تووڕەیە لە جۆیس بۆ نەھاتنی بۆ ژوانەکە، بەڵام جۆیس ڕازی دەکات کە موگناتیسەکان دەبێت توانای موگناتیسیان لەدەست دابێت بەھۆی ئامێرێکی ئەلێکترۆموگناتیسیی تاقیگە چۆڵکراوەکە. ھۆپەر و جۆیس دەڕۆن بۆ تاقیگەکە بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام ھۆپەر ھێرشی دەکرێتە سەر لەلایەن گریگۆرییەوە، کە سەربازێکی ڕووسییە. ماکس و ئیلێڤن بیڵی و ھێدەر دەدۆزنەوە، کە نانی ئێوارە دەخۆن لەگەڵ دایک و باوکی ھێدەردا، کە بەڕواڵەت باش دەردەکەون. دوای ئەوەی کچەکان دەڕۆن، بیڵی و ھێدەر دایک و باوکی دەبورێننەوە، کە ویڵ ھەستی پێدەکات و دەڵێت کە مایند فلەیەرەکە ھاتووەتەوە.
٢١٤«بەشی چوارەم: تاقیکردنەوەی ساوناکە»شۆن لێڤیکەیت ترێفری٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-04)
بیڵی و ھێدەر دایک و باوکی دەبەن بۆ کارگەکە، لەوێ دەستیان بەسەردا دەگیرێت لەلایەن مایند فلەیەرەکەوە (کە ئێستا بوونەوەرێکی خاوەن جەستەیە کە لە پێستی جرجەکان دروست بووە). ھۆپەر بیری دەکەوێتەوە کە پێشتر گریگۆری بینیوە لەگەڵ پارێزگاری شارەکە، لاری کڵاین؛ ھۆپەر و جۆیس زۆر لە کڵاین دەکەن کە دەری بخات کە گریگۆری پیاوێکی ڕووسییە کە بە درێژاییی ھۆکینس زەوی چۆڵکراوی کڕیوە. کڵاین دواتر گریگۆری ئاگادار دەکاتەوە کە ھۆپەر و جۆیس پیلانیان ئەوەیە کە زەوییەکان بگەڕێن. لە ستارکۆرت، دەستن، ستیڤ و ڕۆبن پشت دەبەستن بە خوشکەکەی لوکەس، ئێریکا، بۆ چوونە نێو ژوورەکەی کە بارەکانی تێدایە، کە دوای چوونەژوورەوەیان بۆیان دەردەکەوێت کە بەرزکەرەوەیەکە. نانسی و جۆناتان دەردەکرێن لە کارەکەیان لەلایەن خاوەن کارەکەیانەوە (باوکی ھێدەر) لەبەر بێزارکردنی خاتوو دریسکۆڵ؛ نانسی سەرەڕای ئەمەش سەردانی خاتوو دریسکۆڵ دەکات لە نەخۆشخانە لەبەرئەوەی گومانی ھەیە، و لەوێ دەبینێت کاتێک خاتوو دریسکۆڵ دەستی بەسەردا دەگیرێت لەلایەن مایند فلەیەرەکەوە. ویڵ پەیوەندیی خۆی بە مایند فلەیەرەکەوە باس دەکات بۆ مایک، لوکەس، ئیلێڤن، و ماکس، و دەڵێت کە مایند فلەیەرەکە ھێشتا لە جیھانی ڕاستیدا نیشتەجێیە و دەستی بەسەر بیڵیدا گرتووە. پیلانێک دادەڕێژن کە بیڵی لە ژووری ساوناکەدا بگرن بۆ ئەوەی بزانن کە دەستی بەسەردا گیراوە، بەڵام بیڵی ھەڵدێت و خەریکە دەیانکوژێت بەڵام ئیلێڤن ئارامی دەکاتەوە. بیڵی دەگەڕێتەوە بۆ کارگەکە، کە لەوێ زۆر لە خەڵکی شارەکە دەستیان بەسەردا گیراوە لەوکاتەوە.
٢٢٥«بەشی پێنجەم: دەست بەسەردا گیراوەکە»یوتا بریسویتزپۆڵ دیچەر٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-04)
ھۆپەر و جۆیس لە یەکێک لە زەوییە چۆڵکراوەکاندا دەگەڕێن، کە تاقیگەیەکی نھێنی تێدا دەدۆزنەوە. گریگۆری دەگاتە ئەوێ بۆ کوشتنیان، و بە زەحمەتی ھەڵدێن لەگەڵ بارمتەیەک - زانایەکی ڕووسی بە ناوی ئەلێکسی - ی بەستراو. دەستن، ستیڤ، ڕۆبن، و ئێریکا دەگەنە تاقیگەیەکی ڕووسی لەژێر ستارکۆرت و خۆیان لە سەربازە ڕووسییەکان دەشارنەوە کە سندووق دادەگرنە نێو بەرزکەرەوەکە. لە ھەوڵی دۆزینەوەی ژووری پەیوەندییەکان، کۆمەڵەکە ناوچەیەکی گەورەی تاقیکردنەوە دەدۆزنەوە کە تێیدا زاناکان ھەوڵ دەدەن بەزۆر دەروازەیەک بکەنەوە بۆ سەرەوژێر. چونکە ئەلێکسی بە ئینگلیزی نادوێت، ھۆپەر و جۆیس دەینەن بۆلای مورەی - تاکە کەس کە بیناسن کە بە ڕووسی بدوێت - بۆ وەرگێڕان. گریگۆری ھەوڵ دەدات کە دوایان بکەوێت بەڵام ونیان دەکات. نانسی و جۆناتان یەک دەگرنەوە لەگەڵ ویڵ، مایک، لوکەس، ئیلێڤن، و ماکس و دواتر وای دادەنێن کە بیڵی و دریسکۆڵ ھەردووکیان دەستیان بەسەردا گیراوە لەلایەن مایند فلەیەرەکەوە، کە بەکاریان دەھێنێت بۆ «دەست بەسەر گرتن» بەسەر خەڵکیدا بۆ دروستکردنی سوپایەک. کۆمەڵەکە بڕیار دەدەن کە سەردانی دریسکۆڵ بکەن لە نەخۆشخانەکە بۆ زانینی زیاتر، بەڵام دەبینن کە لەوێ نییە. دواتر ھێرشیان دەکرێتە سەر لەلایەن تۆم و بروسەوە کە ئێستا دەستیان بەسەردا گیراوە کە، دواتر نانسی و جۆناتان دەیانکوژن، دەتوێنەوە بۆ تۆپەڵەیەکی تاک لە ماددەی ئەندامی کە ھاوشێوەی مایند فلەیەرەکەیە.
٢٣٦«بەشی شەشەم: تاک لە زۆرێک»یوتا بریسویتزکەرتس گوین٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-04)
ئیلێڤن، کە تازە لەگەڵ مایک ئاشتبووەتەوە، ھێزەکانی بەکاردەھێنێت بۆ ڕێگریکردن لە مایند فلەیەرەکە، کە وای لێدەکات بگەڕێتەوە بۆ کارگەکە. لە تاقیگە ڕووسییەکەی ژێر ستارکۆرت، ستیڤ و ڕۆبن گیراون، بێ ھۆش کراون، و لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، بەڵام دەستن و ئێریکا دەتوانن کە ڕزگاریان بکەن. لەگەڵ مورەی بە وەرگێڕان، ھۆپەر و جۆیس ئەلێکسی بە بارمتە دەگرن، زۆری لێدەکەن کە دەری بخات کە ڕووسییەکان دەیانەوێت بگەن بە سەرەوژێر و کە دەروازەیەک دەکەنەوە لەژێر ستارکۆرت. ھۆپەر پەیوەندی بە ئۆوینزەوە دەکات بۆ ئاگادارکردنەوەی حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەڕەشەکە بەڵام جۆیس جەختی لەوە دەکاتەوە کە یەکسەر بگەڕێنەوە بۆ ھۆکینس، لە ترسی ئەوەی کە منداڵەکان تێوەگلابن. گریگۆری یەخەی کڵاین دەگرێت لە ڤیستیڤاڵی ڕۆژی ئازادی، داوای لێدەکات کە ھەوڵی زیاتر بدات لە دۆزینەوەی ھۆپەر. مایک بێ مەبەستانە دان بە خۆشەویستییەکەیدا دەنێت بۆ ئیلێڤن. بۆ دۆزینەوەی مایند فلەیەرەکە، ئیلێڤن ھێزەکانی بەکاردەھێنێت لە ھەوڵی پەیوەندیکردن بە بیڵییەوە جەستەییانە، کە دەربارەی منداڵییە بە کێشەکەی دەزانێت و چلەیەرەکە دەدۆزێتەوە لە کارگەکە. بیڵی ھەست بە ئامادەییی ئیلێڤن دەکات، و ناونیشانی بە مایند فلەیەرەکە دەڵێت، و دەری دەخات کە پیلانی مایند فلەیەرەکە کوشتنی ئیلێڤنە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە داخستنی دەروازەکە. دەست بەسەرداگیراوەکان لە کارگەکە کۆدەبنەوە، کە دەتوێنەوە بۆ تۆپەڵەیەک لە ماددەی ئەندامی و تێکەڵی مایند فلەیەرەکە دەبن.
٢٤٧«بەشی حەوتەم: گازەکە»برایانی دەفەربرایانی دەفەر٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-04)
ئیلێڤن و ئەوانی دیکە دڵنیان کە مایند فلەیەرەکە دێت بۆیان لەبەرئەوەی ئیلێڤن ئەو کەسە بووە کە پێشتر دەروازەکەی داخستووە. ویڵ ھەست بە نزیکبوونەوەی مایند فلەیەرەرەکە دەکات کاتێک و ھێرشیان دەکرێتە سەر پێش ئەوەی ئەوان ھەڵبێن، کە بەھۆیەوە ئیلێڤن بریندار دەبێت. دەستن و ئێریکا ستیڤ و ڕۆبنی بێھۆش ڕادەکێشنە نێو سینەمای ستارکۆرت. کۆمەڵەکەی ئیلێڤن دەچنە نێو فروشگایەکەوە بۆ یارمەتیدانی لە چارەسەرکردنی برینەکەی و کۆکردنەوەی پێداویستیی زیاتر. دەستن پەیوەندیان پێوە دەکات بە وۆکی تۆکییەکەی و ھەوڵی ڕوونکردنەوەی بارودۆخیان دەدات بەڵام پیلەکەی وزەی تێدا نامێنێت. ئیلێڤن ھێزەکانی بەکاردەھێنێت بۆ دۆزینەوەی دەستن و کۆمەڵە دەڕۆن بۆ مۆڵەکە. ستیڤ ھەستی خۆی بۆ ڕۆبن دەردەخات، بەڵام ڕۆبن بە لێزبیەن خۆی ئاشکرا دەکات. کۆمەڵەکەی ھۆپەر دەڕۆن بۆ ڤیستیڤاڵەکە بۆ دۆزینەوەی منداڵەکان و لەلایەن کڵاینەوە دەبینرێن، کە ڕووسییەکان ئاگادار دەکاتەوە. ئەلێکسی لوشندانە تەقەی لێدەکرێت لەلایەن گریگۆرییەوە لە پێش چاوی مورەی. مورەی، ھۆپەر، و جۆیس خۆیان لە چەند ئەندامێکی سۆڤیەت لادەدەن و دەزانن کە ئەندامەکان بۆ منداڵەکان دەگەڕێن لە مۆڵەکە. لە مۆڵەکە، کۆمەڵەکەی ئیلێڤن دەگەن بۆ وەستاندنی ڕووسییەکان لە تەقەکردن لە کۆمەڵەکەی دەستن. ئیلێڤن لە پێش چاوی منداڵەکاندا دەکەوێت بە زەودا، و برینەکەی دەجووڵێت.
٢٥٨«بەشی ھەشتەم: جەنگەکەی ستارکۆرت»برایانی دەفەربرایانی دەفەر٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (2019-07-04)
ئیلێڤن پارچەیەکی مایند فلەیەرەلە لەخۆی دەکاتەوە کە بە برینەکەیەوە چەسپابوو، کە بێھێزی دەکات. دواتر کۆمەڵەکەی ھۆپەر دەگەن و پیلان دادەڕێژن کە کۆمەڵەکەی ئیلێڤن ببرێنە سەلامەتی، کاتێک ھۆپەر، جۆیس، و مورەی ئامێرەکە دەکوژێننەوە، لەگەڵ دەستن و ئێریکا وەک ڕێنیشاندەریان لە تاوەری ڕادیۆکەوە. بیڵی و مایند فلەیەرەکە کۆمەڵەکەی ئیلێڤن لە مۆڵەکدا دەگرن. ئەوانی دیکە ھێرش دەکەنە سەر مایند فلەیەرەکە بە بەکارھێنانی تەقەمەنی، ئیلێڤن دەتوانێت مێشکی بیڵی بەخەبەربھێنێت لە یادەوەرییەکانی، و بیڵی خۆی قوربانی دەکات بۆ پاراستنی ئیلێڤن. ھۆپەر شەڕ لەگەڵ گریگۆریدا دەکات لە ژووری دەروازەکە و دەیکوژێت بە فڕێدسنی بۆ نێو ئامێرەکە، کە دەبێتە ھۆی گرتنی شوێنی دەربازبوونەکەی. لەبەر نەبوونی کات، جۆیس زۆری لێدەکرێت تا ئامێرەکە بکوژێنێتەوە، کە بەڕواڵەت ھۆپەر دەکوژێت. مایند فلەیەرەکە دەمرێت کاتێک دکتۆر ئۆوینز دەگات بە ھێزی سەربازییەوە. دوای سێ مانگ، مۆڵی ستارکۆرت ڕووخاوە و کڵاینێکی ئابڕووچوو دەستگیرکراوە. خێزانەکەی جۆیس و ئیلێڤنێکی ھێشتا بێھێز خۆیان ئامادەدەکەن تا ماڵیان بگوازنەوە بۆ دەرەوەی ھۆکینس. مایک و ئیلێڤن خۆشەویستیی خۆیان بۆ یەکدی دەردەبڕن و پیلان دادەنێن کە لە یادی سوپاسکردن یەکدی ببیننەوە. لە کاماچاتکا، چەند پەسەوانێکی ڕووسی پێیان گووتراوە کە بەندکراوێک وەک خواردن بدەن بە دێمەگۆرگنێک، بەڵام «ئەمریکییەکە نا».

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "'Stranger Things': Priah Ferguson Promoted, Maya Hawke Added As New Regular In Season 3 Of Netflix Series". Deadline Hollywood. March 2, 2018. Archived from the original on August 12, 2018. Retrieved October 2, 2018.
  2. ^ ئ ا ب "Cary Elwes, Jake Busey Join 'Stranger Things' Season 3". Variety. April 18, 2018. Archived from the original on July 16, 2018. Retrieved October 2, 2018.
  3. ^ ئ ا "'Stranger Things' Season 3 Casts 'Haters Back Off' Alum Francesca Reale". Variety. May 19, 2018. Archived from the original on August 15, 2018. Retrieved October 2, 2018.
  4. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س "Netflix renews Stranger Things for a third season". Netflix Media Center. December 1, 2017. Archived from the original on December 4, 2017. Retrieved February 8, 2019.
  5. ^ Lunkin, Chris (July 3, 2019). "LSU professor continues his role on hit show 'Stranger Things'". WBRZ. Archived from the original on July 4, 2019. Retrieved July 15, 2019.
  6. ^ Alter, Ethan (July 15, 2019). "He'll be back? 'Stranger Things' Terminator, Andrey Ivchenko, takes us inside his scene-stealing Season 3 role". Yahoo!. Retrieved July 15, 2019.
  7. ^ Burton, Bonnie (July 7, 2019). "Stranger Things 3: You can actually call Murray Bauman's phone number". CNET. Retrieved November 9, 2019.
  8. ^ ئ ا ب پ Gimmell, Ammie (July 5, 2019). "Stranger Things Season 3 Cast & New Character Guide". Screen Rant. Retrieved July 15, 2019.
  9. ^ Mancuso, Vinnie (July 3, 2019). "'Stranger Things': Everything We Learned About Season 3 On Set at the Starcourt Mall". Collider. Archived from the original on June 14, 2019. Retrieved June 14, 2019.
  10. ^ Edwards, Tara (July 6, 2019). "The Internet Has A Lot Of Feelings About Alexei & His Slurpee In Stranger Things 3". Refinery29. Archived from the original on July 7, 2019. Retrieved July 15, 2019.
  11. ^ Sadovi, Carlos (April 15, 2019). "UIC head of theatre and actor Yasen Peyankov: 'Teaching makes me a better actor and director'". University of Illinois at Chicago. Archived from the original on May 1, 2019. Retrieved July 15, 2019.
  12. ^ Seddon, Dan (July 5, 2019). "Stranger Things boss talks season 3, episode 1's surprise cameo". Digital Spy. Archived from the original on July 10, 2019. Retrieved July 10, 2019.
  13. ^ Knolle, Sharon. "'Stranger Things' Cast Who Guest Starred on 'Law & Order,' 'SVU' and 'CI'". www.moviefone.com. Archived from the original on July 10, 2019. Retrieved July 10, 2019.
  14. ^ Lindsay, Kathryn. "R29 Binge Club: "Stranger Things" Season 3". www.refinery29.com. Archived from the original on July 4, 2019. Retrieved July 10, 2019.
  15. ^ Romero, Ariana. "Here's Who Definitely Died In The "Stranger Things" Season 3 Finale". www.refinery29.com. Archived from the original on July 4, 2019. Retrieved July 14, 2019.
  16. ^ Lang, Audrey (July 4, 2019). "Christopher Convery to Appear on "Stranger Things" Season 3, WAITRESS Becomes the Longest-Running Show at the Brooks Atkinson Theatre, and more!". Young Broadway Actor News. Archived from the original on July 14, 2019. Retrieved July 14, 2019.
  17. ^ "Chapter Six: E Pluribus Unum". Stranger Things. Season 3. Episode 6. July 4, 2019. Netflix. Retrieved July 15, 2019.
  18. ^ Petski, Denise (March 22, 2019). "'Lovestruck': Beth Riesgraf, Jeffery Self & Linda Park Cast In Fox's Tom Kapinos Pilot". Deadline Hollywood. Archived from the original on March 31, 2019. Retrieved July 10, 2019.
  19. ^ "The Song Dustin & Suzie Sing In 'Stranger Things' Season 3 Totally Surprised Gaten Matarazzo". Bustle. Archived from the original on July 9, 2019. Retrieved July 10, 2019.
  20. ^ Adams, Erik. "All our unanswered Stranger Things 3 questions". TV Club. Archived from the original on July 10, 2019. Retrieved July 10, 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری